په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠١٧

پفکە!

فه‌رهاد مازێ       

پفکە مرۆڤ پفکە
گوپت پفکە
ورگت پفکە
گیرفانت پفکە
هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر پفکردن.
مرۆڤ هەیە فڕۆکە دەفرۆشێ
هەشە چۆڵەکە
هەیە فڕفڕۆکەش دەفرۆشێ
هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر فڕین.
مرۆڤ هەیە دەبدەبە دەفرۆشێ
هەشە تۆنترەقە
هەیە دەبابەش دەفرۆشێ
هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر تەقین.
مرۆڤ هەیە پێشی دەفرۆشێ
هەشە نیشتمان
هەیە قوونیشی دەفرۆشێ
هەموو رێگاکان دەگەرێنەوە بۆ گاین.
ژیان یا دەگێی یا دەگایرێی
بۆ ئەوەی بژی
دەبێ دین و کەلتوور و ئایدیۆلۆژیا بگێی
تۆڵەی گاینی خۆت بکەیەوە..
لە بیرمە کە منداڵ بووم، هەر جارێ لە شەڕی کۆڵان لێدراو بام.. بە گریان دەچوومەوە مارێ.. کەچی لە ماڵەوەش سزا دەدرام.. هەمیشەش دەیانگۆت خۆت لە شەڕ لادە.. گەر یەخەشی گرتی مەهێڵە لێت بدرێ و ئازابە..
هەر زوو تێگەیشتم کەس لە پشت دۆڕاو نییە و بەشی دۆڕاو قووندڕانە
بۆ ئەوەی دۆڕاو نەبی هەموو رێگاکان تاقیکەوە
پفکردن.. فرۆشتن.. گاین..
پفکراون.. فرۆشراون.. گایراوان..
مەهێڵە پفکرێی.. بفرۆشێی.. بگایرێی
هەژار هەر بۆ گاین باشە - نازانم کێ بوو گۆتی کوردیش هەژارە -
کەریمی بابیشم دەیگۆت: ''من لەگەڵ چینی گایراوان نیم''
ئەی گایراوانی جیهان یەکگرن!
نەتەوەی بچووک کێشەی گەورەی هەیە
نیشتمانی لەبەر (با)یە
نەتەوەی گەورە کێشەی بچووکی هەیە
کۆشش دەکا.. نیشتمانی لە ناخ دایە
مەهێڵە پفکرێی.. بفرۆشێی.. بگایرێی..
لەو بازنەیە وەرە دەرێ و گەورەبە گەورە.

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد مازێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک