٩\١٠\٢٠١٠
پرس ؟

باکۆ جهلال
یار لێیی پرسیم ؟
کوێت پێ خۆشە کە ئەمشەو سەری لە سەر دانێیت ؟
سەری باسکم ؟
سینەی ناسکم ؟
یان سەردڵم ؟
ئارەزوت کوێمە ماچی بکەیت ؟
گەردنی سپیم؟
کوڵمم ، یاخود لێوی تەڕم ؟
وشەم نەگوت !.
وەک یەکەم ساتی بینینی
هەر تەماشای چاوانیمکرد
لە غایەڵەی ئەوەدابوم ،
پەی بە جوانی دوو چاوی بەرم !.
دەزانیت بۆ ؟
چاوەکانی سیحری سروشتە دەلبەرم
من ئەو ساتەی ئەو دەبینم
لە تاو جوانی دوو چاوانی
گێژم .. کاسم .. لاڵم .. کەڕم
لەلات وایە ڕەنج خەسارم ؟ چاک دەزانم !
چبکەم کەوا تۆ نازانیت ، چەندە لایەقە نازدارم .
15\9\2010 -
ئەمریکا
ماڵپهڕی باکۆ جهلال
|