پرۆژه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارانى سه‌ر به‌خۆ بۆ سيسـته‌مێكى مۆدێـــرنى خوێندن له‌خوێندنگــاكــاندا:-
پێشه‌كى : ئه‌وه ى لاى هه‌موان ئاشكرا‌و هه‌ست پێكراوه ئه‌وه‌يه كه‌مه‌ترسيه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر لاوازبونى پرۆسه‌ى خوێندن هه‌يه , كه ئه‌گه‌ر ى ئه‌وه هه‌يه به‌درێژه كێشانى ئه‌م وه‌زعيه‌ته له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن فاكته‌رێكى بنه‌رِه‌تى بين له‌پاشه‌و پاش گه‌رِانه‌وه‌ى ئاستى زانست و زانيارى له‌لاى خوێندكاران به‌گشتى , دواجار مه‌ترسى ئه‌م به‌لاَ خه‌ته‌ر ناكه كاريگه‌رى زور خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌نووسى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌گشتى , ئه‌مه سه‌ره رِاى بوونى ده‌يان كێشه‌ى لابه‌لاى ئابورى و كۆمه‌لاَيه‌تى كه به‌رۆكى خوێندكار‌و مامۆستاى گرتوه و هه‌مووتواناكانيانى له خشته داوه هه‌ستى ئێمه‌ى خوێندكاران له‌و جێگا‌و شوێنه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه كه ئه‌و په‌رِى خۆمان به به‌رپرس بزانين له‌ئاست چاره سه‌ر كردنى ئه‌م كێشانه كه خه‌ريكه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات , خه‌م و په‌ژاره‌و به‌ته‌نگه‌وه هاتنى ئێمه‌ى خوێندكاران بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م پرۆژه‌يه وچاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندن و ئاينده‌يه‌كى باشتره بۆكۆمه‌ڵگه‌كه‌مان , هه‌ر بۆ يه به باشمان زانى له رێگه‌ى ئاماده‌كردنى ئه‌م پرِۆژه‌يه‌وه ده‌ست پێشخه‌ريه‌كى جوامێرانه و دڵسۆزانه بكه‌ين بۆ چاره سه‌ر كردنى كێشه‌كان و گه‌شه پێدانى بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌هه‌موو ناوه‌نده‌كانى خوێندن . ئه‌م پرۆژه‌يه پێكهاتوه له خواست و داواكاري و پێداويستى و خزمه‌ت گوزارى يه زۆر زه‌روريه‌كان و مافه‌كانى خوێندكاران و كۆمه‌ڵێك پێشنيارى پێويست , كه جێ به‌جێ كردنى بۆ خۆى گه‌وره‌ترين خزمه‌ت به‌سيستمى خوێندن ده‌كات له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئه‌م خواست و داواكارى و ماف و پێشنيارانه كه‌له‌م پرِۆژه‌دا هاتوه مافێكى زۆر سه‌ره‌تايى و سروشتى هه‌موو خوێندكارانه , ئه‌موپرِۆژه‌يه خۆ به‌خۆ ناساندن و ئاشنا كردنى خوێندكارانه به‌ماف و به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان و به‌ئاگا هێنانه‌وه‌يانه له‌وه‌ى كه‌ده‌بێ بزانن كه ماف و به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان چيه , ئه‌مه پرۆژه‌يه‌كى خوێندكاريه كه ئيتر هيچ پاساوێك بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى په‌روه‌رده ناهێڵێته‌وه شانى خۆيان له‌ژێر به‌ر پرسياريه‌تى به‌تالَ بكه‌نه‌وه , ئێمه دڵنياين كه سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م كۆ مه‌ڵگه‌يه به‌شى له‌مه زياتريش ده‌كات كه‌ئێمه پێشنيارمان كردووه . ئه‌م پرۆژه‌يه بێ گومان بێ كه‌موو مورِى نيه, به‌لاَم بۆخۆى وه‌كو ده‌ست پێشخه‌ريه‌ك پرۆژه‌يه‌كى گرنگ و به‌نرخه بۆ پێش خستن و گه‌شه پێدانى پرۆسه‌ى خوێندن ئێمه وه‌كو: [ كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارانى سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌رميان] به‌هه‌موو توانامانه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين ته‌واوى ئه‌م خواست و داواكارى و مافانه‌ى خوێندكاران جێ به‌جێ بكرێت وه ئه‌وه‌شمان له‌ده‌ستورى كارى خۆمان داناوه كه‌له پێناو پراكتيزه‌كردنى ئه‌م پرۆژه‌يه په‌يوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى په‌روه‌رده‌وه بكه‌ين و به‌هه‌موو توانامانه‌وه و به‌هاوكارى سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستايان و به‌رپرسان و پسپۆرانى بوارى په‌روه‌رده هه‌ولَ بده‌ين گۆرِانكاريه‌كى رِيشه‌يى له‌سيستمى په‌روه‌رده به‌دى بهێنين , ئێمه بۆ خۆيشمان له‌وه به ئاگاين كه جێ به‌جێكردنى چه‌ند به‌شێكى ئه‌م پرۆژه‌يه پێويستى به‌كات هه‌يه , هه‌ر بۆيه له‌نزيكه‌وه به‌ووردى چاودێرى ده‌كه‌ين و به‌دواداچونى بۆده‌كه‌ين به‌لاَم له‌گه‌لَ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌لَێ خواست و داواكارى زه‌روورى و ده‌ست به‌جێ هه‌يه كه ده‌بێ به‌زووترين كات وه‌لاَميان لێ بدرێته‌وه و جێ به‌جێ بكرێن , وه‌لاَم دانه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ئه‌م پرۆژه‌يه‌په‌يوه‌ندى به‌ده‌ركردنى كۆمه‌ڵێك برِيارو و ياساى نوێى خوێندن هه‌يه كه‌ده‌توانێت كۆمه‌ك بكات به‌جێ خستنى كلتورێكى مه‌ده‌نى و پێش كه‌وتووخواز له پرۆسه‌ى خوێندن , به‌ده‌سته‌وه گرتنى ئه‌م شێوازه فاكته‌رێكى هه‌لو مه‌رج و زه‌مينه‌يه‌كى وا ده‌رِه‌خسێنێ كه گۆرِانكارى رِيشه‌يى پێك دێ به‌سه‌ر سيستمى په‌روه‌رده‌وخوێندن .
خزمه‌ت گوزاريه‌كانى نێو ناوه‌نده‌كانى خوێندن:
يه‌كه‌م : خزمه‌ت گوزارى وه‌رزشى له‌خوێندنگاكان :
1-وانه‌ى وه‌رزشى به‌فه‌رمى بناسرێت وه‌كو هه‌موو وانه‌كانى تر چاوى لێ بكرێت ته‌نانه‌ت تاقى كردنه‌وه‌ىى [ تێورى ]و[ پراكتيكى ]له‌سه‌ر بكرێت . 2-دابين كردنى مامۆستاى ئه‌كاديمى وه‌رزشى بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن . 3-دابين كردنى جل و به‌رگ و پيداويستيه‌كانى تر‌ى وه‌رزشى بۆ خوێندكارانى وه‌رزش وان و سالاَنه نوێ بكرێته‌وه. 4-دروست كردنى هۆڵى ياريكردن له‌نێو خوێندنگادا به‌سه‌رجه‌م پێداويستيه‌كانى ياريگاوه. 5-دابين كردنى ياريگاى گه‌وره له‌هه‌موو شاره‌كاندا كه سسه‌ر به‌په‌روه رده خۆ جێيه‌كان بێت. 6-گرنگى بدرێت به‌هه‌موو ئه‌و خوێندكاره وه‌رزش كارانه‌ى كه‌خاوه‌ن به‌هره‌ى وه‌رزشين. 7-سالاَنه ڤيستيڤاڵى وه‌رزشى بۆ هه‌موو بواره‌كانى وه‌رزش رِێكبخرێت بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندن له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
