١٦\٨\٢٠١٠
کۆمه‌ڵێک
پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ساڵیادی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی ئازاد و ناحیزبیی
-
رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ -،
که یه‌که‌مین
به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازادی له کوردستان دانا.
پر به دڵ پیرۆزبایی ساڵیادی یادی حه‌ڤده
ساڵه‌ی رۆژنامه‌که‌تان لێ ده‌که‌م.
به‌و هیوایه‌م هه‌میشه رۆژنامه‌که‌تان له
بره‌ودا بێت بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی.
ئه‌لماس مسته‌فا
almas-mustafa@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سڵاوی ئازادی و قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کانتان لێبێت، ده‌ستتان به گه‌رمیی
ده‌گوشم، پیرۆز بێت داگیرساندنی حه‌ڤده‌مین چرا.
هه‌ر بژین.
حه‌سه‌ن حوسێن
hasan0156@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەردەشت نیشانه‌ی مرۆڤدۆستیی و ئازادیی
رادەربڕینە...
بەشدار عوسمان( بەشدار
عه‌لی)
سڵاو
هاورێیان لە سایتى (ئەمرۆ) دەستى کار و
خەباتتان دەکوشین، ئەوەى ئێوە کردووتانە بەجدى بەرگرییه لە ئازادیی
رادەربڕین و دەمکوتکردنەوەى دوژمنانى ئازادیی و مرۆڤایه‌تیی، هەر
دەزگایەکى راگەیاندن و رێکخراو و دەستە و کۆمەڵە لە بوارە جیاجیاکان
ئەگەر بانگه‌شه‌ی ئازادیی و مرۆڤپه‌روه‌ریی و مەدەنیەت و خۆشگوزەرانیی
دەکەن دەبێت وەکو ئێوە بکەن، لە ساڵیادى دامەزراندنیان، لە رۆژ و بۆنه
جیاجیاکانیان دەبێت پەیامى سەردەشت و سەردەشتەکان هەمیشە زیندوو
رابگرن، بۆ ئەوەى دوژمنانى پەیامى راستى و عەدالەت و ئازادیی و
مرۆڤدۆستیی سەردەشت چاویان کوێر بێت، چونکە لاى هەمووان رۆشن بوو کە
سەردەشتى جوانەمەرگ کاروانى رێگه‌ى ئازادیی و قوربانى دەستى نەبوونى
ئازادیی و زاڵبوونى سەرکوت و زۆردارییه...
دووبارە دەستتان خۆش و ئێمەش رێبوارى ئەو رێگه‌یە و سەربازى کارە
تەواونەکراوەکانى سەردەشتیتن تا ریسواکردنى بکوژانى ئازادیی و یەکسانیی
و فرێدانیان لە زبَڵدانى مێژوو...
18\8\2010
- هەولێر
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بە بۆنەى داگیرساندنى مۆمێکى نوێ لە تەمەنى
روژنامى (ئەمرۆ) پر بە دڵ پیرۆزبایى لە هەموو قەڵەمێکى ئازاد دەکەم
هیوادارم قەڵەمەکانمان تەنها لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان و لە خزمەتى
مرۆڤایەتییدا بێ و بتوانین لە سه‌کۆیه‌کی وا ئازاد درێژە بە
خەباتى نەپساوەى قەڵەمە ئازادەکان بدەین.
ئیتر هەر سەر فرازبن .
جەبار دووبزى
jabarsaber@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بە بۆنەی حەڤدەیەمین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی رۆژنامەی (ئەمرۆ) جوانترین
پیرۆزبایی لە ستافی بەرێوبردنی ئەم روژنامە قەشەنگە و سەرجەم
رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم، لە ماوەی ئەم حەڤدەساڵەیدا جێگه‌ی
خۆیی کردۆتەوە لە لای خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە لای رۆژنامەنووسان
بە تایبەتی، دیارە راگەیاندنی ئێستای کوردی زۆر لە ئاستێکی پێشکەوتوو
دایه ئەمه‌ش بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەک، بەڵام بەداخەوە زۆر لە
راگەیاندنەکانی ئەمرۆی کوردستان بوونه‌ته جێگه‌یی سووکایەتیکردن بە
خەڵکی و چەواشەکردنی، بەڵام رۆژنامەی ئەمڕۆ لەو ماوە دوور و دریژە خۆی
بەدوور خستووە لە هەموو ئەمانە کە ئەمەش جێگه‌ی شانازییه.
