١١\۴\٢٠١٠
پڕۆژه
یاساى پێکهێنانى لیژنه‌ى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى
زیانلێکه‌وتوانى کیمیاباران و ئه‌نفاله‌کان.
حه‌مه
عه‌لى توفیق
مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه بۆ جێبه‌جێ کردنى
بریارى به جینۆساید ناساندى هه‌ردوو که‌یسى (ئه‌نفاله‌کان و
کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه)یه ، جگه له بریارى به سزادانى که‌سایه‌تیه
تاوانباره‌کان ، قه‌ره‌بووى زیانلێکه‌وتوان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و
حکومه‌ته‌ى ئه‌و کاره‌ى ئه‌نجام داوه ، ئه‌م ئه‌رکه هه‌روا و به بێ
به‌رنامه‌ى تۆکمه و بریارى فه‌رمى نایه‌ته جێبه‌جێ کردن ، ماوه‌یه‌کى
زۆره که‌سوکارى شه‌هیدان و زیانلێکه‌وتوانى ئه‌نفال و کیمیاباران چاوه‌ریێ
رۆژێک ده‌که‌ن که به دادپه‌روه‌رانه تۆله له تاو‌انبارانیان بکرێته‌وه
، دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى تایبه‌ت له عیراق بریارى دادگایى کردنى هه‌دوو
تاوانى ( ئه‌نفاله‌کان و کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه )ى دا و ئاکامى
بریاردان به جینۆساید کردنیان درا ، ئه‌م بریاره ته‌نها بۆ له
سێداره‌دان و به‌ندکردن نیه ، به‌ڵکو بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى زیان لێکه‌وتوه‌کانیشه
، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستى به کارکردن و رێکخستنى چۆنیه‌تى به‌ده‌ست هێنانى
ئه‌وه‌ى پێویسته بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه هه‌یه ، چۆنیه‌تى دیاریکردنى
جۆرى زیانه‌کانه و پاداشته‌کانیانه ، بۆیه پێشنیارى ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان
به پێویست زانى ئاماده بکه‌ین و بیده‌ینه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ،
به‌تایبه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان و حکومه‌تى هه‌ریم و یه‌کیتى په‌رله‌مانتارانى
کوردستان و هه‌ردوو رێکخراوى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه و
رێکخراوى ئه‌نفاله‌کانى کوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ى کارى پێویستى له‌سه‌ر
بکه‌ن و پرۆژه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن وله رووى یاسایه‌وه
دارێژرێت و له په‌رله‌مانى کوردستان بخرێته به‌رنامه‌ى کار و ده‌نگى
له‌سه‌ر بدرێت و بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێ کردن .
پڕۆژه یاساى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى
زیانلێکه‌وتوانى
ئه‌نفاله‌کان و کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه.
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێ کردنى قه‌ره‌بووى زیانلێکه‌وتوانى ( ئه‌نفاله‌کان
و کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ) و جێبه‌جێ کردنى هه‌ردوو بریارى دادگاى
باڵاى تاوانه‌کانى عیراق و یاساى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى
عیراق ژماره
20ى ساڵى 2009 به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى زیانلێکه‌وتوان ، ئه‌م خاڵانه‌ى
لاى خواره‌وه وه‌کو پێشنیار ده‌خه‌ینه روو :
یه‌که‌م : لیژنه‌ى بالاى قه‌ره‌بوکردنه‌وه:
لیژنه‌یه‌کى باڵا له‌سه‌ر ئاستى نوێنه‌رایه‌تى وه‌زاره‌ته‌کانى په‌یوه‌ندیدار
له هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ نوینه‌رى هه‌ردوو رێکخراوى ( قوربانیانى
کیمیاباران و قوربانیانى ئه‌نفاله‌کان ) پێکبهێنرێ و کاریان راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ست بێ به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستانه‌وه
:
1 - وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان .
2 - وه‌زاره‌تى دارایى ئابورى .
3 - وه‌زاره‌تى پلاندانان .
4 - وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى .
5 - وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى .
6 - وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه .
7 - نوێنه‌رى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه .
8 - نوێنه‌رى رێکخراوى ئه‌نفاله‌کان له کوردستاندا .
ئه‌م لیژنه‌یه شوێنى کارى له هه‌ولیرى پایته‌ختى هه‌ریمى کوردستان ده‌بێ
، چه‌ند لیژنه‌یه‌کى تر‌ى له پارێزگاکاندا پێوه په‌یوه‌ست ده‌بێ .
دووه‌م : لیژنه‌ى پارێزگاکان :
لیژنه‌ى پارێزگاکان له‌م نوێنه‌رایه‌تیانه‌ى لاى خواره‌وه پێکبهێنرێ و
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به لیژنه‌ى باڵاوه هه‌بێ :
1 - به رێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفال له پارێزگا .
2 - به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دارایى و ئابورى له پارێزگا .
3 - به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پلاندانان له پارێزگا .
4 - به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى له پارێزگا .
5 - به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له پارێزگا .
6 - به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه له پارێزگا .
7 - نوێنه‌رى رێکخراوى قوربانیانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه .
8 - نوێنه‌رى رێکخراوى ئه‌نفاله‌کانى له کوردستاندا .
سێیه‌م : دیارى کردنى شوێنى هه‌ردوو لیژنه:
دانانى نوسینگه‌ى تایبه‌تى بۆ هه‌ردوو لیژنه و بریاردان به ته‌رخانکردنى
کارى ئه‌وانه‌ى له‌و لیژنانه‌دان ده‌ست به‌کار ده‌بن تا کۆتاى کاره‌که‌یان
، دیاریکردنى فه‌رمانبه‌ر و پێداویستیه‌کانى نوسینگه و ئه‌رکه‌کانیان
له‌گه‌ڵ دیارى کردنى بوجه‌ى تایبه‌تى بۆیان .
چواره‌م : ئه‌رکه‌کانى لیژنه‌ى باڵا :
1 - دانانى میکانزمى چۆنیه‌تى به‌دواداچوونى جێبه‌جێ کردنى هه‌ردوو
بریارى به جینۆساید ناساندنى ئه‌نفال و کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه و
یاساى ژماره ( 20 ) ساڵى 2009 ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق .
2 - په‌یوه‌ندیکردن به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له داموده‌زگاکانى
حکومه‌تى فیدراڵ به مه‌به‌ستى دیارى کردنى بوجه‌ى تایبه‌تى بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه
.
3 - هه‌وڵدان له‌رێگاى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ناساندنى هه‌ردوو
بریار له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا .
4 - هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه و دیاریکردنى ئه‌و کۆمپانیانانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى
عیراقن و ماده کۆکژه‌کانیان به عیراق فرۆشتووه و سه‌پاندنى سزاى
یاسایى به‌سه‌ریاندا به مه‌به‌ستى قه‌ره‌بوو کردنه‌وه .
5 - دانانى میکانیزمى کارکردن له دیارى کردنى زیانه‌کان و که‌سوکارى
پاشماوه‌ى کیمیاباران و ئه‌نفاله‌کان ، ئه‌وه‌ش به هۆى فۆرمێکى تایبه‌تى
ئاماده‌کراو بێت ، پێویسته روپێوى ئه‌و شوێنانه ئاماده بکرێ که
توشى کاولکارى و خاپورکه‌وتن که‌وتوون .
6 - ده‌رکردنى رێنمایى و ئامۆژگارى کارکردنى لیژنه‌کانى پاریزگاکان و
لێپرسینه‌وه له کاره‌کانیان و گۆێ گرتن بۆ سکاڵا و داواکانى زیانلیکه‌وتوه‌کان
و رێگا نه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانى خه‌ڵکانى تر .
7 - کارکردن له‌م لیژنه‌یه و لیژنه‌کانى پارێزگاکانیش پێویسته بێلایه‌نانه
بێ و هیچ که‌س و لایه‌نێک کاریگه‌رى له‌سه‌ریان نه‌بێ .