دووه‌م : خزمه‌ت گوزاريه هونه‌ريه‌كان:
1-دانانى وانه‌ى هونه‌رى له‌ليستى نه‌خشه‌ى وانه‌كان وه‌كو هه‌موو وانه‌كانى تر رِه‌چاوى بكرێت وه تاقى كردنه‌وه‌ى ( تێورى ) و ( پراكتيكى )له‌سه‌ر بكرێت . 2-دانانى مامۆستاى هونه‌رى كه‌ئه‌كاديمياى هونه‌رى به‌ده‌ست هێنابێت . 3-كه‌ره‌سته‌ى هونه‌رى بۆ ئه‌و خوێندكارانه فه‌راهه‌م بكرێت كه له پشوى هاويندا ئاره‌زوى كارى هونه‌رى ده‌كه‌ن . 4-دروست كردنى گروپى هونه‌رى له‌خوێندنگاكاندا و هاوكارى كردنيان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك بۆ پێش كه‌ش كردنى چالاكيه‌كانيان. 5-سالاَنه ڤيستيڤاڵى هونه‌رى ئاماده‌بكرێت بۆ هه‌موو بواره جياجياكانى هونه‌ر . 6-دابين كردنى هۆڵى هونه‌رى له‌نێو خوێندنگاكاندا به‌سه‌ر جه‌م پێداويستيه‌كانيه‌وه .. 7-دابين كردنى مامۆستايى ئه‌كاديمى پرۆفيسۆرى هونه‌رى بۆ په‌يمانگا هونه‌ريه‌كان . 8-دابين كردنى كه‌ل و په‌ل و كه‌ره‌سته هونه‌ريه‌كان له‌په‌يمانگا هونه‌ريه‌كاندا وه‌ك : ( جل و به‌رگى شانۆ ,كاغه‌زو بۆيه , ئاله‌تى مۆسيقا ...هتد ). 9-دابين كردنى ته‌خته‌ى شانۆ بۆ په‌يمانگا هونه‌ريه‌كان .
سێيه‌م : خزمه‌ت گوزاريه زانستيه‌كان بۆ وانه زانستيه‌كان :
1-دانانى مامۆستاى شاره‌زاو لێهاتوو بۆ سه‌رجه‌م ماده زانستيه‌كان له‌لايه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنه‌وه . 2-هۆلَى تايبه‌ت بۆ تاقيگه‌كانى بوارى [ كيمياو فيزياو زينده‌وه‌ر زانى] دابين بكرێت. 3-دابين كردنى سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانى تاقيگه. 4-ديارى كردنى كاتى زياتر بۆ وتنه‌وه‌ى وانه‌ى پراكتيكى له‌تاقيگه . 5-ده‌رفه‌تى زياتر بدرێت به‌و خوێندكارانه‌ى كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌تاقيگه‌دا بمێننه‌وه . 6-گرنگى زياتر بدرێت به‌و خوێندكارانه‌ى كه‌له‌بوارى زانستيه‌وه توانايه‌كى زۆريان هه‌يه . 7-بايه‌خدان به‌وانه‌ى كۆمپيوته‌رو ئينته‌ر نێت و دابين كردنى رِێژه‌يه‌كى زۆر كۆمپيوته‌ر و ئينته‌رنێت بۆ خوێند كاران كه پێويستيه‌كى سه‌رده‌مه. 8دابين كردنمى هۆڵێكى تايبه‌ت به‌كۆمپيوته‌رو ئينته‌رنێت و پێدا ويستيه‌كانى بۆدابين بكرێت. 9-دانانى پرۆگرام و به‌رنامه‌ى تايبه‌ت بۆ پێشبركێى وانه زانستيه‌كان له‌نێوان خوێندكاران‌دا . 10) له‌كاتى پشوى هاوينه‌دا مۆڵه‌ت بدرێت به‌و خوێندكارانه‌ى كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن سود له‌تاقيگه‌كانى نێو خوێندنگا وه‌ر بگرن .