لە کۆتاییدا هیوادارم ئەم رۆژنامەیە بە
سەنگی خۆی بمێنێتەوە و هەر لە پێشکەوتندا بێت دووبارە پیرۆز بێت
ساڵیادی رۆژنامەی ئەمرۆ.
هۆشیار سەید وەلی
wshyar_saed.wali@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیرۆز بایی له سایتی ئه‌له‌کترۆنی ئه‌مڕۆ ده‌که‌م که حه‌ڤده‌هه‌مین
مۆمی ته‌مه‌نی
داگیرساند، و حه‌ڤده هه‌زار چه‌پکه گوڵی مێخه‌ک
پێشکه‌ش به گڵکۆی گیانبه‌ختکردووانی قه‌ڵه‌م، هیوادارم که هه‌میشه
سه‌رکه‌وتوو بن، هه‌میشه چاونه‌ترسانه و ماندوونه‌ناسانه کار بکه‌ن
له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی بۆ ئه‌و میلله‌ته چه‌وساوه‌یه.
ئه‌مڕۆ میلله‌تم ئازادی ده‌وێ
خوێنی سۆران و سه‌رده‌شتی ده‌وێ
ئه‌مڕۆ میلله‌تم ده‌ستی که‌له‌پچه و ده‌می دووراوه
له پێناو ئه‌وه‌ی ئازادی ده‌وێ
داوای من له تۆ ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه
نه‌یه‌ڵی دوژمن قه‌ت قه‌ت سه‌رکه‌وێ
ئه‌م ڕۆژه ڕوونه‌ت له ده‌ست ده‌ربێنێ
هه‌موومان ئه‌مڕۆ کارت بۆ ده‌که‌ین
هه‌تا دوژمنت له چاو ون ده‌که‌ین
وه‌ک شێری سپی هاتوینه مه‌یدان
ره‌قیبه‌کانت له‌توپه‌ت ده‌که‌ین.
چیرۆک سایه
noena57@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بیرۆزبای خۆم ئاراستەی ئیوەی بەریز دەکەم بە بۆنەی ساڵیادی دەرچونی
رۆزنامەکەتان هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم ، حه‌ڤده ساڵ
بەر لە ئه‌مڕۆ (ئه‌مرۆ) چرایەکی داگیرساند لە نێو تاریکی و شەری
براکوژی کە تا ئیستاش دادەگرسێت ئەمە گەورەترین خزمەتە و پەیامی پیرۆزە
کە ئیوە هەلتان گرتووە .
دووبارە پیرۆزبای بۆ سەرجەم خوینەران و نووسەران و ستافە بەریزەکەتان
دەنێرم.
یاسین برایم
رواندز
بەرپرسی مالپەری رواندزی نوێ
http://www.rwandzinwe.com
r_xarand@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
برایانی به‌رێز
سڵاوێکی گه‌رم..
له ناخی دڵه‌وه، پیرۆزبایی رۆژی ده‌رچوونی رۆژنامه‌که‌تان
لێده‌که‌م،
هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن و له راژه‌ی وشه‌ی پیرۆزی کوردی‌دا بن.
له‌گه‌ڵ رێزی براتان
دوکتۆر حوسێن محه‌ممه‌د عه‌زیز
azizhus@yahoo.se
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیرۆز و گه‌شاوه بێ یادی حه‌ڤده ساڵه‌ی رۆژنامه‌که‌تان.
به هیوای زیاتر له هه‌وڵی ده‌رخستنی
راستییه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی رۆژنامه‌ی ئازاد دا بن.
مه‌لا به‌کر - لیدز
malla_bakka@hotmail.com

پیرۆزبێ حەڤدەمین ساڵیادی رۆژنامە پڕ بەهاکەتان '' ئه‌مڕۆ''.
خۆزگەی من ئەوەیە کە داهاتوومان وەکو ئه‌مڕۆ
نەبێ !! دەستەکان و خۆشبێ و هەر بژیـن .. منیش لەو زووانە دێمەوە
مەیدان .. ئێستا نەختێ سەرقاڵم ...
براتان
تەحسین عوسمان
مینسک
tashinok@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سڵاوی فێنک و پیرۆزبایی ساڵیادی خه‌باتی ڕۆژنامه‌گه‌ریتتان لێبده‌که‌م
.. هه‌ر سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن ..
به‌ره‌وپێشه‌وه
به‌ندی عه‌لی
bandihasan@hotmail.de
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سوپاسێکی بێ پایانم هه‌یه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به مرۆڤی کوردی ده‌که‌ن،
بۆ ئێوه‌ش که بابه‌ته‌که‌متان بڵاوکرده‌وه.
