په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٦\٢٠١٢

پڕۆژەی قەدەغەکردنی بازرگانیی بە مرۆڤ.


نیاز           

 

بازرگانی کردن بە مرۆڤ یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکیەکان کە ئەمرۆ جیھانی سەرقال کردوە، بازرگانی کردن بە مرۆڤ بە تاوانێک ئەژمار دەکریت کە ھەردوو کارەکتەرەکە کە بە کارەکە ھەلدەستن مرۆڤن واتە مرۆڤ بازرگانی بە خودی مرۆڤەوە دەکات، یاخود مرۆڤ ئازاری مرۆڤ دەدات ، ئەمە لەکاتیکدایە ئامارە سەرەتایەکان ئەنجامیکی ترسناکمان نیشان دەدەن و ھەموو ریکخراوە حکومی و ناحکومیەکان لە ھەولی بنەبرکردنی ئەم دیاردەیەدان، ئەم تاوانە لەھەموو تاوانەکانی دیکە پەرەی سەندووە بەجۆریک کۆمەلیک گروپ و مافیا لەو چوارچیوەیەدا دروست بوون و کاردەکەن مامەلەی کرین و فرۆشتن و ھەروەھا ئازاردانی جەستەی و دەرونی بەخودی مرۆڤەوە دەکەن. لە زۆربەی وولاتانی جیھاندا ئەم حالەتە بوونی ھەیە، ئەمە ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی رەنگە زۆر جار مرۆڤ لە خاک یاخود لە ولاتی خۆی دوچاری ببیتەوە یاخود لە ووڵاتیکی تر لە دەرەوەی ووڵاتەەی خۆی بیت.

بازرگانیی بە مرۆڤ بە سێ قۆناغدا دەڕوا.


* کار و جوولانەوە.
کۆکردنەوە، گواستن، گەیاندن، شاردنەوە، وەرگردنی مرۆڤەکان لەلاین کەسانی ترەوە.
* مەبەست.
بەکار ھینانی ھیز، ھەرشە، فیل، ھەلخەلتاندان، ئازاردان، لیدان.
* سەرئەنجام.
بەکار ھێنانی مرۆڤ بۆ سێکس، زۆرەمەلی کارکردن، بەندەگی، فرۆشتنی بەشیک لە لەشیان یان بەکار ھینانیان بۆ تاقیکردنەوە.

بازرگانیی بە مرۆڤ لە جیھاندا.


زیاتر لە ١٥٠ ولات پروتوکولیان ئیمزا کردووە دەربارەی قەدغە کردنی بازرگانی بە مرۆڤ و کاری لە سەر ئەکەن، بەلام تاکو ئیستا کەمترین تۆمتبار دەسگیر کراوە و زۆرترین سستەم لیکراو نەتوانراوە یارمەتیان بدری.


٧٠٠.٠٠٠ تا ٢ ملیون کەس لە جیھان بازرگانیان پێوە دەکری لە سالیکدا،ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانە تەنھا لە ئەمریکا ١٧.٥٠٠ کەس ئەھینرێن بەشیوەیکی یاسای یان نایاسای، بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان سالانە نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ منال لە ئەمریکا مەترسی گەورە ھەیە لەسەریان کە لەلایەن باندە کانەوە بەکاربەھینرین بۆ بازرگانی .

کێن ئەوانەی بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەکەن.


ئەم بازرگانانە بە شیوەی رێکخراو، گروب یان وەکو تاک کار ئەکەن بویە زۆر بە زەحمەتی ئەدوزرینەوە و ھەر وەھا نازانری ریژەکانیان چەندە و جونکە بە شیوەیەکی نھێنی کار ئەکەن.


جوگرافیای ناوجەکە یاخود ھەلومەرجی لەبار شەرت نییە رەنگە مروڤکە لە جیگایکەوە بۆ جێگایەکی دیکە بگوازریتەوە بەلکو جار ھەیە لە ناو خانەوادە روو ئەدات ( دایک، باوک، برا، خوشک ...ھتا) شەرت نییە کەسکە ھەست بە ترس بکات کاتی بازرگانی پیوە ئەکری، جار وا ھەیە خۆی رەزامەندی لە سەر ھەیە.

یاسا و ڕیکخراو.


بۆ قەدەغەکردنی بازرگانی بە مرۆڤ پیوستیمان بە یاسا ھەیە ئەم یاسایە ئەبیت پەسند بکرێت و کاری پی بکری ھەر وەھا ھاوشیوەی یاساکانی جیھان بیت و ئەبیت رچاوی بکریت تاکو بەتوانین بەشیک بن لە پروتوکولەکانی جیھان. دوای ئەوی یاسایک پیک دیت ئەبیت ھیزیکی حکومی پیک بیت یان بەشیک بیت لە ھیزی فدرال، بەلام ئەم ھیزە ئەبیت زانیاریکی تەواوی ھەبیت لەسەر بازرگانی بە مرۆڤ و ھەمیشە خۆلی راھینانیان بۆ ئەنجام بدەن و توانای کار کردنیان ھەبیت لەگەل ریکخراوە نا حکومەیکان، دروست کردنی ریکخراویک یان چەند ریکخراویکی ناحکومی کە پارەکەیان لەلاین خیرخوازانەوە بیت یان ریکخراوە جیھانیکان یان حکومەتی خۆمالی بەلام بەمەرجی، بە ھیچ شیوەیک دەست تیوردان لە کارەکانیان نەکات تەنھا سالانە سەردانی ریکخراوەکە بکات تاکو بزانی کارەکانیان بە شیوەیکی یاسای ئەنجام داوە ھەر وەھا توانیویەتی بە ئامانجەکانیان بگات و ئەو کەسانەی کە یارمەتی دراون بەشێوەیەک لە شیوەکان دروست ئەنجام دراوە.


لەگەل دروست بۆنی ئەم ریکخراوە ئەبیت (شیلتر) دروست بکرێ وەکو تەواو کەری ریکخراوەکە ئەبیت چەند بەشیک بیت ( منال، ژن، پیاو) کە لەریگایانەوە بەتوانن جیگای حەوانەویان ھەبیت، پزیشکی دەرونی، پزیشکی گشتی ، پاریزەر، خۆاردن و جل وبەرگ، ئەگەر کەسیک خەلکی ئەو ولاتە نەبیت ھەولی فیزە ورگردنی بۆ بەدری یان ئامادەکاری ناردنەوەی بۆ بکریت بۆ ولاتی خۆی لە سەر داواکاری کەسکە.


ریکخراوەکە ئەبیت ژمارەی خەتی گەرمی ھەبیت تاکو بتوانری پیوندیان پیوە بکری ھەر وەھا ماڵپەریکی تایبەت بە کارو چالاکیەکانی ھەبیت کە ھەموو بەرنامە و کارەکانیان لەرێگەی ئەو ماڵپەرەوە کە بە چەند زمانیک بڵاو بکرێتەوە، ریکخراوەکە توانای ھەبیت پیوندیکی باش دروست بکات لەگەل گومەڵگاو رێکخراوە ناحکومیەکان و تاک دواجار تاکو جیگای متمانە بیت.


ھاولاتی بەر پرسیارە لە ئاگادارکردنەوە ئەم رێکخراوانەو و حکومەت ھەر کاتێک کە ھەستی کرد کەسیک لەلاین کەسیکی ترەوە بازرگانی پیوە ئەکری، بە پیچەوانەوە بەر پرس ئەبیت لە تاوانەکە.

میدیا.


ئەبیت میدیا بە ھەموو بەشەکانی رۆل ببینن بۆ ئاگادار کردنەوەی و ھوشیار کردنەوەی تاک و ھاولاتیان و بە تایبیت دانانی ئەو ژمارە تەلفونە گەرمە، ئەگەر بکری بە جەند زمانیک بیت. ئەبیت میدیا پەیوەندیەکی باشی ھەبیت لەگەل ریکخراوەکان. ئامادەی جەند خۆلیک و ۆرکشۆپ کە دەربارەی بازرگانی بە مرۆڤ ھۆشیارکردنەوەی خەلک، ھەر وەھا لە سالیکدا رۆژیک تەرخان بکرێ و بە رۆژی بازرگانی بە مرۆڤ بناسریت و سالانە کونفرانسیک ئەنجام بدری.

پاریزگاریی.


ریکخراو و شیلتر لە ولاتیک بۆ ولاتیک جیاوزی ھەیە بەلام لە زۆربەی ولاتان ریکخراوەکانی جیگایان دیار نییە و بەشێوازێکی نھینی کار دەکان لەبەر سەلامەتی کارمەندان و قوربانیەکان بەلام ژمارەی تەلفونی گەرم و ئیمیل ھەمیشە لە میدیاکان بلاو ئەکریتەوە.

کارمەندی ئەم بوارە.


ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کار ئەکەن ئەگەر ریکخراوەکان یان لە حکومەت ئەبیت بەرابوردوی کەسەکەدا بچنەوە تاکو بزانن ھیچ کات تاوانی ئەنجام داوە یان سیخوری کردووە. پیش ئەوی دەس بەکار بیت ئەبیت ئاگادار بکریتەوە کە کارەکەیان مەترسی تیادایە لە سەر ژیانی جونکە ئەو کەسانەی کە بازرگانی بە مرۆڤ ئەکەن کەسانی پیاوکوژن.
_________________________________________________
تێبینیی: لەبەر ئەوی کەسێکی یاسایی نیم نەمویست یاساکە داڕیژم بەلام ئەتوانین سوود لە یاسای ئەمەریکی وەرگرین.


ماڵپەڕی نیاز
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک