١٥\٣\٢٠١١
پلاتفۆرمی چەپ بۆ
بەسەرکەوتن گەیاندنی خۆپیشاندانەکانی کوردستان.
بزوتنەوەیەکی جەماوەری سیاسی کە لە کوردستان و عێراق و ناوچەی
رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەڕێکەوتوە ئامانجی گۆرینی سیستەمی سیاسی
دیکتاتۆریەکانە. دەسەڵاتی یەکیتیءپارتی لە کوردستان کەوتۆتە بەر
ناڕەزایەتیەکی بەرفراوانی جەماوەری. خواستی نەهێشتنی دەسەڵاتی ئەم دوو
حزبە و ئەو سیستەم و حوکمڕانیەی لە کوردستاندا بەزەبری چەک و هێزی
چەکداری تایبەت بەخۆیان دەیپارێزن ،هەروەها خواستی نەهێشتنی گەندەڵی و
بەدەستهێنانی ئازادیء ئالوگۆری ئابوریء سیاسیء کۆمەلایەتی قووڵ بووە بە
داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران.
دەسەڵاتی یەکیتیء پارتی لەماوەی ڕابردوودا سەلماندیان توانای
وەڵامدانەوە و جێبەجێکردنی ئەم خواست و چاکسازیانەیان نیە لە سیستەمی
حوکمڕانیدا هەر هەنگاوێک لەم بوارەدا واتە نەمانی دەسەڵاتی چەکداری
حزبەکانیان و هەلوەشانەوەی حکومەت و پەرلەمان ، لەبەرئەوەیە ڕێگای
کاتکوشتن و پەلاماردان وهەڕەشە و سەرکوتیان هەڵبژاردوە.
بەڵام لەبەرانبەر ئەم سەرکوت وبێدەربەستیەی دەسەڵاتدا خەڵکی کوردستان
بێدەنگ نەبووە وبێدەنگ نابێ ، بزوتنەوەکەی بۆ ئازادی و خۆشگوزەرانی
وژیانێکی باشتر لە فراوانبوونەوەی زیاتردایە، ئێمە بۆ بەرەو
پێشەوەبردنی ئەم بزوتنەوەیە تا بەسەرکەوتن گەیاندنی خواستی
هەڵوەشانەوەی سیستەمی حوکمڕانی میلیشیایی ئیستای پارتی و یەکێتی
تێدەکۆشین.
بەدیلی ئێمە بۆ دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی دامەزراندنی حکومەتێکی مەدەنی
نوێنەرایەتی ڕاستەوخۆی خەڵکە .ئەم حکومەتە پشت بەهەڵبژاردن ودەنگدانی
ڕاستەوخۆی خەڵک دەبەستێ بۆ دانانی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت و یەکە
ئیداریەکان لە خوارەوە بۆ سەرەوە. ئەم حکومەت وسیستەمە لە دەستور ویاسا
بنەڕەتیەکانی خۆیدا ئەم بنەمایانە جێگیر دەکا:
1-دەستورێکی عەلمانی و مۆدێرن پشت بەستوو بە ماف وئازادیە مەدەنی و
فەردیەکانی مرۆڤ بەجۆریک کەمافى هاولاتى بوونى یەکسان بۆهەمووان
دەستەبەربکات..
2-بەڕەسمی ناسینی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی،ئازادی ریکخراوبوون،
خۆپیشاندان و مانگرتن وڕادەربڕین.
3- یەکسانی هەمەلایەنەی ژن وپیاو و قەدەغەی هەڵاواردنی جنسی لە هەموو
ئاستەکاندا.
4- دابینکردنى هەموو خوزمەتگوزارى وبیمەکۆمەلایەتیەکان کەروویان لەباش
بژیووى وهەلومەرجى ژیان وکارى هاولاتیانى کوردستانە.
ئێمە کاردەکەین بۆ بەرینکردنەوە و سەراسەری کردنەوەی خۆپیشاندان
وناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ئێستا و گوێزانەوەی بۆ ناوەندەکانی
کار،گەرەک،زانکۆ،کارگە و سەرهەڵدانی کۆبونەوە ومانگرتن و خۆپیشاندانی
جەماوەری تیایاندا. هەروەها کاردەکەین بۆ گەڵاڵەکردن وخستنەڕووی خواستی
جەماوەری دیاریکراو بۆ هەر ناوەند و کۆکردنەوەی ناڕەزایەتیەکان لەدەوری.
لەپێناو فراوانکردنەوە و بەرەو پێشەوە بردنی خۆپیشاندانەکانی کوردستان
کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئەم خواستانە:
1- جێبەجێکردنی "داواکاریەکانی جەماوەری ناڕازی کوردستان" کە لەلایەن
ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادیەوە ڕاگەیەندراوە.
2- دادگایی کردنی هەموو ئەو تاوانبارانەی کە دەستیان هەبوە لە
شەهیدکردن وبریندارکردنی خۆپیشاندەران و گرتن و رفراندنی هەلسوراوانی
نارەزایەتیەکان و خستنەڕووی ئەنجامی لیکۆڵینەوەکانی دادگا
وبڵاوکردنەوەى لەڕاگەیاندنەکاندا.
3- هەڵوەشانەوەی میلیشیاکانی حیزب و دەزگاکانی زانیاری وپاراستن و
ڕێگرتن لەوەی حزب خاوەنی هێزی چەکدار و دەزگای هەواڵگری وسیخوری بێت .
4- داماڵینی حزبەکان و هەموو بەرپرسە حکومیەکان لە هەر سەرمایە و
سامانێک کە لە ڕێگای بەکارهێنانی دەسەلاتەوە پاوانیان کردوە و دەستیان
بەسەرداگرتوە.
5- زیادکردنی کرێ بە ڕادەیەک کە تێچونەکان گوزەرانێکی تەسەل دابین بکات
و بەرزکردنەوەی بەپێی چونەسەری گرانی وە دابینکردنی بیمەی بیکاری و
تەندروستی و کۆمەڵایەتی.
ئێمە بانگەوازی هەموو لایەنء کەسانی چەپء ئازادیخواز دەکەین کە بێن
پێکەوە بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم خواستانە کۆببینەوە و ئامادەی
هاوکاری و کاری هاوبەشین لەم پێناوەدا.
کۆبونەوەی چەپ و پێشکەوتنخوازان و کۆمۆنیستەکانی کوردستان
14\3\2011
Chapcom11@gmail.com
|