بۆ پێشه‌وه، سه‌رفراز بن.
سه‌رکاو گۆرانی
sarkawhadi@hotmail.fr
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌و کاته‌تان باش به‌ڕێزان..
ساڵیادی رۆژنامه‌که‌تان پیرۆز بێ و ده‌ستخۆشیی به‌رده‌وامیی و به‌رهه‌می
جدیی و پڕ ئامانجتان له ده‌که‌م.
من کاتی خۆی یه‌کێک بووم له خوێنه‌رانی رۆژنامه‌که‌تان له هه‌ولێر و
زۆریش ناره‌حه‌ت بوو که فه‌زای کارکردنیان لێ ته‌سک کردنه‌وه و نه‌تانتوانی
درێژه‌ی پێبده‌ن، هیوام وایه له رێگه‌ی نێته‌وه‌وه بۆشایی رۆژنامه‌ی
جدیی چۆڵ نه‌که‌ن.
جارێکی‌تر ده‌ستی ماندوونه‌ناسییتان به گه‌رمیی ده‌گوشم.
هاوڕێتان/ سیروان عه‌لی
kakmasood@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌م کاته‌تان باش و ماندوو نه‌بن
له‌یادی 17 ساڵه‌ی ڕۆژنامی ئه‌مڕۆدا پیرۆزبایی گه‌رم له یه‌ک یه‌کی
ستافه‌که‌تان ئه‌که‌م و ده‌ستی ماندوو نه‌ناسیتان زۆر به‌گه‌رمی
ده‌گووشم.
هیوادارم ئه‌م سه‌کۆ ئازاده هه‌رچی زیاتر
له خزمه‌ت ئامانجه ڕه‌واو به‌رهه‌قه‌کانی خه‌لکی کوردستاندا بێت.
به هیوای ئه‌وه‌ی به هیمه‌تی ئێوه و هه‌موو لایه‌ک و له‌ڕێی خامه
ئازاد و چاونه‌ترس و ڕادیکاڵه‌کانه‌وه سه‌نگه‌ری خه‌بات بۆ ئازادی و
سه‌رفرازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان تووند و ڕاوه‌ستاو سه‌رسه‌ختانه له‌م
که‌ناڵه ئێسک سووکه‌وه ڕابگرێت.
به‌و ئاواته‌وه ئه‌م که‌ناڵه ئازیزه که‌ناڵی ده‌نگ و سه‌دای ئازادی
خوازان بێت و هه‌روه‌کو ئێستای خۆی به‌دوور بگرێت له فه‌رهه‌نگی باوی
جنێوفرۆشیی و نووسراوه شه‌رمهێنه‌ره‌کان.
جارێکی تریش ده‌ستتان خۆش و هه‌ر بژین بۆ ئه‌م پێناو و نه‌به‌رده زیاتر
مرۆڤ دۆستانه‌یه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د
halat-60@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیرۆزبایی حه‌ڤده‌مین ساڵیاد..
به‌رێزان ئه‌ندامان و کارمه‌ندانی دڵسۆزی ڕۆژنامه‌ی ''ئه‌مڕۆ''و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی،
له قوڵایی دڵ و هه‌ستمه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشکه‌ش
ده‌که‌م به بۆنه‌ی حه‌ڤده‌مین مۆمی ته‌مه‌نی ''ئه‌مڕۆ'' وه و هه‌روه‌ها
پیرۆزبایی گه‌رمیش پێشکه‌شی به‌شداران، خۆێنه‌ران و دۆستانی ئه‌مڕۆ به
هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه‌وه ده‌که‌م، هیوادارم له‌مه‌ودواش ڕۆژنامه‌که‌تان
له ئاست ڕۆشنکردنه‌وه و به‌رفراوانکردنی ئه‌وپه‌ڕی ئازادی ڕاده‌ربڕین،
ڕاهێنان و گۆشکردنی هه‌رچی زیاتری نوسه‌ران، ڕۆشنبیران و جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازدا بێت له‌پێناو داکۆکیکردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌و ده‌سکه‌وته
پڕبه‌بایه‌خه‌ی که ئێوه و نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز له ماوه‌ی
ئه‌م حه‌ڤده ساڵه به‌زۆر سه‌ندوتانه.
له‌و باره‌یه‌وه شیاوه ''ئه‌مڕۆ'' تاجه گوڵینه‌ی فه‌خر به‌خۆی ڕه‌واببینێت
چون ''پێشه‌نگی و داهێنه‌ری'' سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی بووه.