چواره‌م : خزمه‌ت گوزاري [زه‌روريه‌كان] ى نێو خوێندنگا:
1-پێداويستيه‌كانى خوێندنى خوێندكاران دابين بكرێت له‌وانه وه‌كو :-[ كتێب , تيا نوس ,پێنوس ... هتد ]. 2-دابين كردنى پێداويستيه‌كانى نێو پۆله‌كانى خوێندن و سالاَنه نوێكردنه‌وه‌يان وه‌كو : [ ره‌حله, ته‌خته رِه‌ش ,ده‌رگا, په‌نجه‌ره, كاره‌بايى , ... هتد ] . 3-دابين كردنى پێداويستيه‌كانى نێو خوێندنگا وه‌كو:[ گه‌رم كه‌ره‌وه‌وساردكه‌ره‌وه‌ى مه‌ركه‌زى ســـاردكه‌ره‌وه‌ى ئاو ] . 4-دروست كردنى كتێبخانه‌و هۆلَى خوێندن و خوێندنه‌وه له‌نێوخوێندنگاكاندا . 5-دابين كردنى شوێنى پشو دان وه‌كو كافترياو و باخچه‌و پاك رِاگرتنيان و چاودێرى كردنيان له‌لايه‌ن بنكه ته‌ندروستيه‌كانه‌وه . 6-گرنگيه‌كى زۆر بدرێت به‌پاك و خاوێنى خوێندنگا به‌تايبه‌تى [ W.C]. 7-دروست كردن و نوێ كردنه‌وه و گه‌وره‌كردنه‌وه‌ى خوێندنگا‌و زانكۆ‌و په‌يمانگاگان . 8-دابين كردنى به‌شى [ ناوخۆيى ] بۆ زانكۆ‌و په‌يمانگاكان. 9-دروست كردنى خوێندنگا بۆ قۆناغى سه‌ره‌تايى ناوه‌ندى ئاماده‌يى له‌ناحيه‌و گونده‌كاندا .
ماف و ئازاديه فه‌ردى و مه‌ده‌نيه‌كانى خوێندكاران :
1-لادانى ياسايى سزا دانى جه‌سته‌يى و ده‌رونى خوێندكاران و چاو‌دێر[ مشرف ] هه‌فتانه سه‌ردانى خوێندنگاكان بكه‌ن . 2-خوێندكاران مافى ئه‌وه‌يان هه‌بێت به‌شێوه‌يه‌كى ياسايى داكۆكى له‌مافه‌كانيان بكه‌ن له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر كێشه‌و فشارێك كه‌له لايه‌ن مامۆستاكانيانه‌وه رِوبه‌رِويان ده‌بێته‌وه . 3-دروست كردنى ده‌سته‌ى ناو بژيوانى كه هه‌ڵبژێردراوى خوێندكارانن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى نێوان خوێندكاران و مامۆستايان . 4-ئازادى رِاده‌ر برِين و ماف دان به‌وه‌ى كه خوێندكار رِه‌خنه له‌مامۆستا بگرێت به‌شێويه‌كى ياسايى, به‌ر په‌رچ نه‌درێته‌وه . 5-خوێندمار مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێت به‌شدارى بكات له‌دانانى خشته‌ى وانه‌كان و خشته‌ى تاقى كردنه‌وه‌كان. 6-پاراستنى مافى تێكه‌لَ بونى كورِان و كچان و وپه‌يوه‌نديه كۆمه‌لاَيه‌تيه‌كانيان , قه‌ده‌غه كردنى هه‌ر جۆره جياوازيه‌ك له‌نێوان كورِان و كچان به‌هه‌ر ناو پاساوێك بێت. 7-خوێندكار مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێت داواى جێگۆركێ بكات له‌خوێندنگايه‌ك بۆخوێندنگايه‌كى تر يان له خوێندنگه‌ى ئێوارانه‌وه بۆ رِۆژ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. 8-سه‌ره‌رِاى بونى كۆ مه‌ڵێك ياساو رِێسا ى فه‌رمى كه بونيان زۆر پێويسته , به‌لاَم ده‌بێت خوێندكار له‌هه‌ندێك مافى فه‌ردى كه تايبه‌ته به‌خودى خۆيه‌وه ئازادبێت . 