١٨\٦\٢٠١٣
پڕۆژە زەردەکەی
دەستوور و گارەگاری هەردوو لایە نادەستوورییەکە!

دارا خونچە
ئهگهر دهستوور و
یاساکان یهک جار پێویستبن لۆ رێکخستنی ژیانی خهڵک.. ئهوا سهد جار
پێویستن لۆ بهرزهفتکردنی دهوڵهمهندان و دهسهڵاتداران.
هەرچەندە لەوەتەی دەستوور و یاساکان هەن زۆربەی هەرە زۆریان هەر لە
لایەن دەسەڵاتدارانەوە دڕێژراینە و بە رادەکی زۆر کەم لە بەرژەوەندیی
خەڵکی ئازاد و هەژاران و چەوساواندا بوونە.. تا (خاوەندارێتیی تایبەت و
زێدەبایی)ش لەنێو نەچن و کۆمەڵەکی ئازاد و یەکسان دانەمەزرێ هەرگیز
دەستوور و یاساگەلەک نایەنە ئارا کە ماف و ئازادییەکی وەک یەک و یەکسان
لۆ هەر کەس و دەستە و کۆمەڵ و میللەت و تەواوی مرۆڤەکان فەراهەم بکەن،
لێ هێشتا هەر هەبوونی دەستوور و یاساکان باشترە لە نەبوونیان.. چونکە
بە نەبوونیان - یان بە هەبوونیان و ناسەروەربوونیان کە تەنێ بە شێوەی
دەق هەبن و دەرفەتی جێبەجێکردنیان نەدرێ - جگە لە جەنگەڵەکی پڕ لە
کارەسات هیچی دیکە دروست نابی.. بە پێچەوانەش بە هەبوونیان هیچ نەبی
هێندەک ماف و ئازادیی (لە ژێر گوشاری خەباتی یەکسانییخوازانە و
ئازادییخوازانەی زۆرینەی چەوساوەی نێو ئەو سیستەمە چەوسێنەرانە و بە
پێیی ئاستی گۆڕان و پێشکەوتنی کۆمەڵ) لە نێویاندا دەچەسپێن.. پێ بە پێش
دەستوور و یاساگەلی ئەرێنییانەتر و مرۆییانەتر جێی خۆیان دەکەنەوە و
دەسەڵاتدارانیش ناچار دەبن دانیان پێدا بنێن و دەرفەتی جێبەجێکردنیان
بدەن.. تا دەگاتە ئەو رۆژەی کە شۆڕشە جڤاکییە بەرابەرییەکان بە تەواوی
ئامانجەکانی خۆیان دەپێکن.. ئیدی دەستوور و یاساکان لە راژەی تەواوی
گەلدا دەبن و جگە لە کارەک کە پاراستنی دەستەکەوتەکانە هیچ کارەکی
دیکەیان نامینێ.
هەبوون یان نەبوونی دەستوور پرسەکی یاسایی و دادوەریی کۆمەڵە نەک
ململانێی سیاسیی نێوان سەرۆک و مەرۆک و سیاسەتبازان کە هەر یەکەو
دەیەوێ بە شێوە و شێوازەک لۆ بەژەوەندییە تەسکە سیاسەتبازییەکانی خۆی
بەکاریبهینی، پێداگیریی بە پەلەی پارتی لۆ ئەنجامدانی راپرسیی
جەماوەریی لەسەر ئەو پڕۆژە دەستوورەی ئێستا - کە بە شێوەکی گشتیی
پڕۆژەکی کۆنەپەرستانە و پڕ لە کەموکوڕیی و نابووتە و بە هیچ شێوەک نە
گەل بەشداریی لە داڕشتنی کردییە نە رەنگدانەوەی ئاستی پێشڤەچوون و
بارودۆخی گشتیی ئەوڕۆی خەڵکی کوردستانە - تەنێ لۆ ئەوەیە کە دەسەڵاتە
زۆروزەبەندە دیکتاتۆرییەکانی سەرۆک بپارێزی و هەڵبژاردنەوەی سێیەم جاری
بارزانی مسۆگەر بکا و دین و یاسا و رێسایە کۆنەپەرستییەکانی نێو
فەرهەنگی پیاوسالاریی و پاشماوەی شوانکارەیی و دەرەبەگییش لە نێو
دەستوورەکەدا بسەپێندرێ. ئەگەر نا بیست و دوو ساڵ گەللەک زۆرە دەسەڵات
و سیستەمەک دەستوورەکی نەبی و کێشە و پرسە دادوەرییەکان بە کێهان
یاساگەل - یاساگەلی پەرلەمانی کوردستان(دیوەخانی حیزبەکان، دەستوور و
یاساگەلی سەردەمی بەعسییەکان، دەستوور و یاساگەلی کۆنەپەرستانەی
دەسەڵاتی بەغدای پان ئیسلامیی کۆماری سێدارەی ئێران - لە بەرژەوەندییە
دژە مرۆییەکانیدا بێ بەوە چارەسەریان بکا، کەچی ئێستا بە هۆی ململانێیە
سیاستەبازییەکانی دەیەوێ بە پەلەپرووزێ راپرسیی جەماوەریی لەسەر پڕۆژە
دەستوورەکی ئیسلامیی و دیکتاتۆریی و دژ بە ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان
ئەنجام بدرێ!!!
