پلێیجه‌ریزم (plagiarism، دزیی ئه‌ده‌بی) کاک محه‌مه‌د ئیحسان وه‌ك نموونه‌یه‌ک. ئیحسان چه‌خماخساز
کتێبی (ململانێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سه‌ده‌ی بیسته‌م) دا که له ساڵی 2001 له لایه‌ن چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه چاپ کراوه، به‌ڕێزان (ئاسۆ که‌ریم) و (کامه‌ران ئه‌حمه‌د) له پێشه‌کییه‌که‌یدا باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریانگێڕاوه، ئه‌م کتێبه (وه‌ك له خواره‌وه به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه ده‌یسه‌لمێنین) به ته‌واوه‌تی له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ له کتێبێکه‌وه وه‌رگیراوه به ناوی (تێگه‌یشتن له ململانێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ تیۆر و مێژووه‌که‌ی) که له نووسینی جۆزێف ئێس نای، جونیه‌ره.understanding international conflicts, an introduction to theory and history
کتێبی (ململانێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا) به ناوی د. محه‌مه‌د ئیحسان بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاسۆ و کامه‌ران له پێشه‌کی ئه‌م کتێبه‌دا نووسیویانه:- ((ئه‌م کتێبه ... وه‌ك د. محه‌مه‌د ئیحسان ده‌ڵێ: ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ئاکادیمییه شرۆڤه‌کارییه‌یه، که له هه‌ردوو قۆناغی ماسته‌ر له کۆلێجی "دیراساتی ئاسیایی و ئه‌فریقی" له زانکۆی له‌نده‌ن، و دکتۆرا له په‌یمانگای "دیراساتی عه‌ره‌بی ئیسلامی" ئه‌نجامم داوه.)). هه‌روه‌ها له پێشه‌کییه‌که‌دا نووسراوه گوایه به‌ڕێزیان یه‌که‌مجار ئه‌م کتێبه‌ی به عاره‌بی بڵاو کردۆته‌وه به ناوی (الصراعات الدولية في القرن العشرین).
بۆ به‌راوردکردنی ئه‌و کتێبه‌ی که کاک محه‌مه‌د به کتێبی خۆی له قه‌ڵه‌می ده‌دات له‌گه‌ڵ کتێبی (تێگه‌یشتن له ململانێیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ تیۆر و مێژوو) ی جۆزێف دا، که تا ئێستا شه‌ش جار چاپ کراوه، پشت به‌م چاپه‌ی دوایین ده‌به‌ستین، که له لایه‌ن ده‌زگای لۆنگمانه‌وه، و هاوکات له هه‌ر پێنج کیشوه‌ره‌که‌دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه.
پرۆفیسۆر جۆزێف ئێس. نای، جونیه‌ر (له 1937 له دایک بووه) یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی تیۆری نیولیبراڵیزم. له 1977 تا 1979 جێگری وه‌کیل وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه بۆ (کاروباری ئاسایش، زانستی و ته‌کنه‌لۆجی)، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی گرووپی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه بۆ (به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی). جۆزێف هه‌روه‌ها وه‌کیلی وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه له ئیداره‌ی کارته‌ر دا، له ئیداره‌ی کلینتۆن دا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بووه بۆ (کاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی)، و په‌سه‌ندکراوی جۆن کێری بووه بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی 2004 دا. ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگریی نیشتمانی بووه.
وه‌ک لێره‌دا ده‌یسه‌لمێنین، کاک محه‌مه‌د ئیحسان ته‌واوی کتێبه‌که‌ی له‌و کتێبه‌وه وه‌رگرتووه، به ئه‌ندازه‌یه‌ک که نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کتێبه‌که ده‌توانێت به ئاسانی کاک محه‌مه‌د بێنێته ژێر گیروگازی دادگا و تاوانبارکردنی به دزینی کتێبه‌که‌ی. چونکه وه‌ك ده‌بینن دزییه‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که بگوترێت به دێڕ و دوان، لاپه‌ڕه و دوان، و چاپته‌ر و دوان ئه‌نجام دراوه، ڕاستێکه‌ی سه‌رتاسه‌ری هه‌ردوو کتێبه‌که به ته‌واوه‌تی کۆپیی یه‌کترن.
بابه‌تی سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه، کاک محه‌مه‌د ئیحسان بۆ خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک، ده‌یان کتێبی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی به سه‌رچاوه نووسیوه، که‌چی هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌و کتێبه نه‌داوه که هه‌موو بابه‌ته‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ لێوه کۆپی کردووه!
ئێمه لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دزینی کتێبه‌که ده‌هێنینه‌وه، و دواتر له خشته‌یه‌ک دا سه‌رله‌به‌ری هه‌ردوو کتێبه‌که به‌راورد ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێك که به‌مه‌نده دڵی ئاو نه‌خواته‌وه، په‌نای بۆ ببات. ده لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ی کاک محه‌مه‌د بریتییه له پێشه‌کییه‌ک و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی (سه‌رنج: لێره‌دا که ده‌ڵێین کتێبه‌که‌ی کاک محه‌مه‌د، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه که هی به‌ڕێزیانه، تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێزیان بتوانێت بیسه‌لمێنێت که جۆزێف له‌می دزیوه، ئێمه ناتوانین وای ناوبنێین).
کتێبه‌که‌ی کاک محه‌مه‌د ئیحسان له لاپه‌ڕه 11 له‌ژێر سه‌ربابه‌تی ((ئایا ململانێ له دنیادا مه‌نتیقێکی چه‌سپاوی هه‌یه؟)) دا به ناونیشانی ((دوو نه‌ریتی تیۆریی: واقعییه‌ت ولیبرالیزم )) که دوو لاپه‌ڕه‌یه به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات :- ((تا دێ دنیا له نێوان ده‌وڵه‌تان و که‌ساندا بچووک و وێک دێته‌وه. که‌شتی (مای فلاوه‌ر) به سێ مانگان ئه‌وجا له ئۆقیانووسی ئه‌تله‌نتی په‌ڕییه‌وه، ساڵی 1924 فڕینی چآرلس لندبرگ به‌سه‌ر هه‌مان ئۆقیانووس دا 24 سه‌عاتی برد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ی کۆنکۆرد سێ سه‌عاتی پێده‌چێ...)). به هه‌مان شێوه (ل 1 ) ی کتێبه‌که‌ی جۆزێف چاپته‌ری یه‌که‌می له‌ژێر ناونیشانی ((in world politics? Is there an enduring logic of conflict)) به‌مه ده‌ست پێده‌کات : ((the world is shrinking. The Mayflower took three months to cross the Atlantic. In 1924 Charles Lindbergh’s flight took 33 hours. Fifty years later, the Concorde did it in three hours. )).
کاک محه‌مه‌د ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی، تا ده‌گاته کۆتاییه‌که‌ی که بریتییه له ل12 له‌وه‌ی جۆزێف وه‌رگرتووه: ((ئێمه هه‌ر له دنیای ده‌وڵه‌تانی لێکچودا ده‌ژین، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌وه حاڵی ببین که ئه‌م خاڵه سه‌باره‌ت به ئومێد و خواستی ئێمه چی ده‌گه‌یه‌نێ)). بڕوانه سه‌رتاسه‌ری ئه‌م بابه‌ته لای جۆزێف،تا ده‌گاته کۆتاییه‌که‌ی له ل 2 دا: (( we will continue to live in a world of rival communities and separate states for quite some time, and it is important to understand what that means for our prospects))
هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و په‌ره‌گرافه، له لاپه‌ڕه 12 دا، بابه‌تی ((سیاسه‌تی ده‌ولی چییه))، که سێ لاپه‌ڕه‌یه، به‌مه ده‌ست پێده‌کات : ((له هه‌موو سه‌ده‌کان دا، سێ چه‌شن و ته‌رزی سه‌ره‌کیی سیاسه‌ت له دنیادا هه‌بووه، له ((سیسته‌می ئیمپریالیی جیهانیدا)) یه‌ک حکومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دنیادا، که به‌وه‌وه به‌سترابوونه‌وه، ڕاده‌گه‌یشت. باشترین نموونه‌ی ئه‌مه له دنیای ڕۆژئاوادا ئیمپراتۆریای رۆمانی بوو)). به هه‌مان شێوه، ل 3 ی کتێبه‌که‌ی جۆزێف، بابه‌تی ((what is international politics )) به‌مه ده‌ست پێده‌کات (سه‌رنج: لێره‌دا کاک محه‌مه‌د پێی باش نه‌بووه دێڕی یه‌که‌م له جۆزیفه‌وه وه‌ربگرێت، هۆیه‌که‌ی لای خۆیه‌تی) : ((the world has not always been divided into a system of separate states. Over the centuries there have been three basic forms of world politics.. The greatest example in the western world was the Roman Empire)).
کاک محه‌مه‌د ئیتر بێ ئه‌وه‌ی فاریزه‌یه‌کیش بۆ جۆزێف بهێڵێته‌وه، هه‌موو شتێكی له جۆزێف نه‌قڵ کردووه تا ده‌گاته لاپه‌ڕه 15 که به‌م شێوه‌یه کۆتایی دێت: ((قانون و ڕه‌وشت له سیاسه‌تی ده‌ولیدا ده‌ورێکیان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رنه‌بوونی هه‌ست کردن به کۆمه‌ڵ، قانون و ره‌وشت ئه‌و توانای (پابه‌ندبوون)ه‌یان نییه وه‌ك له سیاسه‌تی خۆجێدا هه‌یانه.)). لای جۆزێفیش کۆتاییه‌که، بڕوانه ل4، به‌م شێوه‌یه‌یه: ((law and ethic play a role in international politics, but in the absence of a sense of community, they are to as binding as hey are in domestic politics )). له کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا کاک محه‌مه‌د سێ دێڕ خاتری جۆزێفی گرتووه و بۆی نه‌قڵ نه‌کردووه.
بابه‌تی دوای ئه‌مه‌ی کتێبه‌که‌ی کاک محمد، ل 15، به ناونیشانی ((دوو ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی ئه‌نارشیستی))، به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات : ((سیاسه‌تی ده‌ولی له‌و ڕووه‌وه که حکومه‌تێکی باڵای تێدا نییه، ئه‌نارشیستانه‌یه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیش‌دا دوو بیروڕای لێک جودا هه‌ن: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا ده‌وڵه‌تی سروشت تا چه‌ند پێویستی به زه‌بروزه‌نگ به‌کارهێنان هه‌یه)). ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه نه‌قڵی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی جۆزێفه، ل 4 به ناوی (( two views of anarchic politics )) که به ((international politics is anarchic in the sense that there is no higher government. But even political philosophy offers two different views of how harsh a state of nature need be )) ده‌ست پێده‌کات.
کاک محه‌مه‌د ئیحسان بواری هه‌ناسه‌ی بۆ جۆزێف نه‌هێشتۆته‌وه، به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت له نه‌قڵکردن تا لاپه‌ڕه 19، که کۆتاییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه: ((لیبراڵه‌کان به‌و چاوه‌وه سه‌ریری واقعییه‌کان ده‌که‌ن که ڕه‌شبینن و خۆیان به ڕابردوو ده‌به‌ستنه‌وه و چاویان گۆڕانکاری نابینێ. له به‌رانبه‌ریشدا واقعییه‌کان، به لیبراڵه‌کان ده‌ڵێن ئێوه خه‌ونی خۆش ده‌بینن و به‌جیهانیبوون به بیرکردنه‌وه‌ی خۆتانه‌وه ده‌نێن، کێهه لا ڕاسته؟ هه‌ردووکیان ڕاستن و هه‌ردووکیشیان هه‌ڵه‌ن. وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی دیاریکراو، کارێکی باشه، به‌ڵام کارێکی درشت و که‌متر سه‌رنجڕآکێشه. ئه‌م کۆکتێلی به‌رده‌وامبوون و گۆڕانکارییه که جیهانی ئه‌مڕۆی پێ ده‌ناسرێته‌وه، جیهانێک که پێ ده‌نێته سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌وه، کارێکی نه‌شیاوه چه‌سپاو و هه‌م خالی به گومانیش هه‌ن، مادام سیاسه‌تی ده‌ولی ڕێچکه‌ی گۆڕاوی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته به‌ر، هه‌رگیز فیزیک ئاسا نابێ و تیورییه‌که‌ی قه‌ده‌ری –حه‌تمی- به‌هێزی نابێت)). بۆ به‌راوردی ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جۆزێف بڕوانه: کۆتایی بڕگه‌ی 4 –بڕگه‌ی پێش کۆتایی- ل 6 و نیوه‌ی بڕگه‌ی پێش کۆتایی: (( liberals tend to see realists as cynics whose fascination with the past blinds them to change. Realists, in turn, call the liberals utopian dreamer and label their thought globaloney. Who’s right? Both are right and both are wrong, a clear-cut answer might be nice, but it would be less accurate and less interesting. The mix of continuity and change that characterizes today’s world makes it impossible to arrive at one simple synthetic explanation. Because it involves changeable human behaviors, international politics will never be like physics: it has no strong determination. )) . کاک محه‌مه‌د لێره‌دا (دێڕی سێیه‌م له کۆتایی لاپه‌ڕه‌ی 6) ی ئیهمال کردووه، چه‌ند په‌ره‌گرافێک خاتری جۆزێفی گرتووه و ، تا ده‌گاته ناوه‌ڕاستی ل 8 ی کتێبه‌که.
