١٣\۴\٢٠١٠
پرۆتێست دژی
ده‌ستدرێژیکردنی بنه‌ماڵه‌ی عه‌قید جه‌مال بۆ سه‌ر خێزانێک له
که‌رکووک.
به‌ڕێزان:
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان/ کاک مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی حکومه‌ت/ د. به‌رهه‌م ساڵح
وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هه‌واڵی
ده‌ستدرێژیکردنی چه‌ند که‌سێک له بنه‌ماڵه‌ی عه‌قید جه‌مال بۆ سه‌ر
خێزانێک بڵاو کرایه‌وه و به دۆکیۆمێنتیش ڕاستیی هه‌واڵه‌که
سه‌لمێندرا. ئه‌و ڕووداوه ته‌نیا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، که یاسا
هێشتا ملکه‌چی حیزبی ده‌سته‌ڵاتداره و له‌ناو حیزبیشدا ملکه‌چی
پله‌وپایه‌یه. ئه‌و ڕووداوه هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه ده‌خاته ژێر
پرسیار و گومانه‌وه، که به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه ده‌کرێن، گوایه له
باشووری کوردستاندا ئازادی به‌رقه‌راره و مافی مرۆڤه‌کان پارێزراوه.
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا، که که‌سانێک له ڕێگای پله‌وپایه‌وه ده‌ستدرێژی
بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و هه‌ر له ڕێگای پله‌وپایه‌شه‌وه یاسا و
دادگا ملکه‌چی بڕیاره‌کانی خۆیان بکه‌ن، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ئازادی بوونی
نابێت، به‌ڵکو ژیانی هه‌ر تاکێک له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دا
خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌م تاوانه هێنده قێزه‌ونه، که هه‌ر
لایه‌نێکی سیاسی بیه‌وێت پشتگیری لێ بکات، ته‌نیا خۆی له به‌رده‌م ڕق
و بێزاریی هه‌موو مرۆڤێکی به‌ویژداندا ده‌بینێته‌وه. ئێمه له
کاتێکدا داوا ده‌که‌ین دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ به‌دواداچوون له‌م
مه‌سه‌له‌یه‌دا بکات و قه‌ره‌بووی ته‌واوی ئه‌و خێزانه بکرێته‌وه،
که یه‌کێکه له قوربانییه‌کانی ئه‌نفالی گه‌رمیان، هاوکات
لێپێچینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ هه‌موو بکه‌رانی ئه‌و تاوانه‌دا بکرێت.
ئێمه به هه‌موو لایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نین، که هه‌وڵی ئێمه ته‌نیا
به‌وه‌نده ناوه‌ستێت، به‌ڵکو هه‌ر کاتێ زانیمان ئه‌و تاوانبارانه له
داداگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و دادپه‌روه‌رانه‌دا دادگایی ناکرێن و ته‌واوی
ماف بۆ ئه‌و خێزانه ناگێڕدرێته‌وه، ئه‌وا له ڕێگای ڕێکخراوه‌کانی
مافی مرۆڤه‌وه سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین و پارێزه‌ری تایبه‌ت بۆ ئه‌و
که‌یسه ده‌گرین.
تکایه هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت پشتگیری بکات،
ناوی خۆی بنێرێت بۆ ئه‌م ئیمێله:
kerkwk2010@yahoo.com
ئه‌نیتا ئه‌سپانده‌ر/ شێوه‌کار/ دانمارک
لیزبت نیلسن/ گروپی په‌ناهه‌نده‌کانی/ دانمارک
کاروان کاکه سور/ نوسه‌ر/ دانمارک
حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن/ نوسه‌ر/ دانمارک
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی/ ڕۆژنامه‌نوس/ دانمارک
میدیا ڕه‌ووف بێگه‌رد/ شانۆکار /دانمارک
به‌ختیار فارس/ TV دانمارک
ئاراس وه‌هاب/ ئه‌ندازیار /دانمارک
ساکار جه‌مال/ دانمارک
دیلمان دیار/ دانمارک
به‌ختیار جاسنه‌یی/ دانمارک
ئیبراهیم یاسین/ دانمارک
کاروان عومه‌ر/ سه‌ماکار/ سویسرا
دلێر محمد عه‌لی/ چالاک له بواری مافی مرۆڤ/ دانمارک
غه‌ریب مه‌حمود/ هۆڵندا
ئیکرام ئه‌حمه‌د ساڵح/ دانمارک
ئاری ئه‌بو به‌کر/ ڕۆژنامه‌نوس و توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی/ دانمارک
خالید ڕه‌سوڵ/ دانمارک
شێرزاد عومه‌ر/ ئه‌ندازیار /دانمارک
ئه‌حمه‌د عه‌زیز/ نوسه‌ر وڕۆژنامه‌نوس/ که‌رکوک
خالید نه‌قشبه‌ندی/ پارێزه‌روچالاکوانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
که‌رکوک
ئاواز قادر عومه‌ر/ چالاکوانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که‌رکوک
عالیه ڕه‌شید/ که‌رکوک
موعته‌سه‌م نه‌جم ا‌لدین/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ که‌رکوک
دانا عه‌سکه‌ر/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ که‌رکوک
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج/ نوسه‌ر وڕۆژنامه‌نوس/ که‌رکوک
عارف قوربانی/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ که‌رکوک
عوسمان عه‌سکه‌ری/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ که‌رکوک
ئاوات محمد ئه‌مین/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ که‌رکوک
بارام سوبحی/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ چه‌مچه‌ماڵ
ئاکۆ شوانی/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ چه‌مچه‌ماڵ
مه‌جید ساڵح/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ گه‌رمیان
ئارام شوان/ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس/ چه‌مچه‌ماڵ
|