په‌یامی هاوبه‌شی حیزب و رێكخراوه كورد و كوردستانییه‌كان به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه.
گه‌لی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێری كوردستان! زۆر به‌داخه‌وه، ئێمه له سێ پارچه‌ی كوردستانی بنده‌ستدا پێشوازی له نه‌ورۆز ده‌كه‌ین. گه‌لی كورد له كوردستانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاڤا، له ماف و ئازادی‌یه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بێبه‌شه، زوڵم و زۆرداری هێزه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان، شۆڤینیست و نه‌ژادپه‌ره‌ست، له سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام، له هه‌ر سێ پارچه‌ی كوردستان به‌رخۆدان‌و به‌ربه‌ره‌كانێ و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر هێزه داگیركه‌ره‌كان له پێناو ماف‌و ئازادی‌یه نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێ و په‌ره ده‌ستێنێ.
هێزه نیشتمانپه‌روه‌ر‌و دێموكراته‌كانی سه‌رانسه‌ری كوردستان!
نه‌ورۆز نیشانه و سه‌مبۆلی یه‌كیه‌تیی، خه‌بات‌و سه‌ركه‌وتنه، بۆ سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، مه‌رجی سه‌ره‌كی یه‌كیه‌تی‌و هاوكاری هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانه.
وه‌رن به‌پێی ناوه‌رۆك و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ورۆز، بچینه پێشوازیی نه‌ورۆزی ساڵی 2708ی كوردی و بۆ ماف و ئازادییه‌كانمان، پێكه‌وه به یه‌كده‌نگی كار‌و خه‌بات بكه‌ین.
ئێمه حیزب و رێكخراوه كورد و كوردستانییه‌كانی خواره‌وه، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌له زه‌حمه‌تكێش و ماندوونه‌ناسه‌كه‌مان، له هێزه نیشتمانپه‌وه‌ره‌كانی سه‌رانسه‌ری كوردستان، له زیندانیانی سیاسی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و سه‌رۆكایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی باشوور ده‌كه‌ین.
گه‌لی ئازادیخوازی كورد! هه‌موو رۆژێكتان نه‌ورۆز‌و نه‌ورۆزتان پیرۆز.
20ی مارسی 2008
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK) پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له سووریا(Yekiti) پارتی دێموکراتی کوردستان ــ باکورPDKI ــ Bakur سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له سووریا پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWD) پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکراتی کورد له سووریا پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) پارتی دێموکراتی کورد له سووریا (EIParti)
____________________________________________________________________________
پیرۆزبایی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ ی کوردی.
هاتنی نه‌ورۆز که‌هاوکاته‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی سه‌رۆی سروشت، بۆ ئێمه‌ی کورد گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هاوساته‌له‌ته‌ک ساڵێکی نوێ کوردی دا، که‌واته:هه‌ر که‌بینیت له‌ئاسۆوه‌هه‌تاوێکی رووگه‌ش هه‌ڵهات و به‌یه‌که‌م تیرێژ رۆحی زه‌وی ئه‌نگاوت و شنه‌یه‌ک به‌له‌ش و لار هات و به‌ئسپایی خونچه‌و گوڵ و کولیلکی نواند و قه‌ده‌م له‌سه‌ر به‌رفری نیساران هه‌ڵچوو و شه‌تاو تازه‌تازه‌پێره‌وکه‌بوو و بۆ ئامێزی رووبار که‌وته‌وه‌رێ، له‌و "رۆژه‌نوێ" یه‌دا په‌یامێکمان بۆ ئێوه‌پێیه:
"رابه، سروشت بووژایه‌وه، تۆش بژێوه"
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی 21ئادار و هاتنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی 2708ی کوردی، له‌گه‌رمه‌ی هه‌تاوی ئاران گه‌رمترین و له‌سپیایی به‌فری زۆزان سپی ترین و له‌گوڵ ودار وده‌وه‌نی هه‌ورامان چه‌پکێک خۆشه‌ویستی ئاڵ و واڵا و به‌پانتایی بژوێن و مێرگی عه‌فرین و بارته‌قای قه‌ندیل و شاهۆ و زمناکۆ و هه‌ڵگورد و داڵاهۆ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و به‌ئه‌مه‌گی گه‌له‌که‌مان ده‌کا وهیواداره‌خێروبێری نه‌ورۆزی، چون سای پیرۆزه‌که‌ی خۆشفه‌ڕ، جێگابه‌جێگای کوردستانی مه‌زن بته‌نێته‌وه‌و رێنوێنێکیش بێ بۆ بازی خه‌باتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌بن ده‌سته‌ی کورد.
هه‌ر و سات و کاتێکتان نه‌ورۆز بێ و هه‌ر ده‌م سه‌ربه‌رز
::::: بژی کورد، ئاوه‌دان بێ کوردستان :::::
کوردیناسیۆنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان
____________________________________________________________________________
په‌یامی سه‌رۆکی PAK به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز.
زۆر خۆشحاڵم به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ر ساڵی نوێ و نه‌ورۆز و به‌هاری 2708 کوردی، پڕ به‌دڵ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌موو جێگایه‌کی جیهان ده‌که‌م. نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ و ڕازانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری سرووشتی کوردستانه، هاوکات جه‌ژنێکی نه‌ته‌وه‌ییه و بۆ ئێمه‌ی کوردان بایه‌خ و گرینگییه‌کی مێژوویی هه‌یه. نه‌ورۆز ئه‌گه‌ر له لایه‌ک هێمای کۆڵنه‌دان و ملنه‌دانی نه‌ته‌وه‌ی کورده به‌ژێرده‌ستی و داگیرکراوی، له‌لایه‌کی دیکه‌وه زۆرجاران چه‌خماخه‌ی به‌ره‌نگاری بووه دژی داگیرکه‌ران و مێژووی زۆر هه‌ستان و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆگرتووه و بووه‌ته ڕه‌مزێک بۆ یه‌کێتی و یه‌ک هه‌ڵوێستیی نه‌ته‌وه‌که‌مان. بۆیه جێی خۆیه‌تی نه‌ورۆز و رێوره‌سمه‌کانی ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه بایه‌خی تایبه‌تیی پێبدرێ و به باشترین شێوه له‌لایان ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه پێشوازیی لێبکرێ. به‌مبۆنه پیرۆزه‌وه جارێکی دیکه به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانم له پارتی ئازادیی کوردستان، پیرۆزبایی له هه‌موو کوردان ده‌که‌م و ئاواته‌خوازم بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌ورۆز زیاتر ببێته هه‌وێن و هۆکاری یه‌کێتی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌پێناو وه‌دیهاتنی ئاوات و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانماندا.
بژی کورد بژی کوردستان عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان نه‌ورۆزی 2708
____________________________________________________________________________
پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز.
خه‌بات لاوباخ
|