پێنجه‌م : کار و ئه‌رکه‌کانى لیژنه‌ى پارێزگاکان
:
1 - کۆکردنه‌وه‌ى زانیاریه دروسته‌کان له رێگاى چه‌ندین لیژنه‌ى
تایبه‌تى وه‌کو :
ڕ - شه‌هیدان .
ب - برینداران .
ج - کاول بوونى خان‌و و به‌ره و دوکان وباغ و بیستان و هه‌رشتێکى تر‌ى
له‌م جۆره .
د _ که‌لوپه‌لى له‌ناوچوو ، ناوماڵ ، ئوتوموبیل و ئامێره‌کانى تر .
2 - پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى خه‌مڵاندنى زیانه‌کان له که‌سایه‌تى شاره‌زا
له‌و بواره‌دا .
3 - به‌رزکردنه‌وه‌ى فۆرمه‌کان بۆ لیژنه‌ى باڵا به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ند
کردنى .
شه‌شه‌م : دارایى لیژنه‌ى باڵا :
1 - ئه‌و پارانه‌ى له خه‌زێنه‌ى داراى گشتى عیراق وه‌رده‌گیرى به مه‌به‌ستى
قه‌ره‌بوکردنه‌وه .
2 - هه‌ر پاره‌یه‌کى تر که دیارى ده‌کرێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و وه‌کو
به‌خشش وه‌رده‌گیرێت .
3 - پاره‌کانى ئه‌و لیژنه‌یه له یه‌کێ له بانکه‌کانى هه‌رێمى
کوردستان داده‌نرێ و به‌پیێ یاسا و رێنمایه‌کانى دارایى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ
ده‌کرێ و له‌لایه‌ن چاودێرى گشتى دارایى وردبینى له داهات و خه‌رجیه‌کانى
ساڵانه ده‌کرێ .
چۆنیه‌تى دیارى کردنى زیانه‌کان و قه‌ره‌بوکردنه‌وه :
1 - لیژنه‌ى پارێزگا له رێگاى میکانزمێکى یاساى و تۆکمه و ته‌نها
زیان لێکه‌وتوو سوودمه‌ند بێت ، که‌سایه‌تیه زیان لێکه‌وتوه‌کان ده‌ستنیشان
ده‌که‌ن ، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى زانیارى پێویست له ( ناوى سیانى ، ساڵى
له دایک بوونى ، شوێنى له دایک بوونى ، ئه‌و شوێنه‌ى زیانى لێکه‌وتووه
، به‌روارى زیان لێکراو ، جۆرى زیانه‌کان ، تخمینى خودى زیان لێکه‌وتوو
، دیارى کردنى جۆرى زیانه‌کان ، ماڵى یا موڵکى ، نیشاندانى پسوڵه‌ى فه‌رمى
خاوه‌نداریه‌تى ، وه‌رگرتنى واژۆى زیان لێکه‌وتوو له‌سه‌ر فۆرمى
زانیاریه‌کانى ، به‌روارى فورمه‌که )
2 - لیژنه‌ى پارێزگا وردبینى و لێکۆڵینه‌وه له‌و فۆرمانه ده‌کات به‌م
شێوه‌ى لاى خواره‌وه :
* به‌راورد کردنى به‌روارى کاره‌سات و زیانه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رواره‌ى
له داواکارى زیانلێکه‌وتودا هاتووه .
* وه‌رگرتنى پشتگیرى کردنى داواکاریه‌که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن یا
موختارى شوێنى نیشته‌جێ بوونى .
* به‌رزکردنه‌وه‌ى داواکاریه‌کان له‌گه‌ڵ راى خۆیان بۆ لیژنه‌ى باڵابه‌مه‌به‌ستى
په‌سه‌ند کردنى .
* به‌رزکردنه‌وه‌ى پێشنیارى به‌سود بۆ کردنه‌وه‌ى خانه‌ى به‌ساڵاچوان و
نه‌خۆشخانه بۆ برینداره‌کان و دروستکردنى پرۆژه خزمه‌تگوزاریه هه‌مه
جۆره‌کان له‌و سنوره‌دا .
هه‌ولێر
8\4\2010
|