پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
له کوردستان.

یوسف کانیمارانی
ماوه‌یه‌که قسه‌وباس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بووه
باس وخواس ونانی گه‌رمی سه‌ر ته‌نور و که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن و
مێزگرد و سایت و ڕۆژنامه و ژوره‌کانی پالتۆڵک له ئه‌نته‌رنێت، تازه‌ترین
وگه‌رمترین بابه‌ت هه‌ڵبژاردن ولیست لیستانێ یه، مایه‌ی خۆشحاڵیه
بۆمن خاوه‌نی گه‌لێکی وه‌هابم ئهوهندهگرنگی بدات به‌هه‌ڵبژاردن وئهوگفتوگۆیهزۆرهی
له‌سه‌ربکات چونکهههڵبژاردن یهکێکهلهپایهسهرهکیهکانی
دیموکراسیه‌ت، به‌ڵام ئه‌بێ زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین مه‌رج نیهههموو
ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پڕۆسهیهئهکهن خه‌ڵکانێک بن
هۆشیاری کامڵیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابهتهوکارکردن بۆی، بۆیهزۆرگرنگهلهپڕۆسهیهکی
وه‌هادا مرۆڤ زۆر بهویژدانهوهمامهڵهلهگهڵ ئهوپڕۆسهیهدا بکات،
جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسهیهتا چوارساڵی تر دووبارهناکرێتهوهبهههڵهشیکردنهوهی
کاریگه‌ری نیگه‌تیفانه‌ی ئه‌بێت لهسهرکهسانیکی زۆر که‌خاوه‌نی
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیان نین و شێوازی ڕاگه‌یاندنی میدیاکان
کاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ریان، خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و پڕۆسهیهبهزانایی
یان نه‌زانی کاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی
کوردستان وبهمهدهنی کردنی کۆمه‌ڵگا..
من له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێک له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌م
و بڵێم زیاتر لهحهڤدهساڵهدهسهڵاتێکی کوردی ههیهلهناوچهکهدا
که‌ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های یه‌کێتی وپارتی یه ئایهلهئاست ئهومتمانهیهدابوون
که‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان داویاننهتێ؟ ئایهلانی که‌می پێداویستیه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستانیان فه‌راهه‌م کردووهههر له‌بواری خزمهتگوزاریهوهبیگرهتائازادی
تاکه‌که‌سی؟ یان ئه‌گه‌ر که‌سانێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێستیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
ئه‌و کێشانه‌ی وروژاندبێت دادگاییان کردووه؟ ئایهلهماوهی ئه‌و حهڤدهساڵهدا
رێژه‌ی کوژرانی ژنان له‌ژێرپه‌رده‌ی جیاجیا زیاتر نه‌بووه‌و نی یهلهڕێژهی
ئه‌وژنانه‌ی به‌هۆی داگیرکراوی کوردستانهوهکوژراون؟ ئایهئهوهندهی
شه‌ره‌فی کج و ژنی کورد به‌ده‌ستی بهعسیهفاشستهکان ڕوشێندراوهبهرپرسهکوردهکان
زیاتریان نه‌کردووه؟ ئایهلهماوهی ئهوحهڤدهساڵهدا ده‌سه‌ڵاتی
کوردی چی بۆ ڵادێ نشینه‌کانی کوردستان کردووه؟، ئایهخهونی گوندی
هاوچه‌رخ بهههمووپێداوستیهکانی ژیانهوههێنرایهدی یان گۆڕیان به‌گوندی
ئه‌ڵمانی وشاری خه‌ونه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت بۆ سه‌رمایه‌دارانی دوای
ڕاپه‌ڕین؟ ئایهبهرپرسانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وههڵبژێردراوهکانی کهدهنگمان
پێیان داوهههمیشهئهوهندهی به‌ته‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچهوداواکاری
تایبه‌تی خۆیان ئهوهندهبهتهنگ کێشه‌کانی خهڵکهوهبوون؟ ئایهلهماوهی
ئهوحهڤدهساڵهدابۆجارێکش خه‌ڵکی کوردستان حهڤژهسهعات کاره‌بای هه‌بووه‌له‌سه‌ر
یه‌ک به‌بێ پچڕان؟ ئایهماڵهبهرپرسی حزب وحکومه‌ت ههیهحهڤدهسهعات
کاره‌بای لێبڕابێت له‌و حهڤدهساڵهدا؟ئایهدهسهڵاتدارانی کوردستان
له‌و ماوهیهدوورودرێژهداتوانیان هه‌نگاوێک به‌ئاڕاسته‌ی رزگارکردنی
ناوچه‌دابڕاوه‌کانی کوردستان بنێن؟ یان ئه‌وه‌ی ڕزگاریش کرابووپێشکهش
به‌سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌بیان کرده‌وه؟له‌م ماوهیهدوورودرێژهدا
ئه‌وه‌نده‌ی وابه‌سته‌بوونی خۆیان به‌عێراقێکی دۆڕاوهوهدووپاتکردهوهبۆ
جارێکیش توانیان به‌رگری له کوردستانی بوونی که‌رکوکیش بکه‌نه‌وه؟ له‌ماوه‌ی
ئه‌و حهڤدهساڵهداههر ڕۆژه‌ی له‌لایه‌ک ولهپارچهیهکی کوردستان به‌ڵێنی
شه‌ڕی کوردکوژی ئه‌ده‌ن ، به‌ڵام لهبهغداسوڵحی نێوان شیعهوسونهوفهلهستین
وئیسرایل ئه‌که‌ن.. ئه‌م ئایانهو ده‌یان ئایه‌ی تر کهههموویشی وه‌ڵامه‌که‌ی
بهنهخێره، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردکهچهند سالێک له‌مه‌وبه‌ر بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان ئه‌کرد کهنمونهی دیموکراسین له‌ناوچه‌که‌دا ئێستادهسهڵاتدارانی
حوکمه‌ت لهبهغدازۆردیموکراسیانهتهر مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیان
ئه‌که‌ن، ته‌نها ئهوهندهبهداخهوهبونهبهسهبۆ ناڕاوایهتی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی که‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئێستا به‌و زمانهقسهئهکات که‌من
له‌و نوسینه‌دا پێی ئه‌دوێم..
حه‌ڤده‌ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کێتی وپارتی ومتمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
ئێمهلهههڵبژاردنهکانی ڕابردوودا به‌سه‌رۆکایه‌تی کۆماریشهوهئهوهمان
پیده‌ڵێت که‌ئه‌گه‌ر جارێکی تر ده‌نگ به‌و دهسهڵاتهبدهین خیانه‌ت
ئه‌که‌ین وئهبین به‌به‌شێک له‌تاوان وگهندهڵیهکانی ئه‌وان،باش له‌وه‌تێده‌گه‌م
که‌ئه‌و دووپارتیهسهرهکیهبودجهیهکی زۆری داهاتی کوردستانیان لهبهردهستدایهوبهکاری
ده‌هێنن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن وبۆکڕینی ده‌نگ وبه‌کارهێنانی ده‌یان
جۆری هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین ودورخستنهوهلهدام ودهزگاحکومی و حزبیه‌کان،
به‌ڵام زۆر پێویستهتاکی کوردی له‌وه‌تێبگات که‌ده‌نگدان ههرپرۆسهیهکی
دیموکراتی نیه‌و هیچی تر به‌ڵکو ده‌نگدان وخۆپاڵاوتن مافێکهلهمافهسهرهتاییهکانی
هه‌ر مرۆڤێک به‌واتایه‌کی تر چه‌سپاندنی بوونی تاکهلهکۆمهڵگادا،
بۆیهههرمرۆڤێک ئه‌بێ ئه‌وه‌بزانێت به‌ئه‌رێ ونهرێیهکی ئه‌و زۆرشت
ئه‌گۆڕێت، هاوکات پێویستهههرتاکێکی کورد ده‌نگی خۆی ئهوهندهبهلاوهگرنگ
بێت که‌خۆی هه‌رزان فرۆش نه‌کات به‌هیچ لایه‌ن ودهسهڵاتێکهوهکهلانی
که‌م نه‌توانێت له‌سه‌دا 80 داخوازیه‌کانی خه‌ڵک بهێنێته‌دی ،ڕاستهلهزۆربهی
دنیاداواباوهکهزۆربهی لیسته‌کان پڕوپاگهندهبۆ بهرنامهوکاری
ئایندهی خۆیان ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێبدرێت به‌هه‌زاره‌ها دروشمی
بریقه‌دار هه‌وڵ سه‌رنج ڕاکێشانی ده‌نگده‌ران ئه‌ده‌ن، به‌ڵام پێوستهتاکی
کورد تا ئهوڕادهیهووشیار بێت کهئهوهێزوکهسایهتیانهی له‌ماوه‌ی