گه‌یشتینه ل 19ی کتێبه‌که‌ی محه‌مه‌د ئیحسان، لێره‌دا بابه‌تێک هه‌یه به ناوی ((تاقمکاری) به‌مه ده‌ست پێده‌کات: ((نوێنه‌ران، ئامانجه‌کان، و ئامرازه‌کان)) سێ پره‌نسیپی سه‌ره‌کیین له تیوریزه‌کردنی سیاسه‌تی ده‌ولیدا، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان بگری له گۆڕان دایه. (نوێنه‌ر)ه گرنگه تاک و ته‌نیاکانی سیاسه‌تی ده‌ولی به‌لای واقعییه‌که کلاسییکیه‌کانه‌وه: ده‌وڵه‌تانن)). که نزیکه‌ی پێنج لاپه‌ڕه‌یه. وه‌ك باسمانکرد سه‌رتاسه‌ری هه‌ردوو کتێبه‌که وه‌ک یه‌که، له کتێبه‌که‌ی جۆزیف دا له ل 8 دا بابه‌تی (( building blocks )) به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات : ((actors, goals, and instruments are three concepts that are basic to theorizing about international politics, but each is changing. In the traditional realistic view of international politics, the only significant “actors” are the states.)).
کاک محه‌مه‌د به‌م شێوه‌یه له ل 24 دا کۆتایی به‌م بابه‌ته ده‌هێنێت: ((ئایا پشت به‌یه‌کتربه‌ستنی ئابوری وای کردووه، شه‌ڕ خه‌رجییه‌کی ئێجگار زۆری بوێ؟ ئایا کۆمه‌ڵگای سه‌ر زه‌وی له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشته‌وه، شه‌ڕی له بیرکردنه‌وه‌ی خۆی ده‌رهاویشتووه؟ هیوامان وایه ئه‌مه وابێ، چونکه شه‌ڕی کۆنترۆڵخوازی ئاینده، ڕه‌نگه دوا شه‌ڕ بێ، به‌ڵام پێویسته هه‌وه‌ڵجار له مه‌سه‌له‌ی به‌رده‌وامبوون حاڵی ببین.)). لای جۆزیفیش له ل 8 دا به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێ دێت: ((has economic interdependence made it too costly? Will nonstate actors such as terrorists force governments to cooperate? Has global society made war socially and morally thinkable? We have to hope so, because the next hegemonic war could be the last. But first, it is important to understand the case for continuity. ))
خوا هه‌ڵناگرێت لێره‌دا دوو خشته هه‌یه (ل 9 و 10) کاک محه‌مه‌د ئیحسان لێی نه‌قڵی نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر کاک محه‌مه‌د پێی وابێت مرۆڤ به پشتگوێخستنی دوو خشته‌ی ناو کتێبێک ئه‌توانێت کتێبی که‌سێکی تر بکات به هی خۆی ئه‌وا هه‌ڵه تێگه‌یشتووه، گه‌لی کوردیش له‌وه زاناتره که که‌سێک بێت و هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌م کاره‌ی کاک محه‌مه‌د ئه‌گه‌رچی زوڵمێکی گه‌وره‌یه له جۆزێف، به-سووک سه‌یرکردنی خوێنه‌ری کوردیشه، که‌س تا سه‌ر بۆی ناچێته سه‌ر موڵک و ماڵی فیکری و غه‌یره فیکری خه‌ڵک بۆ خۆی ئه‌نفال بکات، به‌ڕێزیان که ئه‌و کاته وه‌زیری مافی مرۆڤ بوو، ده‌بوایه بیزانیایه ئه‌مه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ ناکۆکه و پێشێلکردنیه‌تی، ئێستاش که وه‌زیری ناوچه دابڕاوه‌کانه، تکای لێ ده‌که‌م داوای لێبوردن له جۆزێف بکات و کتێبه به‌زۆر دابڕاوه‌که‌ی، بداته‌وه.
