٢٩\٥\٢٠١١
پیرۆزبێ رۆژی جه‌ژنی
جیهانیی منداڵان.

ره‌زا شـوان
به بۆنه‌ی رۆژی جه‌ژنی جیهانیی منداڵان (یه‌که‌می یونی« جۆزه‌ردان»ی
هه‌موو ساڵێک) جوانترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م منداڵانی کوردستان و
تیکڕای منداڵانی جیهان ده‌که‌ین..
ده‌سته ناسک و قنجه‌کانی یه‌ک به یه‌کیان ده‌گوشین.. به‌خته‌وه‌ری و
شادی و داهاتوویه‌کی خۆشتر و به کامی دڵیان بۆ ده‌خوازین.. هیوادارین
چیتریش پێشێلی مافه‌کانیان نه‌که‌ن.
بێگومان مسۆگه‌رکردنی ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر و خۆشتر و شیاوتر بۆ کورد و
کوردســتان .. له سایه‌ی په‌روه‌رده‌کردن و ئاراسته‌کردنی ڕاست و
دروستی کوردیـله چـــاوگه‌شـه‌کـــانی ئه‌مڕۆماندا دێنه‌دی..چونکه ئه‌م
کاکه‌له ڕوحسووکانه و،ئه‌م خونچه‌گۆڵه ناسک و گه‌شانه‌ی ئه‌مڕۆمانن
.. ئه‌م منداڵه چه‌له‌نگ و خوێن گه‌رم و شیرینانه‌ی ئه‌مڕۆمانن .. ده‌بنه
نه‌وه‌ی داهاتوومان..ده‌بنه که‌ڵه‌پیاوی میرخاس و قاره‌مـان ..ده‌بنـه
شێره‌کچ و شه‌کره‌ژن و دایکی میهره‌بان .. ده‌بنه شۆڕه‌سواری دلێری مه‌یدانی
کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی.. ده‌بنه ڕابه‌ر و فه‌رمانڕه‌وا و کاربه‌ده‌ست
.. کاروبار و ده‌سه‌ڵاتی کوردســتان ده‌گرنه‌ده‌ست و به‌ڕێــوه‌ی ده‌به‌ن..هه‌ر
به شانوشکۆی ئه‌مانیش« ده‌وڵه‌تی کوردسـتان »ی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێت.
له‌م پێودانگه‌وه، پێویسته منداڵه‌کانمان پشتگوێ نه‌خه‌ین و .. نه‌یانـده‌ینه
ده‌سـت قــه‌زا و قه‌ده‌ر یا به سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌یان نه‌که‌ین..ئه‌گینا
لاڕێ ده‌بنه‌وه یا له ڕێ ده‌ریان ده‌که‌ن.. له ئه‌نجامیشدا ، وه‌کو
تاکیش ده‌بنه که‌سانێکی بێخێر و ملهوڕ و به‌ره‌ڵای زیانبه‌خه‌ش و ،
کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قه‌تی بێسه‌ره‌وبه‌ره‌شیان لێدێته کایه‌وه.ئۆباڵی
ئه‌و ئاکامه نه‌خوازراوه‌ش له ئه‌ستۆی هه‌مووماندا ده‌بێت ..
هیوادارین که ئاکامی وا نه‌یاته ڕێی نه‌وه‌ی داهاتوومان. به‌ڵام
پێویسته مه‌رترسیی ئه‌م ڕاستیانه له‌به‌رچاو بگرین و، هه‌موومان پێکه‌وه:(
خێزان ، قوتابخانه ، حوکمه‌ت ، کۆمه‌ڵه‌ی منداڵپارێزی کوردستان ، هه‌موو
ئه‌و ڕێکخرا و ده‌زگــا مه‌ده‌نییانه‌ش که له بواری منداڵاندا کارده‌که‌ن
، میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کان ، هه‌ر خه‌مخـۆر و خوازیارێکی داهاتوویه‌کی
باشتر و شایسته‌تر بۆ کورد و کوردستان ) .. پێویسته ده‌ست بخه‌ینه
ناو ده‌ست و ، به شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست جگــه‌رگۆشه‌کانمان پــه‌روه‌رده
و ڕێنمایی و ئاراسته بکه‌ین .. هه‌موو پێویستییه‌کانی نه‌شونما و گه‌شه‌کردنی
جه‌سته‌یی و ده‌روونیان بۆ دابین بکه‌ین .. ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویست و
پێرۆزه .. بێگومان باخچه‌ی گوڵـگه‌ش و جـوان ، شـانازی و ده‌ستخۆشی
بۆ باخـچه‌وانه دڵـسۆزه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێــته‌وه.. با چیتر جیـهانی وه‌نه‌وشه‌یی
پڕ له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان نه‌شێوێنین..چیتر هیوا و خه‌ون و خه‌یاڵه
سه‌وز و شیرینه‌کانیان لێتێک نه‌ده‌ین.. چیتر خۆشیی تافی منداڵیان لێ
تاڵ نه‌که‌ین.
