٢٢\٦\٢٠١٠
پلانی
حکومه‌تی ئوردن:
نیشانه‌یه‌کی تری دوژمنایه‌تی سه‌رمایه‌داران بۆ خه‌ڵکی کرێکار
و زه‌حمه‌تکێش، له گۆشه‌یه‌کی تری دنیادا.
ئامانج پیرۆت
پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو، حکومه‌تی ئوردن ده‌ستی کرد به جێبه‌جێکردنی ئه‌و
پلانه‌ی که ناوی ناوه ( پلانی ڕیفۆرمی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی) که به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
• به‌نزین له نێوان 18% و 24% باجی
ده‌چێته سه‌ر .
• ئاو له 40% گران ده‌بێت.
• قسه‌کردنی مۆبایل باجی حکومیش به
ڕێژه‌ی 8% تا 12% ی ده‌چێته سه‌ر.
• قاوه له 20% باجی گومرکی و له 16%
یش باجی فرۆشتنی ده‌چێته سه‌ر و به‌و پێیه نرخه‌که‌ی سێیه‌کی جارانی
ده‌چێته سه‌ر.
• هه‌روه‌ها هه‌ندێک ناوه‌ندی حکومی باس
له گرانکردنی کاره‌باش ده‌که‌ن.
له دژی ئه‌م بڕیارانه‌ی حکومه‌ت ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه ، به ده‌یان له
هه‌ڵسوڕاوه چه‌په‌کانی ئوردون هه‌ستان به ڕێکخستنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌ک
و له‌به‌رده‌م بنکه‌ی سه‌ره‌کی حکومه‌ت، له عه‌مان کۆبونه‌وه و چه‌ندین
شیعاریان له دژی ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵگرتبوو، له‌وانه:
- نا بۆ حکومه‌تی باج !
- نا بۆ گرانبوونی ئاو و کاره‌با!
- هه‌روه‌ها له یه‌کێک له لافیته‌کانیاندا،
حکومه‌تیان له برسی کردن و تووڕه کردنیان ئاگادار کردبوه‌وه.

گۆشه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی یه‌که( الجزیرە نیت)
_____________________
تێبینی: هه‌واڵه‌که
له جزیره وه وه‌رگیراوه.
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|