٩\١١\٢٠١٤
پیرۆزباییەک
بە بۆنەی هەڵبژاردنی
(سایە سەفین عەبدوڵا)وەک نوێنەری گەنجانی هۆڵەندا لە نەتەوە
یەکگرتووەکان.
پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز کاک (سایە سەفین عەبدوڵا) دەکەین کە لە
کێبڕکێیەکدا وەک نوێنەری گەنجانی هۆڵەندا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
هەڵبژێردرا، هومێدەوارین ئەو نوێنەرایەتییەی ئەویش وەک زۆرینەی ئەو
نوێنەرایەتییانە نەبێ کە لە چارچیوەی سیستەمی رۆنانی پەیکەرەکانی
رێکخراوەکان و دامودەزگەکانی نەتەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەکار دەبەن و
پاشان وەک ناوی دوور لە نێوەرۆک خەریکی بیرۆکراسییەت دەبن و بێ ئەوەی
کاراییەکی ئەوتۆیان هەبێ یان دەستکەوتێک وە ئاراستەی بەرژەوەندیی مرۆڤە
مافخوراوەکان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەکانی جیهان وەدەستبهێنن توانست و
چالاکییەکییەکانی خەڵک وەفیڕۆ دەدەن.
خوازیارین کاک (سایە) وەک بەرپرسیارییە سەرەکییەکەی خۆی بتوانی توانست
و چالاکییەکانی خۆی بخاتە گەڕ و کارتێکردنی خۆی هەبێ لە
بەرەوپێشەوەبردنی گەنجانی هۆڵەندا و وەدەستهێنانی ئامانجە
پێشڤەڕۆییەکانیان بێ جوایەزیی لە نێوان رەنگ و بنەمایە رەگەزییەکان،
هەروا وەک گەنجێکیش کە پێشینە و بنچینەیەکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییانەی
کوردیی و گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی هەیە.. بتوانی لە نێو ئەو
گەنجانەی لە کوردستان و وڵاتانی دیکەوە کە بە هۆی نەبوونی ماف و
ئازادییەکانیان و کێشەی نەتەوەیی و داگیرکاریی نیشتیمانیی لە لایەن
وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتە زلهێزەکان لەبەردەستی سیستەمە بێ یاسا و
تۆتالیتار و ستەمگەرەکان رەویان کردوە و روویان لە هۆڵەندا کردوە
بەرگریی لە مافە پەنابەریی و مرۆییەکانیان بکا تا ئەو ئاستەی کە لە
هەموو بوارێکەوە یەکسان دەبن بە هاوڵاتیانی رەسەنی هۆڵەندا.. هاوکات
رۆڵی بەرچاوی خۆشی ببینێ لە داماڵینی هەموو ئەو دیاردە نەرێنییانەی وەک
(دابونەریتی داڕزیو، کۆنەپەرستیی دینیی و رەگەزیی، پیاوسالاریی و
جوایەزیی ژنانی پەنابەر لەگەڵ ژنانی دیکە، ژنکوژیی و توندوتیژییەکانی
دیکە و... هتد) کە هێندەک کەس لەگەڵ خۆیان هێناویانە و رەگەزپەرستەکانی
هۆڵەندا سوودی نەرێنییان لێ وەردەگرن و سەرئەنجام توندوتیژیی و کێشەی
نەخوازراو و دواکەوتن و پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانیان لێ وەبەرهەم
دێ.
دووبار پیرۆزە، گەنجان لە چاوەڕوانی چالاکییەکانتان و رۆڵێکی گەش و
تۆمارکردنی مێژووییەکی پرشنگدار دان، هەر ئاسوودە و سەرکەوتوو بن.
دەستەی بەڕێوەبەری ''ماڵپەڕی ئەمڕۆ''
٩\١١\٢٠١٤
- لەندەن
emrro@emrro.com
دەقی سوپاسنامەی
بەڕێز (سایە سەفین عەبدوڵا) بۆ ''ماڵپەڕی ئەمڕۆ'':
بۆ
/
ماڵپهڕی ئهمڕۆ.
سلاوێکی برایانەی گەرمتان ئاراستە دەکەم.
دوای
بەشداریکردن لە کێبڕکێی نوێنەرایەتیکردنی گەنجانی هۆڵەندا لە نەتەوە
یەکگرتووەکان و گهیشتنم به قۆناغی کۆتایی، لە دوای هەوڵ و
ماندووبوونی زۆری هاورێ و دۆست و لایەنگرانم و بە پشت و پەنا و هاندانی
دڵسۆزانی گهلهکهم و لە پێشیانەوە دەزگایەکانی راگەیاندن و
ماڵپهرهکان، سۆسشیال میدیا، ئەو ئەرکە گەورەیە بە من سپێردرا و
هەڵبژێردرام بۆ ئەو نوێنەرایەتییە، بۆیه هیوادارم کە بتوانم جێگای
متمانەی هەموو گەنجانی هۆلەندا بم و لە هەمانکاتدا ببمە مایەی شانازیی
بۆ نەتەوەکەم، لێرە بە پێویستی دەزانم سوپاسی هاوکاریی و هاودەنگییتان
بکەم، سڵاوم بۆ یەکەیەکەی کارمەندەکانتان هەیە و هیوام خۆشیتانە.
لەگەڵ رێزی بێ پایانی براتان
سایە سهفین عەبدوڵا
نوێنەری گەنجانی هۆڵەندا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
٨\١١\٢٠١٤
|