٢٣\١\٢٠١٤
پیرۆبایی لە
دامه‌زرانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کانتۆنی جزیرە
وه‌ک
ده‌ستپێکی دامه‌زرانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژاوای کوردستان ده‌کەین.
ئه‌مڕۆ
دیتمان که تێکۆشانی چه‌ند سه‌دساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بۆ گه‌یشتن به
ئازادی، دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له سایه‌ی تێکۆشان و به‌رخۆدانی
بێوێنه له رۆژاوای کوردستان ده‌ستکه‌وتێکی مێژووی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.
دوای ساڵه‌ها سه‌رکوت و کوشتاری ده‌سته‌ڵاتدارانی سوریه له کۆتاییدا
تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان به ئاکام گه‌یشت و توانی به
شه‌هامه‌تێکی بێ وێنه خواسته ڕه‌واکانی خۆی بکاته راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر
و تێکۆشانی مێژوویی خۆی بگه‌یینێته قۆناغێکی نوێ.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێبوونی تێکۆشانی خه‌ڵک له دژی دیکتاتۆریه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د
گه‌لی کورد شێوازه‌کی دیموکراتیک و دوور له توند و تیژی گرته‌به‌ر و
به پێشخستنی ده‌نگێکی سه‌ربه‌خۆ له هیچکام له به‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تانی
هه‌رێمی و جیهانی جێگه‌ی نه‌گرت وبه فکر وبیرۆکه‌ی دیموکراتیک و
ئازادیخوازانه تێکۆشانی خۆی به‌رزکرده‌وه. تێکۆشانێک که ئامانجی
بونیادنانی دیموکراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسینه وه‌ک مافێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر.
هه‌ر له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی گه‌لانی سوریه گه‌لی کورد له سایه‌ی
رێکخراوه‌کانی سیاسی و پاراستنی خۆی ده‌ستیکرد به ئازاد کردنی شار و
گونده‌کان و هه‌رێمه‌کانی خۆی و نه‌یهێشت شه‌ر دزه بکاته رۆژاوای
کوردستان.
ئێمه بینیمان و ئیستاش ده‌بینین که له هه‌رێمه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی
هێزه بناژۆخوازه‌کان و هێزه‌کانی رژیمی ئه‌سه‌د دا ئه‌وه خه‌ڵکی
سیڤیله که ده‌که‌وێته به‌ر کوشتار و شه‌ری خوێناوی هه‌ر دوو لایه‌ن.
به‌ڵام سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ژیرانه و رێک‌وپێکی ره‌وه‌نده کوردستانیه‌کانی
روژاوا نه‌یهێشت ئه‌و دۆخه سامناکه بگوازریته‌وه کوردستان.
گه‌لی کوردستان له سایه‌ی تێکۆشان و چالاکی رێکخراوه‌کانی خۆی بوو به
له‌مپه‌رێکی جیددی له به‌رامبه‌ر هێزه دواکه‌وتوه‌کانی گرێدراوی ده‌وڵه‌ته
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و وڵات و خه‌ڵکی کوردستانیان له هه‌موو مه‌ترسی
و ده‌ستێوه‌ردانێک پاراست.
ئه‌مڕۆ ڕۆژه‌کی مێژوویی ده‌بێت له میژووی گه‌له‌که‌ماندا که به
گیانفیدایی و تیکۆشانی مناڵانی ئه‌و خاک و وڵاته نه‌خشاوه و ئه‌رکی
هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخوازه که پشتیوانی لێبکات و هه‌ر به‌و پێیه‌ش
داواده‌که‌ین له هه‌موو گه‌لی کورد که به هه‌موو هێز و توانای خۆی
پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه‌ی گه‌لی کورد بکات له رۆژاوای کوردستان.
له ئاکامی تێکۆشان و هه‌نگاوه‌کانی هه‌ڵگیراو له‌و به‌شه نوێنه‌رانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان سیسته‌می خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری دیموکراتیکیان وه‌ک
مۆدێله‌کی به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردوه و به شێوه‌یه‌ک که بتواندرێت
هه‌موو خه‌ڵکانی ئه‌ه‌و هه‌رێمه له کورد و سوریانی و عه‌ره‌ب و هتد...
له‌و دا جێیان گرتوه و رۆڵی خۆیان ده‌بینن و هه‌موویان له بارودۆخه‌کی
یه‌کسان و دیموکراتیکدا له پێناو جێگیرکردنی ماف و ئازادیه‌کانیان به‌شداریان
کردوه.هه‌ر به‌و پێیه‌ش نوێنه‌رانی خه‌ڵک به هه‌ڵبژاردنی سیسته‌مێکی
لامه‌رکه‌زی پێکهاتوو له سی کانتۆن هه‌وڵیانداوه بواری به‌شداری به
زۆرینه‌ی گه‌ل دابین بکه‌ن و ئه‌وه‌ش مۆدێلێکی بێوێنه‌یه له
دیموکراسی و به‌شداری خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای رێزنان له تێکۆشانی گه‌لی کورد
له‌و به‌شه‌ی کوردستان و پیرۆزبایی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیکی
کانتۆنی جزیره که به‌دوای ئه‌ودا له داهاتووی نزیکدا کانتۆنه‌کانی
دیکه‌ش خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری خۆیان راده‌گه‌یێنن و له کۆتاییدا خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری
رۆژاوای کوردستان داده‌مه‌زرێت و ده‌بێته راستیی لسه‌ر عه‌رزی واقیع،
له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌و شۆڕشه پێشه‌نگایه‌تیه‌که بۆ
دیموکراتیزاسیۆن و جێگیربوونی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و له کوردستان که
به‌رهه‌می فکر و ئه‌ندێشه‌ی ئینسان میحوه‌ر و ئازادیخوازانه‌ی زاڵ به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه و پارتی و رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورده.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|