منداڵانی کوردمان له ڕووی زیره‌کی و هۆشیاری بیر و زه‌ین و بلیمه‌تی و
دانای و تواناوه ئه‌گه‌ر له منداڵانی گه‌ڵانی تر زیاتر نه‌بن ، به‌ڵام
که‌متر نین..ئه‌گه‌ر پێویستییه‌کان و هه‌ل و مه‌رجه‌کانی گه‌شه‌کردن و
پێشکه‌وتنیان بۆ بڕه‌خسێنین .. بێگومان به سه‌تان زانا و دانا و که‌سایه‌تیی
ناوداریان لێهه‌ڵده‌که‌وێت .. که ده‌بنه مایه‌ی ڕێز و شانازی بۆ گه‌لی
کوردمان.
ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا ، تا ڕاده‌یه‌ک منداڵانی کوردمان به به‌شێک
له مافه‌کانــیان شادبوونه.. به‌ڵام له باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکراودا ، ڕژێمه عه‌سکه‌رتارییه شۆڤێنییه
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان .. تا سه‌ر ئیسقان منداڵانی بێ گوناحی
کوردمانیان له ساده‌ترین مافه‌کانی ژیان بێبه‌ش کردوون و .. به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ده‌یان چه‌وسێننه‌وه و به چاوێکی پڕ له قین و نایه‌کسانی
و نادادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌ڕواننه منداڵانی کوردمان و ، زۆر به زه‌قی
و ڕه‌قی و به بێویژدانییه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن .. تا ئه‌مڕۆش
به هه‌زاران منداڵانی کوردمان خراونه‌ته زیندانه سامناکه‌کانی
تورکیا و ئێران و سوریاوه .. به توومه‌تی بێبنه‌مای هه‌ڵبه‌ستراوی
دوور له ڕاستییه‌وه تاوانبار کراون .. ڕۆژانه‌ش زۆر بێبه‌زه‌ییانه
ئه‌شکه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌ی و ده‌روونیان ده‌ده‌ن .. به‌بێ ئه‌وه‌ی
که دادگاییشیان بکه‌ن .. زۆریش به داخیشه‌وه که ڕێکخراوی مافه‌کانی
منداڵ و مافه‌کان مرۆڤ و هیومه‌ن رایتس ۆچ و ویژدانی جیهانیی له ئاستی
ئه‌و سته‌م و تاوان و پێشێلکارییانه‌ی که ده‌رهه‌ق به منداڵانی
کوردمان ده‌کرێن .. خۆیان کوێر و که‌ڕ و لاڵ کردووه.. به‌رژه‌وه‌ندی
وڵاته‌کانیان له سه‌روی مرۆڤایه‌تی و هه‌ق و دادپه‌روه‌رییه‌وه‌یه.
به داخیشه‌وه ، که له خۆپیشاندانه‌کانی دوو مانگی ڕابردوودا، له
باشووری کوردستاندا، چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی کوردیمان، بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی
خۆیان ، موزایه‌ده‌یان به ساده‌یی و خۆشبڕوای و به دڵ‌پاکی منداڵانی
گه‌له‌که‌مانه‌وه ده‌کرد ، فێری ڕه‌فتار و کاری نابه‌جێی ئه‌وتۆیان ده‌کردن،
که هه‌رگیز ئه‌مانه له منداڵان ناوه‌شێنه‌وه..ئه‌و لایه‌نانه
بیریشیان له‌وه ناکرده‌وه که ئه‌م ڕه‌فتاره سه‌قه‌ت و زیانبه‌خشانه‌یان
.. ڕه‌نگدانه‌وه و کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپیان له‌سه‌ر نه‌وه‌ی
داهاتوومان ده‌بێت..داواکارین که کاره‌ساتی وا دووباره نه‌که‌نه‌وه.