9-قه‌ده‌غه كردنى ده‌ركردن[فه‌صل ] ى هه‌تا هه‌تايى خوێند كاران بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار بگه‌رِێته‌وه بۆ خوێندن . 10-نابێت به‌هۆى سه‌رپێچى كردنى خوێندكارێك سزا به‌سه‌ر چه‌ند خوێندكارێكدا بسه‌پێنرێت . 11-ئه‌گه‌ر ياساى جلى خوێندنگه [ ژى موحد ] په‌يره‌و بكرێت پێويسته به‌رِاپرسى خوێندكار بكرێت . 12-مامۆستا ئه‌گه‌ر هاتو توانايى تێگه‌ياندنى خوێند كارى نه‌بو ,خوێندكار مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێت داواى گۆرِينى مامۆستا بكات 13مانگانه [مافى مرۆڤ ] سه‌ردانى خوێندنگه‌كان بكات و له‌كێشه‌كانى خوێندكاران بكۆڵێته‌وه ده‌رگايان كراوه‌بێت بۆ به‌دوا چونى كێشه‌ى خوێندكاران . 14-رِێگه به‌به‌ستنى [كـۆرِو سيمينار ] بدرێت له‌نێو ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌لايه‌ن خوێندكاران يان هه‌ر شاره‌زايه‌ك . 15ئازادى ته‌واو بێ قه‌يد و شه‌رتى رِێكخراو بونى خوێند كاران و كۆرِو كۆ مه‌ڵه‌كانيان به‌بێ رِه‌زا مه‌ندى ياساى په‌روه‌رده . 16-خوێند كاران مافى ئه‌وه‌يان هه‌بێت كه له‌پێناو به‌دى هێنانى خواست و داواكاريه‌كانياندا به‌هه‌موو شێوازێكى مه‌ده‌نيانه نارِه‌زايى ده‌ر ببرِن و داكۆكى له‌مافه‌كانيان بكه‌ن. 17-گۆرِان له‌ميتۆد [مه‌نهه‌ج ]ه‌كانى خوێندن بكرێت و ماده كه‌م سوده‌كان بگۆرِدرێت بۆ ماده‌ى به‌سود به ئاراسته‌ى وولاَتانى پێشكه‌وتوو سيستمى په‌روه‌رده بچێت به‌رِێوه . 18-پێدانى بيمه‌ى خوێندن [ ده‌رماڵه ] بۆ هه‌موو خوێند كاران له‌هه‌مووقۆناغه‌كانى خوێندندا پێويسته برِه‌كه‌ى له‌لايه‌ن ليژنه‌يه‌ك له‌نوێنه‌رانى رِاسته قينه‌ى خوێندكاران ديارى بكرێ,پێويسته وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاََو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده جێ به‌وجێى بكات . 19-دابين كردنى خه‌رجى پێويست و سه‌ر په‌رشتى كردنى هه‌موو ئه‌وخوێند كارانه‌ى كه ئيمكانياتى خێزانيان لاوازه‌و هه‌ژار و ده‌ست كورتن. 20-دابين كردنى مافه‌كانى خوێندكارانى كه‌م ئه‌ندام و له‌به‌رچاو گرتنى بارى ته‌ندروستيان به‌مرۆڤ دۆستانه ترين شێوه . 21-دابين كردنى [ پاس] بۆ هاتو چۆى خوێند كاران له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندى بالاَ . 22-چاو دێرى پزيشكى و دابين كردنى خزمه‌ت گوزارى پێويست و به خۆرِايى بۆ هه‌موو خوێندكاران له بارى ته‌ندروستيانه‌وه . 23-پێويسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندنى بالاَ يارمه‌تى ئه‌و خوێند كارانه بده‌ن كه‌تواناى داهێنانيان هه‌يه له‌بواره جياوازه‌كاندا و ناردنه ده‌ره‌وه‌يان له‌سه‌ر ئه‌ركى حوكمه‌ت.