له لاپه‌ڕه 24 دا بابه‌تی ((شه‌ڕی پیلۆپۆنیزی)) هه‌یه، که به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات : (( توسایدیس باوکی ڕیالیزمه. زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی بیر له مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی ده‌ولی ده‌که‌نه‌وه پێڕه‌وی له‌م تیورییه (ریالیزم) ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه که خۆشیان نازانن پێڕه‌وی له‌م تیورییه ده‌که‌ن. دیاره تیۆری ئه‌و ئامرازه‌یه که بۆ ڕێکخستنی فاکته‌ره‌کان ناکرێ ده‌سباری ببین)). له ل 12 ی کتێبه‌که‌ی جۆزیف دا بابه‌تی ( the Peloponnesian war) ده‌بینین، که به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات ((Thucydides is the father of realism, the theory most people use when thinking about international politics even when they do not know they are using a theory. Theories are the indispensable tools we use to organize facts)).
له‌و کتێبه‌ی ئاسۆ و کامه‌ران وه‌ریانگێڕاوه، ئه‌مه کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌یه: (( ئایا چ له‌وه باشتر هه‌یه که بۆ پێناساندنی تیۆریی ریالیزم، چیرۆکێکی مه‌زنی مێژوویی بگێڕینه‌وه؟ به‌ڵام وه‌ک هه‌ر چیرۆکێکی مه‌زن، ئه‌م چیڕۆکه‌ش سنووری خۆی هه‌یه. یه‌کێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له شه‌ڕی پیلۆپۆنیزی فێری ده‌بین ئه‌وه‌یه که چۆن خۆمان له ئه‌وپه‌ڕی ساده‌کردنه‌وه بپارێزین –واته ساویلکه‌یی- له خوێندنه‌وه‌ی مێژوودا)). که به‌راوردی ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌که‌ین، ده‌بینین کاک محه‌مه‌د یه‌ک وشه‌ی جۆزیفی به قه‌رز نه‌داوه، تا کۆتاییه‌که‌ی هه‌مووی لێوه‌رگرتووه، که له ل 12 ی کتێبه‌که‌دایه: ((what better introduction to realist theory is there than one of history’s great stories? However, like many great stories, it has its limits. One of the things we learn from the Peloponnesian War is how to avoid too simplistic a reading of history))
میلله‌تی کورد ساڵه‌هایه به ده‌ست تاڵان‌کردنی فه‌رهه‌نگ و کلتووره‌که‌یه‌وه هاوار و ناڵه‌ناڵیه‌تی، به‌ڵام هه‌ق سه‌ندنه‌وه بریتی نییه له‌وه‌ی ئێمه‌ش بێین به‌رهه‌می خه‌ڵک تاڵان بکه‌ین، ئه‌گه‌ر کاک محه‌مه‌د په‌نا ده‌باته به‌ر جه‌نگی پۆپۆ-پلێیجه‌ریزم، و ده‌یه‌وێت ئه‌م سیاسه‌تی تاڵانکردنه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا پیاده بکات، وه‌ک کردوویه‌تی، چاک ده‌زانێت ئێمه له هه‌موو که‌س زه‌ره‌رمه‌ندتر ده‌بین، ئیتر بۆ ئاگری ئه‌م شه‌ڕه خۆش ده‌کات؟
کاک محه‌مه‌د هه‌ر له سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌ی جۆزیفه‌وه سوێندی خواردووه که تا دوایین دێڕی لێ وه‌ربگرێت، عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ئه‌ل ئیحسان و بیل ته‌مام. ل 25 ی کتێبه‌که‌ی(!) محه‌مه‌د ئیحسان له‌ژێر بابه‌تی (پوخته‌ی چیرۆکێکی درێژ) دا به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات ((له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا، ئه‌ثینا و سپارته هاوپه‌یمانی یه‌کتر بوون، بۆ تێکشکاندنی ئیمپراتۆریای پارس (480 پێش زایین) هاریکاری یه‌کتریان ده‌کرد. سپارته