١\١٢\٢٠١١
پلاتفۆرما.
تۆرێکە
بۆ پاڵپشتیکردنی ھونەری پەنابەران و پێشخستن
و بڵاوکردنەوەی ھونەر کە پەیوەستە بە پەنابەرانەوە،
ئامانجیان گرێدانی گرووپەکان و
ھونەرمەندانە لە ھەر چ پێشنەیهکی
کومەڵایەتی یان رامیاریی بن (پەنابەر بێ یان
پەنابەر نەبێ) ئەمەش ئهزموونی جیاواز لە خۆ
دەگرێ پێش یان دوای گەیشتنیان بەو وڵاتەی کە لە خۆیان دەگرێ،
ئەوان ھیواخوازن کاری نایاب و ھەمە چەشنە نیشان بدەن.
پرۆژەی پلاتفۆرما (Platforma)
بۆ چەند ساڵێکی تر ئەوەیە کە زیاتر ھانی بینەری تازە بدەن بۆ
ئهوهی پەیوەندیی
ھاوھەستیی زیاتریان ھەبێ یۆ ئەزموونەکانی
پەنابەران.
پێکھاتەی پلاتفۆرما (Platforma)
گەوھەری
سەرەکی ئەم پرۆژەیە تۆری ئینتەرنێت و دوو بۆنەی نیشتمانی ھەردووکیان
دوو رێگای جیاوازن بۆ کۆکردنەوە و بانگهێشتکردنی
بینەر و ھاندان و پیشاندانی کارەکان کە
پەیوەستن بە ھونەرمەندان و ئاژانسەکانەوە.
پلاتفۆرما پاڵپشتـی پێشکەوتنی تۆڕی ھەرێمایەتیی
و ناوچهیی دەکات کە ئەمەش پێشکەوتن و
ھاندان دەگرێتە خۆ کە پەیوەستە بە چالاکییەکان و
بەرێوەبردنی بەشەکان کە پەیوەستن بەو تۆڕه
و بەشداریکردن لە پێشخستنی بۆنە نیشتمانیـەکان.
یەکەم فیستڤاڵی پلاتفۆرما ٣-١١-٢٠١١
تا ٢٨-١١-٢٠١١ لە
(Rochelle School) لە شاری
لەنــدەن بەڕێوەچوو، پلاتفۆڕما لە کۆمەڵێک
لە ھونەرمەندان و رێکخراوەکانی لەمبەر بۆ ئەوبەری بەریتانیا
پێکھاتبوو، ئهو فیستیڤاڵە
له رێگهی پێشکهشکردنی ھونەر دەربارەی
پەنابەران وهک ئاھەنگگیرانێک
بوو لهههمان کاتیشدا دهرفهتێک بوو بۆ
گفتوگۆ و دەرکەوتنی روخساری جیاواز و
ئەزموونی ھونەرمەندان.
ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ئەم فیستیڤاڵە سێ هەنەرمەندی کورد بەشداری
تێدا کرد کە هەریهکهیان
لە شارێکی جیاوازی بەریتانیا دەژین:
هونەرمەند بەهجەت عومـەر
- ستۆک ئۆن ترێنت، هێڵکاریی.
هونەرمەند جاسـم غەفوور
- لە شاری نوتینگهام، ڤیدیۆ
ئینستلەیشن.
هونەرمەند مەریوان جەلال
- لە شاری لهندهن، سیرامیک -
سیرامیک راکۆ.
mariwan-j@hotmail.co.uk
|