پیرۆزبایی !!!
کۆسار ئه‌مجه‌د حه‌مه‌که‌ریم
پیرۆزباییه‌کی فێنک فێنک ده‌که‌ین له (مه‌سعود بارزانی - وه‌ک سه‌رۆکی
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی) و ( که‌مال که‌رکوکی - وه‌ک
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی حیزب) و ( به‌رهه‌م ساڵح - وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی
شاری سلێمانی) و (کاندیده براوه‌کانی لیستی ته‌وره‌که - وه‌ک کۆمه‌ڵه
فه‌رمانبه‌رێکی (نه‌وشێروانی رێژه‌ی نه‌گۆر - ٢٢ له‌سه‌ر ٧) و (جه‌لال
تاڵه‌بانی - وه‌ک (ئه‌گه‌ر کرا) سه‌رۆکی کارتۆنیی داهاتووی کۆماری
ئێراقی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی). هیوادارین له‌و چوار ساڵه‌شدا بتوانن
پتر و پتر بانکه ئاشکرا و شاراوه‌کانیان پڕتر بکه‌ن و میلله‌تیش (مه‌مره
و مه‌ژی) بژیێنن و کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕکراوه‌کانیتر و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیش با هه‌ر (با)ی لێ‌بدا !
پیرۆزباییه‌کی گه‌رم گه‌رمیش ده‌که‌ین له (هه‌موو مه‌یخۆره‌وان و ئه‌وانه
که له مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو نابن) چونکه یاسا بڕیاری داوه نه‌توانن
به ئاشکرا بخۆن و بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شانشینه دیموکراسیی و عه‌لمانیی
و دادپه‌روه‌ره‌که‌مان له‌که‌دار نه‌بێ ! هه‌روا پیرۆزباییه‌کی جوان
جوانیش ده‌که‌ین له (ژنانی کوردستان) چونکه ره‌مه‌زانه و ناتوانن
به ئازادیی سه‌ریان کۆت بکه‌ن و خۆیان بڕازێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت
و کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌که‌مان تووشی (فیسق و فه‌ساد)یی نه‌بن!
|