ده‌وڵه‌تێکی کۆنه‌پارێز و گیرۆده‌ی زه‌ویوزار بوو، پاش سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر فارسه‌کاندا، خه‌ریکی ده‌ستپێداهێنانه‌وه‌ی کاروباری ناوخۆیی خۆی بوو.....)) . له ل 12 ی کتێبه دزراوه‌که‌دا ئه‌م بابه‌ته (a short version of a long story ) به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات (( early in the fifth century, Athens and Sparta were allies that had cooperated to defeat the Persian empire 480 B.C. Sparta was a conservative land-oriented state that turned inward after the victory over Persia ))،
کاک محه‌مه‌د به درێژایی سێ لاپه‌ڕه، تا ده‌گاته ل 27، به‌رده‌وام وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌یی خۆی ڕاسته‌وخۆ له کتێبه‌که‌ی جۆزێفه‌وه نه‌قڵ ده‌کات. به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێ دێنێت: ((ساڵی 410 پ.ز ئه‌ثینا سه‌رکه‌وتنێکی ده‌ریایی به‌ده‌ست هێنا و پاش 5 ساڵان سپارته‌ییه‌کان شه‌ڕیان برده‌وه و ساڵی 404 پ.ز ئه‌ثیناییه‌کان داوای ئاشته‌واییان کرد و سپارته مه‌رجی بۆ دانان که ده‌بێ ئه‌ثینا ئه‌و شووره درێژانه له ڕووی ده‌شت و ده‌روبه‌رییه‌وه بڕوخێنێ. به‌م شێوه‌یه ئه‌ثینا ده‌ستی دارێ تفه‌نگێی شکا.)) وه‌ك هه‌ر بابه‌تێکی تر، ده‌توانین به ئاسانی له کتێبه‌که‌ی جۆزیفه‌وه ته‌واوی بابه‌ته‌کان بدۆزینه‌وه، چونکه کاک محه‌مه‌د ئیحسان، نه‌ك هه‌ر بابه‌تێک و دوان، چاپته‌رێک و دوان، سه‌رله‌به‌ری کتێبه‌که‌ی وه‌ك خۆی قووت داوه، جۆزێف له ل 15 دا به‌م شێوه‌یه کۆتایی به‌و بابه‌ته ده‌هێنێت (( an Athenian naval victory in 410 B.C was followed five years later by a Spartan naval victory, and by 404 B.C Athens was compelled to sue for peace. Sparta demanded that Athens pull down the long walls that protected it from attack by land-based powers. Athena’s power was broken.))
ل 27 ی (کتێبه‌که‌ی)! محه‌مه‌د ئیحسان بابه‌تی ((هۆ و تیۆرییه‌کان)) له خۆ ده‌گرێت، که به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات: ((ئه‌مه چیرۆکێکی کارتێکه‌ر و به‌هێزه. چ هۆکارێک له پشت هه‌ڵگیرسانه‌که بوو؟ له‌مباره‌وه ڕای توسایدیدس زۆر روونه. توسایدیدس ئه‌وه‌ی له ئیپیدامنوس و کورسایرا قه‌وماون، ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: ئه‌وانه هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ڕه‌که نه‌بوون، ئه‌وه‌ی بووه هۆی قه‌ومانی شه‌ڕ و که چ چار و مه‌فه‌رێکی دیکه جگه له شه‌ڕ نه‌مێنێ، به‌هێزبوونی ئه‌ثینا بوو، سپارته‌ش له سه‌رینی ئه‌مه‌وه ترس و خۆفی لێ نیشت.)). لێره‌وه له چوار لاپه‌ڕه‌ی شیکاری دا تاوتوێی ئه‌و ڕووداوه ده‌کرێت. له ل 15 ی کتێبه‌که‌ی جۆزیف دا ته‌واوی ئه‌مانه وه‌ك خۆی ده‌بینینه‌وه، بابه‌تی (( causes and theories )) به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات: ((this is a dramatic and powerful story. What caused the war? Thucydides is very clear. After recounting the various evens in Epidamnus, Corcyra, and so forth, he said that those were not the real causes. What the war inevitable was the growth of Athenian power and the fear this caused in Sparta)).
کۆتاییه‌که له نوسخه کوردییه‌که‌دا بریتییه له: (( توسایدیدس هۆیه‌که‌یمان پێ ده‌ڵێ که: ((بڕوای باو ئه‌وه بوو که چار نییه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پیلۆپۆنیزییه‌کان هه‌ر ده‌قه‌ومێ، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که چ بووه و چ ڕووی داوه)) ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت ئه‌ثینا هه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا که‌شتیگه‌لی کورسایرا بکه‌وێته ده‌ستی کورنثینییه‌کانه‌وه)). له نوسخه ئه‌سڵییه‌که‌دا له ناوه‌ڕاستی ل 17 دا به‌م شێوه‌یه کۆتایی دێت : ((Thucydides explains why: ((the general belief was that whatever happened, war with the Peloponnesian was bound to come. If so, Athens could not risk letting the strong navy of Corcyra pass into the hands of Corinth)).
محه‌مه‌د ئیحسان دڵی نه‌هاتووه یه‌ک دێڕ له کتێبه‌که‌ی جۆزێف به خه‌سار بدات، شه‌ونخوونی جۆزێف و گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه مێژوویی و نوێیه‌کاندا، هه‌مووی بردووه بۆ خۆی، له ل 31 دا بابه‌تی (حه‌تمییه‌ت و سێبه‌ری دواڕۆژ) هه‌یه، که به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات : ((ئه‌وه پارادۆکسه که ته‌نیا بڕوا بوون به حه‌تمییه‌تی شه‌ڕ، ده‌ورێکی گه‌وره له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگدا بگێڕێ)) بابه‌ته‌که له‌وه‌ی جۆزیف دا، وه‌ک هه‌ر بابه‌ت و چاپته‌رێکی تری کتێبه‌که، هه‌مان ئه‌و ناونیشانانه‌ی هه‌یه که محه‌مه‌د ئیحسان (بۆ بابه‌ت و چاپته‌ره‌کانی داناوه)!!! له ل 17 ی کتێبه‌که‌دا ناونیشانی ((inevitability and the shadow of the future )) به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات ((ironically, the belief that war was inevitable played a major role in causing it ))، کاک محه‌مه‌د به‌م شێوه‌یه تا ل 36 ی کتێبه‌که‌ی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له نه‌قڵکردن، که به‌م شێوه‌یه کۆتایی به‌م بابه‌ته ده‌هێنێت ((هه‌ڵبژاردن به‌شێکی گرنگه له مێژوو و له نووسینه‌وه‌ی مێژوو. چاره‌سه‌ری به‌دحاڵی بون له مێژوو ئه‌وه‌یه که زێتر شت بخوێنینه‌وه نه‌ک به شتێکی که‌م دڵت دابکه‌وێ.)). که به‌راوردی ته‌واوی بابه‌ته‌که ده‌که‌ین، تا ده‌گه‌ینه کۆتاییه‌که‌ی، ده‌بینین هیچ جیاوازییه‌کیان نییه، جۆزیف له ل19 دا به‌م شێوه‌یه‌ش کۆتایی دێت (( choice is a very important part of history and of writing history. The cure to misunderstanding history is to read more, not less)).
خوێنه‌ری به‌ڕێز، تا ئێره سی و شه‌ش لاپه‌ڕه‌ی کاک محه‌مه‌د و جۆزیفمان به‌راورد کرد، دیاره به ئاسانی ده‌توانرێت به‌راوردی سه‌رله‌به‌ری هه‌ردوو کتێبه‌که له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ بکرێت. ده‌توانیت سه‌یری ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بکه‌یت که تێیدا ته‌واوی هه‌ردوو کتێبه‌که به‌رامبه‌ر یه‌کتر دانراون. ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د ئیحسان ده‌توانێت بیسه‌لمێنێت که جۆزێف له‌می دزیوه، ئه‌وه سه‌ربه‌رزییه‌کی گه‌وره بۆ کورد تۆمار ده‌کات و ئێمه‌ش بڕوا ده‌هێنین که کاک محه‌مه‌د وه‌ک ساویلکه سه‌یری ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و گه‌لی کورد ناکات. به‌ڵام به داخه‌وه، هه‌موو نیشانه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ن و بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی دزی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب له ناوچه‌که‌دا، لایه‌نه دزه‌که کورد ده‌رچوو. ئه‌مه وه‌رگرتن نییه، چ ئه‌گه‌ر جۆزێف ئه‌نجامی دابێت یان محه‌مه‌د ئیحسان، هیچ نووسه‌رێک نایه‌ت سێ سه‌د لاپه‌ڕه له‌سه‌ر یه‌ک له نووسه‌رێک وه‌ربگرێت و ناوی نووسه‌ر و کتێبه‌که‌شی نه‌هێنێت.
