په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٦

پیرۆزبایی کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە نەرویج بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتـان.
 


بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، کە رێکەوتی (٨) ئاداری هەموو ساڵێکە جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی و، ئافرەتانی
جیهان بە گشتی دەکەین.


ئافرەتانی کوردستان شایەنی ئەوپەڕی رێـز و ستایشن .. چونکە بە درێژایی مێژووی پڕ لە شکۆداری و سەروەریی گەلەکەمان .. شان بە شانی براکانیان لە هەموو بوارەکاندا رۆڵێکی بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشاندا هەبووە .. لە ئەمڕۆشدا ئافرەتانی کوردستان بوونەتە پێشەنگ و نموونەی ئافرەتانی جیهان .. ئافرەتانی کوردستان پەڕلەمانـتارن، وەزیـرن، سیاسەتمەدارن، هـاوسەرن، دایکن، نووسەرن، چالاکـوانن، ئەفسەرن، مامۆستان، پزیشکن، شۆڕشگێڕن و پێشمەرگەن و چەکی سەربەرزی و ئابڕوومەندیان بە دەستەوەیە و، شان بە شانی برا پێشمەرگەکانیان، لە سەنگەرەکانی پێشەوەدان و، سنگیان کـردوون بە قەڵغانی بەرگـری و پاراسـتن، لە خاکی پـیرۆزی کوردسـتان .. بەڵکو کچـە پێشمەرگەکانی کوردستان بوونەتە نموونەی قارەمانێتی ژنان لە هەموو جیهاندا .. بوونەتە مایـەی ڕێـز و شانـازیش بۆ کورد و کوردسـتان.


ئەی خوشکانی دڵسۆز و تێکۆشەر و قارەمانمان، چەند ستایشتان بکەین هەر کەمە دووبارە .. هەزار جار پیـرۆزبێت لێتان رۆژی جیـهانیی ئافرەتـان.
 


رەزا ساڵح / سەرۆکی کۆمەڵەی منـداڵانی کورد  لە نەرویج
٧\٣\٢٠١٦ - نەرویـج

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک