١٦\٥\٢٠٢١
پڕۆفایلی شارێک.

عەبدولوههاب
ئەلبەیاتی |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
گۆڕستانێک،
گۆڕستانێکی دی بەسەرەوەیە
نێوانیان
خۆشەویستی، مەرگ، ئادەمزادی زیندوو
سواڵکەر و ھەبووییە چاوچنۆکەکان..
گەر پڕ بە زار ھاوار بکەی،
دەنگەکە دێتەوە*
لە ھەناسەی مردووان و
کۆکەی زستانی ساڵاندا ھەڵکێشراوە..
گەر بتەوێ ڕابکەی،
چەرچیی و فرۆشیارە تەڵەکەبازەکان دوات دەکەون
لەو گۆڕستانە گەورەیەدا،
لەو بیابانەدا
خوداوەندی شیعر سەربڕان
شاعیریش لە مەیخانەدا مرد.
________________________________________________
*
بە پێی تێکستی ئەسڵی من ئەمەم پێ لە (دەنگدانەوە) راستتربوو.
•
لە گۆڤاری(المقدمە)ی پاریسی ژمارە ٦ی ساڵی ١٩٨٧، ل ١٢.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|