٣٠\٦\٢٠١٧
پڕۆژیهکی دیکه له منداڵانی که‌مپ.
مەنسوور جیهانی
پرۆژیه‌کی دیکه له منداڵانی که‌مپه‌کانی ئاواره‌کانی
سووریا و عێراق له لایه‌ن کۆمپانیای "مژ فیلم" به به‌رهه‌مهێنانی "به‌همه‌ن
قوبادی" ساز ده‌کرێت.
دوای سه‌رکه‌وتنی فیلمی دیکۆمێنتاری "ژیان له سه‌ر سنوور" و به‌شداریی
له فیستیڤاڵه جۆراوجۆر و گرینگه جیهانییه‌کاندا، له‌وانه: "به‌رڵیناله"
و هه‌روه‌ها نمایش له وڵاتانی جیهان، کۆمپانیای سینه‌مایی "مژ فیلم" به
به‌رهه‌مهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" بڕیاروایه فیلمێکی دیکۆمێنتاری دیکه
له قه‌واره‌ی ٤ به‌شدا له ده‌رهێنانی منداڵانی توشبووی شه‌ڕ به‌رهه‌مبێنێت
که له که‌مپه‌کانی ئاواره‌کانی سووریا و عێراق ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ئه‌م منداڵانه له بواریی سازکردنی فیلمه
دیکۆمێنتارییهکاندا، چه‌ندین ژووری وانه گوتنه‌وه له که‌مپه‌کانی
سووریا و عێراق دامه‌زراوه که تیایدا له لایه‌ن راوێژکارانی به‌توانای
سینه‌ماییه‌وه، راهێنانی پێویست بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سازکردنی ئه‌م
فیلمانه به منداڵه‌کان ئاراسته ده‌کرێت.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|