چه‌ند پێشنيارێكى گرنگ و زۆر پێويست كه په‌يوه‌ندى به‌خوێندكاران و پرۆسه‌ى خوێندن و هه‌لو مه‌رجى خوێندنگاكانه‌وه هه‌يه:
1-قه‌ده‌غه كردنى جياوازى كردن له‌نێوان خوێندكاران‌دا له ژێر هه‌ر ناونيشانێكدا بێت وه‌كو پله‌وپايه‌ى كۆ مه‌لاَيه‌تى خوێند كارا ن يان جياوازى ئاين ومه‌زهه‌ب و قه‌ومى. 2-دانانى سه‌ر په‌رشتيارى په‌ر وه رده يى لێهاتو وشاره‌زا بۆ به‌دواداچون و لێكۆڵينه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه كه توشى خوێندكاران ده‌بن . 3-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و برِيارو ياسايانه‌ى كه له برِيارو ياساى ناوه‌نده سه‌ربازى و هێزه نيزاميه‌كان ده‌چێت , قه‌ده غه كردنى ديارده‌ى چه‌كدارى له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندندا به‌هه‌موو شێوازه‌كانى , له حاڵه‌تى پێويستدا ده‌بێت پۆليس بێ چه‌ك بێت. 4-قه‌ده‌غه كردنى هه‌موو ئه‌و سيمبوڵ و رِه‌مزو وێنه و تابلۆيانه‌ى كه ده‌سه‌لاَت له هه‌يمه‌نه‌ى ده‌سه‌لاَتى سياسى و حيزبى سياسى ده‌كه‌ن له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن . 5-رێگه نه‌دان و قه‌ده غه كردنى هه‌موو ئه‌و جموجۆڵ و چالاكيانه‌ى كه به‌هۆيه‌وه خوێندكاران بۆ مه‌رامى سياسى پيێ ئاراسته ده‌كرێت . 6-قه‌ده غه كردنى هه‌ر جۆره گه‌نده‌ڵيه‌كى وه‌كو به‌رتيل وه‌رگرتن و واسته‌و جياوازى نه‌كردنى نێوان خوێندكاران له‌سه‌ر نمره‌ى وانه‌ى خوێندن , ده‌بێت سزاى مامۆستايى سه‌رپێچى كه‌ر بدرێت. 7-رێگه نه‌درێت به‌هيچ حيزب و لايه‌نێكى سياسى حه‌ره‌مى نێو خوێندنگاكان و خوێندكاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندي و مه‌رامى حيزبى به‌كار بهێنن. 8-قه‌ده‌غه كردنى پێكهێنانى تۆرِو گروپى سيخورِى و جاسوسى له خودى خوێندكاران له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامێك بێت. 9-هه‌وڵَ بدرێ بۆ بنبرِ كردنى گه‌نده‌ڵى ئيدارى و ماڵى له‌هه‌موو به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى په‌روه‌رده سزاى توندى ياسايى بدرێ به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌وسانه‌ى ده‌ستيان هه‌يه له گه‌نده‌لَى . 10-لێپرسينه‌وه‌ى توندى ياسايىَ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و مامۆستايانه‌دا بكرێت كه ئيستيغلالى خوێندكاران ده‌كه‌ن بۆ مه‌رامى سيكسى . 11-قه‌ده‌غه كردن و رِێگه گرتن له‌هه‌موو ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه له‌كاتى وانه وتنه‌وه‌دا , كاتى وانه‌وتنه‌وه بۆ هه‌نێك مه‌رامى سياسى و ئايدۆلۆژى و حيزبى به‌كار ده‌هێنن . 12-گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه له قۆناغێكى بالاَ تر له قۆناغى وانه وتنه‌وه‌ى خۆيان وانه ده‌ڵێنه‌وه به‌پێى برِوا نامه‌كه‌ى وانه بڵێته‌وه . 