زیاتر له17 ساڵهلهکوردستان هه‌موو توانایه‌کی ئابوریان لهبهردهستدایهنهیانتوانیوههیچ
بکه‌ن ،بۆئێستا له‌م سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌بن بهسوپهرمان
وهه‌رشتێک خه‌ڵک بیخوازێت ئاماده‌ن جێبه‌جێی بکه‌ن؟ زیاتر له6 مانگ ئه‌بێت
له‌کوردستان باس لهوهئهکرێت کهخولێکی تری هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ئه‌چێت،
ئایهلهماوهی ئه‌و6 مانگه‌دا کام هێزولایه‌ن هات بهئهوانهشهوهکهبانگهشهی
ڕیفۆرم ئه‌که‌ن پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری وه‌ک نمونه‌یه‌ک بۆ کاره‌کانی
داهاتووی پێشکه‌ش به‌خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌ک له‌ناوچه‌کانی کوردستان بکات؟
کام هێزولایه‌ن هات به‌پڕاکتیکی داوای گۆڕان وچاکسازی بکات ولهشوێن
ده‌سه‌ڵاتی خۆیهوهکاری بۆبکات ؟ بهپێچهوانهوهههندێک له‌وانه‌ی
له‌بڵندگۆی ڕیفۆرم وچاکسازیهوهبانگهشهی گۆڕان ده‌که‌ن خۆیان
تادوێنێ به‌شێک بوون له‌ده‌سه‌ڵاتێکی تاسه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵ ؟ کام
له‌م که‌س ولایهنانههات سه‌روه‌ت وسامانه‌که‌ی خۆی وده‌وروبه‌ری بۆ
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئاشکرابکات؟ کێ هات داوای لێبوردن له‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
بکات له‌سه‌ر ئیهمالی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ سه‌رخاکی
کوردستان؟ کێ هات داوای لێبوردن بکات له‌فرۆشتنی فڕۆکه‌وانه‌کانی
کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه؟ کێهات داوای لێبوردن بکات بڵێ ببورن منم ناهێڵم
عه‌لی حه‌سه‌ن مهجیدوهاشم سڵتان له‌سێداره‌بدرێت وبمبورن خیانه‌تم
کرد؟ له‌م ههمووتاوانانهی ده‌رهه‌ق به‌ژنان وکچانی کوردستان ئه‌کرێت
وبکوژهکانیشیان سوڵحی عه‌شایه‌ریان بۆده‌کرێت کێهات لانی که‌م داوای
لێبوردن بکات بڵێت ئه‌وه‌من نیم فه‌رمانی سه‌رۆکه؟ نازانم سه‌رجه‌م
ئه‌م هێزولایه‌نانه‌ی کوردستان به‌چی چاووڕویهکهوهداوالهخهڵکی
کوردستان ئه‌که‌ن ده‌نگیان بۆ بده‌ن؟ له‌وه‌ش کاره‌ساتتر
ئهوهیهنازانم چۆن خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵاتێک ولیست
وکه‌سانێک ئه‌ده‌ن که‌هیچ ئومێدێکیان تێدابه‌دی نه‌کرێت وهه‌موومان
لێیان به‌گومانین که‌نازانین چۆن ههنگاوئهنێن وخزمه‌ت به‌کام
داگیرکه‌ری کوردستان ئه‌که‌ن.
بۆ باشتر بهرچاوڕۆشنکردنی خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌م وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان من پێم وایهدهسهڵاتی کوردی وئه‌قڵی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی
یه‌کێتی وپارتی بهههڵبژاردنێک ودووههڵبژاردن ناگۆڕێت، ده‌نگ مه‌ده‌ن
به هیچ که‌س ولایه‌نێک که‌ئه‌گه‌ر لهلیستهکهیدا یه‌ک تاکه‌سی
تێدابوومێژووی له‌که‌داربوو، به‌یانی پێمان ئه‌ڵین ئێوه‌خۆتان ده‌نگتان
بۆداین، ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێنه‌ده‌ین هه‌م ویژدانمان ئاسودهیهبهوهی
کهنهبووین به‌به‌شێک له‌شه‌ڕی ناوخۆووههم بوونی خۆمان وه‌ک تاکێکی
کورد ئهچهسپێنین که‌دژی گهندهڵکارانین لهژیرههرناولهههر
سه‌نگه‌رێک دابێت وپڕۆتستۆکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش باشترین وه‌ڵام
ئه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ..
saman175@hotmail.com
|