لایەنی بەرانبەریش [''گۆڕان''ەکەی نەوشێروانی خوونڕێژ و ئیسلامییە
پاشدامایەکان و هێندەک هوورتکە لایەن و کەسانی دیکە.. کە ''یەکێتی''ش
هەر تێوەگلایە.] بە بێ ئەوەی یەک تاکە رەخنە و هیچ پێشنیارەکیان لەسەر
ئەو هەموو لایە نەرێنییانەی نێو پڕۆژە دەستوورەکە هەبی وەک
(ئیسلامییبوونی، دابڕاندنی ناوچە داگیرکرایەکانی کوردستان و ژێرپێنانی
ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان، رەگەزپەرستیی کوردیی دژ بە نەتەوەکانی
دیکەی کوردستان، پیاوسالاریی و نێرسالاریی و دابونەریتی دڕزا،
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، کەڵەگایی حیزب و حیزبایەتیی، زیندییکردنەوەی
خانەوادە و خێڵ و هۆز و دەستەگەرایی و تەریقەت و ئەفسوونگەرایی و مەزهەب
و دین، ژێرپێنانی ماف و ئازادییەکانی تاک و کۆمەڵ بە تایبەتییش ئی چینە
کرێکار و نەدارەکان، بەربەرەڵاکردنی ''بازاڕی ئازادی''ی چەوسێنەرانەی
سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان کە گەندەڵیی بە پۆپە دەگەیەنی و بە پێچەوانەش
لەنێوبردنی هەر کەرتەکی گشتیی و هاوبەش کە لە راژەی بەرژەوەندییە
گشتییەکانی کۆمەڵە، دەستاودەستنەکردنی دەسەڵات و قۆرخکردنی لە لایەن
هێندەک کەسی سیاسەتباز و مشەخۆر، ... هتد) دەیانەوێ پڕۆژە دەستوورەکە
دیسان بگەڕێننەوە پەرلەمان (دیوەخانی حیزبەکان) ئەویش تەنیا لە پێناو
ئەوەی بتوانن پاوانخوازیی و قۆرخکاریی پارتی و خانەوادەی بارزانی و
''خودی مەسعود بارزانی'' وەک سەرۆکەکی بە تۆبزیی داسەپا کەم بکەنەوە لۆ
ئەوەی بگەنە ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و ستەمەکارە یان هیچ نەبی بەشیان
تێیدا زۆرتر بی!!!
ئەو رەخنەگرە دەسەڵاتخوازانە پڕسی هەموارکردنەوە و رێکاری داڕشتنی
پڕۆژەی دەستووریان وەک گەمەکی سیاسەتبازانە وەرگرتییە و ئەوەی بیری لێ
ناکەنەوە تەنێ ئامانج و ماف و ئازادییەکانی میللەتە! چونکە ئەوانە
خۆیان هەر هەموویان (بە خودی گۆڕانەکەی نەوشێروانیشەوە کە پێشتر لە نێو
یەکێتیدا بوون) بەشدار بوونە لە داڕشتنی ئەو پڕۆژە دەستوورە زەردە و
بنیاتنانی سەرلەبەری ئەو دەسەڵات و سیستەمە ستەمگەر و تۆتالیتارییە..
تا پارتی و بارزانی ئەوانی کارکەنار نەکردبوو و فڕێی نەدابوونە پەراوێز
هەر چەپڵەیان لۆ ئەو پڕۆژە دەستوورە و خودی بارزانیش لێدەدا و گێیان لە
هیچ کەسەک رانەدەگرت کە رەخنەی هەبوو لەو پڕۆژە دەستوورە یان پێشنیار و
پڕۆژەی تازەی هەبوو.. لۆ نموونە من وەک تاکەکی ئەو گەلە لە سەرەتای
ساڵی ٢٠٠٧ کۆمەڵەک رەخنە و پڕۆژە دەستوورەکم بە
ناوی (پڕۆژهیهکی پێشنیارکراو بۆ دهستووری
کوردستانێکی سهربهخۆ و سکۆلاریست لهگهڵ چهند تێبینییهکی
رهخنهگرانه له پڕۆژهی دهستووری ههرێمی کوردستان -
www.emrro.com/destur.htm)
لە شێوەی پەرتووکەک وەک پێشنیار خستە بەردەستی هەر هەموویان.. بەڵام بە
بێ گومان کە ئەوان باش بزانن من کۆیلەی هیچ حیزب و لایەنەک نییم و نابم
هەرگیز ناتوانن گێ لە رەخنە و پڕۆژەکی لەو بابەتەی من رابگرن کە
نێوەڕۆکەکەی تەنێ لە پێناو چەسپاندنی ماف و ئازادییەکانی گەل
داڕێژرایە، ئەوان لەوان کاتاندا سەرمەستی دابەشکردنی
کێکەکەی دەسەڵات
بوون.. هەر دەبی رەخنە و پێشنیاری هەنووکەشیان لۆ هەموارکردنی پڕۆژەی
دەستوور تەنێ لە پێناو گەیشتن بەو دەسەڵاتە تا سەر ئێسقان دژە مرۆییە
بی کە پارتی و خانەوادەی بارزانی تەنێ لۆ خۆیانیان داگیر کردییە و وەک
کۆمەڵە مافیایەک ئیمپراتۆریەتەکی (بازرگانیی نەفت)یان لۆ خۆیان
دامەزراندییە.
ئیدی ئەو گارەگارەی هەنووکەی ئەو دوو لایە نادەستوورییە لەسەر ئەو
پڕۆژە زەردەی دەستوور هیچ پەیوەندییەکی بە ئامانجەکانی گەل و
دابینکردنی
ئەو سیستەمەوە نییە کە دەستوور و یاساگەلەکی پێشڤەڕۆیانە و
مرۆڤپەروەرانە تتێدا سەروەر بن و کوردستان بە بەندەری سەربەخۆیی بگەینی
و مرۆڤەکان بتوانن تێیدا وەک مرۆڤ بژین.
١٨\٦\٢٠١٣
- لەندەن
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|