تا ئه‌مڕۆش، به‌شێکی زۆری منداڵانی کوردمان،به هۆی نه‌بوونی و ده‌ستکورتی
و سه‌ختی بژێوی و گوزه‌رانی خێزانییان، له خوێندن بێبه‌ش بوونه، یا
به ناچاری وازیان له خوێندن هێناوه و .. رۆژ تا ئێواره کاری قورس و
سه‌خت ده‌که‌ن و ، له‌شه ناسکه‌کانیان و گۆپه خڕه‌کانیان ، به هۆی
سه‌رما و گه‌رماوه هه‌ڵقرچاون و سیس و چرچ بوونه‌ته‌وه و، ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاون،
به‌بێ نازی و کوێره‌وه‌ری و داماوی ده‌ژین.. ڕاستیشه که « تێری ئاگای
له برسی نییه » . وه‌کو منداڵانی تێر و ته‌سه‌ل و گیرفانپڕی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
نین و .. وه‌کو ئه‌وانیش بۆاری گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه
.. به‌ڵکو وه‌کو منداڵ، هیچ له‌زه‌تیان له هه‌ره‌تی منداڵییان نه‌کردووه
.. له نیوه‌یان زیاتر تا ئه‌مڕۆش نازانن ڕۆژی جه‌ژنی منداڵان چییه و
که‌یه ..؟ به‌ڵکو به‌شێکی زۆریشیان نازانن که مافه‌کانین چین؟
بۆیه داوا له حوکمه‌تی کوردستان ده‌که‌ین ، که ئاوڕێکی جدی له
منداڵانی کوردســــتان بده‌نه‌وه و به منداڵی خۆیانیان بزانن و .. ئه‌وه‌ش
بزانن که منداڵه‌کانمان به نرخـترین سامانی گه‌له‌که‌مانن.. ئه‌و
ڕاستییه‌ش له‌به‌رچاوبگرن که په‌ره‌رده‌کردن و دروستکردنی نه‌وه‌ی
داهاتوومان ، له کۆشکی قه‌شه‌نگ و ته‌لاری باڵابه‌رز ، له‌پێشتر و
گرنگترن .
ده‌ستی یارمه‌تیش بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانه ده‌ستکورته‌کانه‌مان درێژبکه‌ن
و مانگانه‌یان بۆ ببڕنه‌وه، تا ناچار نه‌بن که کار به منداڵه‌کانیان
بکه‌ن .. به هه‌موو جۆرێکیش کارپێکردن به منداڵان له ژێر ته‌مه‌نی
شانزه ساڵییه‌وه قه‌ده‌غه‌بکه‌ن .. به تایبه‌تیش کاری دژوار و مه‌ترسیدار،
که ته‌نگ به گه‌شه‌کردنی جه‌سته‌ی ناسکی منداڵان هه‌ڵده‌چنن .. سزای
ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ش بده‌ن که کار به منداڵانی ژێر ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه
ده‌که‌ن .. چوکه ئه‌مه پێشێلکردنی زه‌قی مافه‌کانی منداڵانه ، وه‌ک
له « جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ»دا هاتووه.
پێشیاری ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین ، که هه‌ر منداڵێک له نه‌خۆشخانه له دایک
ده‌بێت ، حوکمه‌تی کوردستان وه‌کو خه‌ڵات، لایه‌نی که‌مه‌وه « ٥٠٠ »
دۆلار پێشکه‌ش به‌و منداڵه بکات.. داواش له دایک و باوکانی خۆشه‌ویست
ده‌که‌ین، که ناوی کوردی له منداڵه‌کانیان بنێن.
هه‌ره‌ها داواش له وه‌زاره‌تی په‌ره‌رده‌ی کوردستان ده‌که‌ین .. که
ده‌قی مافه‌کانی مـنداڵ وه‌کو له « چاڕنامه‌ی مافه‌کانی منــداڵ»دا
هاتوون..بخاته په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌کانی خوێندنی قۆناخی بنه‌ڕه‌تییه‌وه.یان
له نامێلکه‌یه‌ی قه‌شه‌نگدا چاپی بکه‌ن و پێشکه‌شی منداڵانی بکه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی کوردمان مافه ڕه‌واکانی خۆیان بزانن.
هیواداریشین ، که وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کوردستان ، رۆژی جه‌ژنی منداڵان
به‌رز ڕابگرێ و له ڕۆژی « ١/٦/ ٢٠١١» دا ، ئاهه‌نگێکی شایسته و قه‌شه‌نگ
بۆ منداڵانی کوردستان سازبکه‌ن و ، منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌کانیش به‌سه‌ربکه‌نه‌وه
و دیاری‌یان پێشکه‌ش بکه‌ن .. هه‌موو ساڵێکیش له‌م ڕۆژه‌دا..چه‌ند(
نووسه‌ر و شاعیر و هۆنه‌رمه‌ند )یک که خزمه‌تێکی به‌رچاویان هه‌بووه
و هه‌یه له بواری خزمه‌تکردنی منداڵاندا .. له هه‌چ لقێکی ئه‌ده‌بی
و هونه‌ری منداڵاندا بن.. خه‌ڵاتی ڕیزلێنانی شایسته‌یان پێشکه‌ش بکه‌ن
.. به مه‌رجێک هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان بگرێته‌وه.
__________________________
*
ره‌زا شـوان: سه‌رۆکی کۆمـه‌ڵه‌ی مـنداڵانی
کورد.
٢٧\٥\٢٠١١
- نه‌رویـج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|