٨\٨\٢٠١٤ پیلانیی داعش و کۆرەوی عەرەبەکان بۆ کوردستان لە هەولیر سەریهەڵدا.
محەمەد بێبەش
بۆیە گرتنی شەنگار سێ جار دەبێتە نەخشە بۆ پیلانیە گڵاوەکانیان ، یەکەم نانەوەی دوبەرەکی لە نێوان هێزی پێشمەرگە ، دووەم سەرقاڵکردنی هیزی پیشمەرگە ،بەتایبەت دەشتی هەولێر ، سێهەم شەری ئایینی و نامرۆڤایەتی ، جگە لەمانەش تا بەکوردانی یەزیدی بڵین کورد پاڵپشتی ئێوە نییە ،ئەمانە هەمووی ڕوویاندا ، ئەوەی مابوو ئامانجە سەرەکیەکە هەولێر بوو ، بەلافاو عەرەبیان ناردە ناو هەولێر بۆ دوو مەبەست ،یەکەم عەرەبە چاورەشەکان لە ژێرەوە هەندێ خەڵکی وورە بەزیوو کۆنە جاش فریوو بدەن .. کە پروپاگەندە بکەن و خۆشیان جلی کوردی لەبەر کەن ، تا وای پیشانبدەن کە داعش بەرەو هەولیر بەڕێگاوەیە ،تا ورەی پێشمەرگەو خەڵك بەیەکجار دابەزێنن ، کە خەڵک کەوتە راکردن ..ئەمجا برا عەرەبەکان چۆن لە گوندەکانی دەورو بەری شنگار بەربونە گیانی خەڵک و تەقەکردن لە هێزی پێشمەرگە لە دواوە هەمان نەخشە لە هەولێر بەشێوەیەکی تۆکمەتر و پاڵپشتی کۆمەڵێ ریش پان جێبەجێ بکەن ، بێگومانیشین لەوەی ئەو چەکانەی لە بازاری قاچاخچیان فرۆشرا ، هەمووی کەوتەوە دەست عەرەبە چاورەشە هەڵاتەوەکان.
جا تکا لە بەرپرسانی حیزبی وحکومی دەکەین ئەم پیلانیانە بە گرنگیەوە رەچاو بکرێ و هەرچی زوە و کات لەبەر دەستدایە ، وەك هەموو دەوڵەتانی دنیا کەمپینێك بۆ ئاوارە عەرەبەکان بکرێتەوەو بە شێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ بکرێ ،ئەوەتا بە بەرچاوی خۆتانەوە زیاتر لە بیت وپێنچ ساڵە کوردانی رۆژهەڵەت ئاوارەی جنوبی ئێراق کراون ..تائیستاش وەك دەستبەسەرن ، کۆمەڵێ نمونەی زۆر هەن عەرەبەکانی فەلەستین ، خەڵکی کە روودەکەنە ئەوروپا تەنانەت لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ٣٠ کم بۆت نەبوو هەنگاو بنێی ،ئەگەر ئەمانەش هەڵە بن ئەوا ئیستای کوردستان وادەخوازێ ،رووبەروی پیلانە گڵاوەکەی ناوچەکە ببێتەوە ،کە بەناوی داعشەوە جێبەجێ دەکرێ ،بەلام لە راستیدا پیلانیێکی هەمە لایەنەیە بۆ سەرکوردستان و هەرێمەکەی ، جا ئەگەر لایەنەکانی پەیوەندیدار وەکو حکومەت و حیزبەکان ،بەزووترین کات کار بۆ هەڵوەشانەوەی نەکەن ،بێگومان دەبنە هاوبەشی پیلانەکە ، هەروەها خەڵکی کوردستان پێویستە باش لەو راستیە تێبگەن کە ئەمانە بۆ بەخشینی پارەو پول نەهاتونەتە کوردستان بەڵکو بۆ داگیرکردن وخاپورکردن هاتون.
٦\٨\٢٠١٤
_________________________________ هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە: www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|