13-خانه نشين كردنى هه‌موو ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه ته‌مه‌نێكيان له خزمه‌ت كردن‌دا به‌سه‌ر بردووه و تواناى خزمه‌ت كردنيان لاواز بوه. 14-مامۆ ستايى بوارى تايبه‌ت , وانه‌ى تايبه‌تى خۆ ى بڵێته‌وه. 15-ده‌بێت هه‌لو مه‌رجى نێو خوێندنگاكان و په‌يوه‌ندى نێوان خوێندكاران و مامۆستايان له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى مرۆڤايه‌تى و هاورِێيه‌تى دابمه‌زرێت , وه‌هه‌ولَ بدرێت به‌سونه‌تێكى مه‌ده‌نيانه ئه‌م په‌يوه‌نديانه به‌هێز بكرێت. 16-دانانى وانه‌ى تايبه‌ت به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رِۆشنبيرى گشتى لاى خوێند كاران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێويسته فرسه‌تى گێرانى كۆرِو سيمينارو دايه‌لۆگى ئازاد فه‌راهه‌م بكرێت . 17-ئه‌ر كى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده خۆجێيه‌كانه كه [خولى] به‌هێز كردن له پشوى هاويناندا بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن بكه‌نه‌وه وه هه‌موو خه‌رجيه‌كانى ئه‌م خولانه له‌ئه‌ستۆ بگرن و سه‌رپه‌رشتى بكه‌ن. 18-دانانى كتێبێكى تايبه‌ت به‌مافه‌كانى خوێندكار‌و ياساكانى په‌روه‌رده وه دابه‌ش كردنى به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا. 19-له‌قۆناغى ئاماده‌يه‌كاندا به‌رِه‌سمى داوا له خوێند كاران بكرێت لێكۆلينه‌وه [ راپۆرت ] له‌سه‌ر يه‌كێك له ماده‌كان به‌ويستى خۆى بكات له‌كۆتايى هه‌ر ساڵێكدا . 20-پێدانى خه‌لاَت به‌و خوێندكارانه‌ى كه به پله يه‌كى به‌رز ده‌رچون مسۆ گه‌ر ده‌كه‌ن . 21-ده‌بێ هه‌وڵَ بدرێ سود له سيستمى په‌روه‌رده‌وخوێندنى ولاَتانى پێشكه‌وتووى جيهان وه‌ر بگيرێت و به‌ئاراسته‌ى ئ‌وان سيستمى په‌روه‌رده به‌رِێوه بچێت . 22-پێويسته له هه‌موو خوێندنگا كاندا كتێبخانه‌ى تێدابێت وه هه‌موو پێداويستيه‌كانى بۆ دابين بكرێت. 23-له‌حاڵه‌تى نا ئاسايدا ده بێ وه‌زعى تايبه‌تى ئه‌و خوێندكارانه له‌به‌ر چاو بگيرێت و به‌هه‌موو شێوازێك يارمه‌تى بدرێن,به‌تايبه‌تى ئه‌و خوێند كارانه‌ى كه‌توشى كێشه‌ى كۆمه‌لاَيه‌تى و ته‌ندروستى و ده‌رونى ده‌بن. 24- [25 ـــــ 30] له سه‌دى نمره‌ى خوێند كاران بۆ رِۆژانه‌كانيان دابنرێت . 25-كه‌م كردنه‌وه‌ى رِۆژه‌كانى پشو ته‌نها پشووى رِه‌سمى نه‌بێت كه‌ده‌بێت پێش وه‌خت ديارى بكرێت . 26-دابين كردنى خانوو يان شوقه‌ى گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌و خوێندكاره كورِ و كچانه‌ى ده‌چنه پرۆسه‌ى هاوسه‌ر گيريه‌وه. 27-ده‌بێت هه‌موو پاه‌و داهاتى به‌كرێ دانى كافتريا بۆ پرۆژه‌خزمه‌ت گوزاريه‌كانى خودى هه‌مان ناوه‌ندى خوێندن خه‌رج بكرێت.
تێبینیی :-/ ئه‌م پڕۆژه‌یه له لایه‌ن (محه‌مه‌د حوسێن)ه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی (ئه‌مڕۆ) نێردراوه.
|