خوا هه‌ڵناگرێت کاک محه‌مه‌د ئیحسان له هه‌ندێك شوێن یه‌ک دوو په‌ره‌گرافی به نه‌دزراوی بۆ ساحێب ماڵه‌که به‌جێهێشتووه، بۆ نموونه له کۆتایی لاپه‌ڕه 6 تا ناوه‌ڕاستی ل 8 ی بۆ به‌جێهێشتووه و کۆپی نه‌کردووه، ئه‌گینا ته‌نانه‌ت ناونیشانی په‌ره‌گراف و چاپته‌ره‌کانیشی وه‌ك خۆیان نه‌قڵکردووه و تاقه‌تی نه‌بووه بایی ئه‌وه‌نه ئه‌زیه‌ت بکێشێت که هه‌ر نه‌بێت بیانگۆڕێت تا دزییه‌که تۆزێک له ئێمه‌ی به‌راوردکار ئاڵۆز بکات، ئیشه‌که‌ی بۆ ئێمه ئه‌وه‌نده ئاسانکردۆته‌وه که ده‌بێت دوعای خێری بۆ بکه‌ین.
کاک محه‌مه‌د نه‌وه‌ک هه‌ر گه‌لی کورد، به‌ڵکو جۆزیفیشی پێ ساویلکه‌یه، به‌ڕێزیان چه‌ند جارێك ناونیشانی بۆ هه‌ندێک بابه‌تی جۆزیف داناوه که جۆزیف به خۆی به شایانی ئه‌وه‌ی نه‌زانیوه له‌ناو بابه‌ته‌که‌دا ناونیشانێکی لاوه‌کیی هه‌بێت، وه‌ك دواتر له خشته‌که‌دا ده‌یبینن. شایانی باسه کاک محه‌مه‌د ئیحسان هه‌ندێک جار لێره و له‌وێ بڕگه‌ی له کتێبه‌که‌ی جۆزێف ته‌رک کردووه، نازانین هۆی ئه‌م ته‌رک کردنه چییه، نه‌ده‌بوایه به‌ڕێزیان وا بکات، چونکه جۆزێف نووسه‌رێکی به توانایه و له‌خۆڕایی بابه‌ته‌کانی ئاوا نه‌نووسیوه، به‌ڕێزیان کتێبه‌که‌ی بردووه، و بردووه، ئیتر ماوه‌ته‌وه سه‌ر خشته‌یه‌ک لێره یان له‌وێ؟
جۆزێف وه‌ک بیرمه‌ندێکی ده‌ستپاک له کۆتایی هه‌ر به‌شێکدا به ڕوونی ئاماژه‌ی به ده‌یان سه‌رچاوه و ته‌نانه‌ت لاپه‌ڕه‌کانیش داوه، کاک محه‌مه‌د ئه‌گه‌رچی ناوی ده‌یان کتێبی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نووسیوه، که‌چی نه له نزیک و نه له دوور ئاماژه‌ی به کتێبه‌که‌ی جۆزێف نه‌داوه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا به‌ڕێزیان هه‌ر به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستاوه که هه‌ر له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌یه‌وه تا دوایین لاپه‌ڕه‌ی، له‌و کتێبه‌وه نه‌قڵ بکات، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت سه‌ربابه‌ت و ناونیشانه‌کانیشی وه‌ك خۆی نه‌قڵ کردووه، دزییه‌که به شێوه‌یه‌که که زۆر به ئاسانی هه‌ر خوێنه‌رێک ده‌توانێت له سه‌ره‌تاوه تا دوایین لاپه‌ڕه به‌راوردی بکات، به‌م شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری خشته‌ی ناوه‌رۆکی هه‌ر دوو کتێبه‌که بکه‌یت، وه‌ك له خواره‌وه پیشان دراوه، ئه‌وا ده‌توانین سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانی هه‌ردوو کتێبه‌که به‌راورد بکه‌یت و بۆت ئاشکرا ببێت که دزه‌که (که پێناچێت جۆزێف بێت) زۆر ساویلکه‌یه.
|