به‌ڕێزان ؛ ئێوه له کاتێکدا یه‌که‌م مۆمی میدیای ئازاد، بێلایه‌ن و
سه‌ربه‌خۆتان داگیرساند که هێشتا ئاسمانی کوردستان به هه‌وری شه‌ڕی
قیزه‌ونی ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌گه‌ری ڕه‌ش بوو. به‌ڵێ ئه‌و ڕۆژه پڕ زه‌حمه‌ت
و کوێره‌وه‌ریانه که هه‌مووان زۆرترین بیره‌وه‌ری تاڵ و ناخۆشمان له‌سه‌ر
تۆمارکردووه، زۆر ئازایه‌تی و له‌خۆبردوویی ده‌ویست ده‌ربڕینێک یا ڕا
و ئه‌ندێشه‌یه‌کت ببوایه جیاواز یا دژی وتاری شه‌رکردن، سه‌رکوت،
زیندانیکردن، تیرۆر و ڕاونان بووایه، چون ئه‌وکات ئازادی که‌سه‌کان و
ڕاده‌ربڕینیان به ترازوی ''سه‌وز و زه‌رد'' ده‌پێورا!
به‌ڵام داگیرسانی مۆمی یه‌که‌می ڕوژنامه ئازاده‌که‌تان "ئه‌مڕۆ" له‌و
ڕۆژانه‌دا، ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی پێچه‌وانه و ئاوه‌ژوکرده‌وه که ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و کاته‌ی سه‌وز و زه‌رد به‌توندی کاریان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌کرد و له
ئێستادا ئه‌زمون و ده‌ستمایه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌یه که ئێوه و
ئازادیخوازانی کوردستان له ڕه‌وتی پڕ ماندوبوون و گیانبازیی به‌ده‌ستتان
هێناوه و به‌ده‌سته‌وه گرتن و گرنگی دان به دۆزی سه‌رده‌شت و
ناونانی ماڵپه‌ڕه‌که‌تان بۆ ماوه‌ی حه‌ڤده ڕۆژ به‌ناوی ئه‌زیزی ''سه‌رده‌شت''،
ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه که چه‌نده به‌ته‌نگ میدیای سه‌ربه‌خۆ
و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ن.
له‌یادی حه‌ڤده‌ساڵه‌ی ڕۆژنامه خۆشه‌ویسته‌که‌تان، حه‌ڤده گوڵ پێشکه‌شی
''ئه‌مڕۆ'' و خوێنه‌رانی و قه‌ڵه‌ماکانتان خۆش.
رزگار سالح
rizgar3@gmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بێ ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ.
به بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی شازده ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی
ئازاد و بێلایه‌ن له شاری هه‌ولێر به ناوی ئه‌مرۆ له 15/8/1994دا،
جێگای رێز و ده‌ستخۆشییه‌کی گه‌رمه بۆ هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و کارمه‌ندانه‌ی
که له رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ کاریان کردووه و به‌رده‌وامن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی
کاروانی رۆژنامه‌ی ئازاد.
وا دیاره زۆر نیین ئه‌م رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕانه‌ی که سه‌ر به
ده‌سه‌لات نه‌بن و یاخود پاشکۆی حیزبێکی دیاری کراو نه‌بن له کوردستان.
هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانن ئازاد بن له‌و چوار چێوه سنوورداره‌ی که بۆیان
ده‌ستنیشان کراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن لێی ده‌ربچن، رۆژنامه‌ی
ئه‌مڕۆ که ئێستا وه‌ک ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنیتی به‌رده‌وام دانه‌بڕاوه
له خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی، له رێگه‌ی بابه‌ته‌کانیه‌وه توانیه‌تی
رووداو و کێشه‌کانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی به‌رزبکاته‌وه، هه‌وا ببێته سه‌کۆیه‌کیش
بۆ به‌ره‌وپێشچوونی لایه‌نه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌کان.
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
alanakader@yahoo.co.uk
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به بۆنه‌ی داگیرسانی حه‌ڤده‌مین ساڵه‌تان پیرۆزباییتان لێده‌که‌م،
ته‌مه‌نی ئه‌مڕۆ و پێنووسی ئازاد درێژتر بێ.
فه‌رهاد که‌ریم
farhad4hamad@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیرۆزباییتان لێده‌که‌م و هیوام به‌رده‌وامیتانه.
به ئومێدی به‌ره‌وامیی ئه‌مڕۆ و به‌رفراوانی زیاتر له داهاتوودا.
کامه‌ران ئه‌حمه‌د
kameran.ahmad@gmail.com
|