پڕۆژه‌یه‌ک بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیانی ئه‌نفال . بانگه‌وازێک بۆ ئه‌دیبان و نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کورد
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک) بۆ درێژه‌دان به خزمه‌تکردنی دۆزی جینۆسایدناساندن و به‌رز ڕاگرتنی یاده‌وه‌ریی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو یاده‌وه‌ری نه‌هامه‌تییه‌کانی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتوون ،(( خانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )) ی کرده‌وه .
ئه‌م گۆشه‌یه‌ی ڕێخراوه‌که‌مان تایبه‌ته به کۆکردنه‌وه‌و لێک نزیک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ق و تێکسته ئه‌ده‌بییانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و و جینۆسایدی گه‌لی کورده‌وه هه‌یه . هه‌روا بۆ زیاتر لێک نزیک بوونه‌وه و ئاشنا بوونی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی کورد به یه‌کتری و ڕێزلێنان له به‌رهه‌م و ماندووبوونیان .
ئه‌گه‌ر به ووردی چاوێک بخشێنین به مێژووی ڕۆشنبیریی کوردی‌دا له ڕابووردوودا ڕۆشنبیران به گشتی خزمه‌تێکی به‌رچاویان کردوه به دۆزی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ، زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌ن و ئه‌دیبان و نوسه‌ران جێده‌ستیان دیاره له‌م مه‌یدانه‌دا ، به تێکڕا بارستاییه‌کی زۆر له نوسین و له ژێی ده‌نگی ئه‌و که‌سه به ئه‌مه‌کانه له مێژوودا به جێماوه که . بۆیه پێویسته ڕێز له‌م خزمه‌ته‌ی هه‌موولایه‌ک بگیرێت و به کۆکردنه‌وه ی به‌رهه‌مه‌کان و خه‌ڵاتکردنی خاوه‌نه‌کانیان یه‌که‌م هه‌نگاومان ده‌ست پێبکه‌ین .
له یه‌که‌م هه‌نگاو و پڕۆژه‌ی ئه‌م خانه ئه‌ده‌بییه‌دا به نیازین له هه‌ردوو به‌رواری ١٦/٣یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ١٤/٤ ڕۆژی پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال پێشبڕکێیه‌کی ئه‌ده‌بیی بۆ هه‌ردوو بواری شیعر و کورته چیرۆک بۆ هه‌موو ئه‌دیب و نوسه‌رانی کورد له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه هه‌ن ئه‌نجام بده‌ین .
پێشبڕکێی شیعرێ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال : ناوی یه‌که‌م پێشبڕکێیه که له ١٦/٠٣/٢٠٠٨ له یادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین .
پێشبڕکێی چیرۆکێ بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال : ناوی دووه‌م پێشبڕکێیه که له به‌رواری ١٤/٠٤/٢٠٠٨ له یادی کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین .
بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه دوولیژنه ی شاره‌زا له هه‌ردوو بواری شیعر و چیرۆک ئاماده ده‌کرێت و له ئێواره‌ی ڕۆژی ١٦/٣ ئه‌نجامی پێشبڕکیی شیعرێ بۆ هه‌ڵه‌بجه ڕاده‌گه‌یه‌نین سێ شیعر ده‌بنه یه‌که‌م و خه‌لات ده‌کرێن . وه له ئێواره‌ی ١٤/٠٤ ئه‌نجامی پێشبڕکێی چیرۆکێ بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ڕاده‌گه‌یه‌نین به هه‌مان شێوه سێ چیرۆک ده‌بنه یه‌که‌م و خه‌ڵات ده‌کرێن .
پرۆسه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات و جێبه‌جێ ده‌کرێت : له ئێستاوه و له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه ، داوا له ئه‌دیبان و نوسه‌رانی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین هۆنراوه و چیرۆکه‌کانیان بۆ ئه‌م ئیمایله‌ی لای خواره‌وه بنێرن ، ده‌رگای وه‌رگرتنی تێکسته‌کان هه‌تا به‌رواری ( بۆ شیعر ١/٣ /٢٠٠٨ دوا ڕۆژی وه‌رگرتنه ، بۆ چیرۆک ١/٤/٢٠٠٨ دوا ڕۆژی وه‌رگرتنه) له دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پسپۆڕان بڕیار له‌سه‌ر تێکسته‌کان ده‌درێت ، براوه‌کان له ژورێکی پاڵتاکدا له سیمینارێکی شایسته‌دا بانگهێشت ده‌کرێن و هه‌ریه‌که به ده‌نگی خۆی هۆنراوه‌ی خۆی بۆ ئاماده‌بوان ده‌خوێنێته‌وه . دواتر لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشبڕکێکه باس له چۆنیه‌تی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کان ده‌که‌ن و شیکردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ ده‌قه‌کان ده‌خه‌نه روو . کۆتایی سیمیناره‌که به ڕێزلێنان له به‌رهه‌م و ماندووبوونی ئه‌و نوسه‌ر و ئه‌دیبه به‌ڕێزانه کۆتایی دێت . له هه‌ر یه‌کێ له پێشبڕکێکان سێ خه‌ڵات ده‌درێت به باشترین ده‌ق .
ئه‌م پڕۆژه‌یه ساڵانه ده‌بێت و له کۆتاییدا هه‌موو شیعر و کورته چیرۆکه‌کان له دووتوێی دووکتێبدا کۆده‌کرێنه‌وه و به چاپ ده‌گه‌یه‌نرێن ، هه‌ر به‌ڕێزێکی به‌شداربوو له پێشبڕکێکه‌دا کتێبێکی ده‌ککرێته دیاری .
ڕۆژی به‌ستنی سیمینار : له ١٦/٣/٢٠٠٨ کاتژمێر ٢١،٠٠ به‌کاتی ئۆروپا سیمیناری پێشبڕکێی ( شیعرێ بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) ده‌ست پێده‌کات و به خه‌ڵاتکردنی براوه‌کان کۆتایی پێدێت .
له ١٤/٤/٢٠٠٨ کاتژمێر ٢١،٠٠ به‌کاتی ئۆروپا سیمیناری پێشبڕکیی ( چیرۆکێ بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) ده‌ست پێده‌کات و به خه‌ڵاتکردنی براوه‌کان کۆتایی پێدێت .
به‌و هیوایه‌ی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی کورد ، به‌ده‌نگ ئه‌م داخوازییه‌مانه‌وه بێن و له‌م خزمه‌ته نوێیه‌دا له‌گه‌ڵمانا هه‌ماهه‌نگ بن . ده‌توانن له ڕێگای ئه‌م ئیمایله‌ی خواره‌وه چیرۆک و هۆنراوه‌کانتان بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بنێرن .
بۆ ناردنی شیعر و چیرۆکه‌کانتان honrawa.chyrok.anfal@googlemail.com
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک) خانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
|