٥\١٠\٢٠٢١
پیرۆزبێ (رۆژی
جـیهـانیی ماوسـتایـان).

رەزا ساڵح
مامۆستایان
بەنـرخترین و گەورەترین ژێرخـانی فـێرکاری و پەروەرەدەیی رۆشـنبیرین.
پیشەی مامۆسـتایی لە جیهانـدا، پیـرۆزتـرین پیشـەیە و بە دایـکی هەمـوو
پیشەکـانی تر دادەنرێـت. مامۆسـتایـان خـاوەنی پیـرۆزتـرین پـەیـامن و
مـژدەبـەخـشـن بۆ هـێنانـەدیی ژیـانـێکی بـاشـتر و داهـاتـوویـەکی
گـەشـتر و جـیهـانـێکی ئـاسـوودەتـر. مامـۆسـتایـانی سەرکـەوتـوو
کۆڵـەکـەکـانی بنیـاتنـانی فـێرکـردن و پەروەردەکـردنێـکی سەرکـەوتـوون.
(جـبران خەلیـل جـبران) دەڵێـت:" نیشـتمانەکـان لەسەر شـانی سێ کەس
بنیاتدەنـرێـن: مامۆستا پەروەردەی دەکات، جووتیار خۆراکی بۆ دابین
دەکات، سەربـاز دەیپارێزێت".
لـەم پێودانـگەوە، ئەوە دەزانـین کە مامۆسـتایان چی ئەرکـێکی قـورس و
پیـرۆز و چی بەرپـرسیارێـتیەکی هەسـتیار و گـرنـگ و چـارەنـووسـازیـان
لە ئەسـتۆگـرتـوون. هـەر هەڵـەکـردنێک لە فـیرکـردن و پەروەردەکـردنی
قـوتابییەکـانیانـدا، دەشێ کـارەساتـێکی نەخـوازراوی لێبکەوێتـەوە و
راستکـردنەوەی زۆر ئاسان نابێت و زۆری تێـدەچـێت.
(ئەلیـزابێـت مـاخ) دەڵێـت:"لە کـاتی ئەنجامـدانی پەروەردەکـردنی
منـداڵەکانمانـدا، هەر هـەڵـەیـەک بکـەیـن، دەبێـتە هـۆی دۆڕانـدنی
جەنـگـێک، کە لە پێـناوی داهـاتـوویەکی باشـتردا دەسـتمان پێ کـردووە
".
لە ساڵی (١٩٩٤) ەوە، هەموو ساڵـێک لە رۆژی(٥/ ئوکتۆبەر) کە بە (رۆژی
جـیهـانی مامۆستایان) دانراوە، بەم بۆنەیەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا،
بە گەرمی پیـرۆزبایی لە مامۆستایان دەکەن و گوڵیان پێشکەش دەکەن. لە
قوتابخانەکان و لە شوێنانی تریشدا ئاهەنگی خۆشی و چەندین چالاکی
هەمەجۆرە و هـۆنراوە و پەخشان پێشکەش دەکرین، هەر لەم رۆژدا، کۆمەڵێک
لە مامۆستایانی لێهاتوو خەڵات دەکرێن. ئەم یادەش رێکەوتی راگەیاندن و
واژۆکردنـی ئـەو راسپاردانـەن، کـە رێکـخـراوی نەتــەوە
یـەکگـرتـووەکـان (یۆنسکـۆ) بۆ پەروەردە و زانیاری و رۆشنبیری، بە
هـاوبەش لەگەڵ رێکخراوی کـاری نێودەوڵـەتی (ئیدیۆکشن ئینتەرناشیۆناڵ)
دا، کەلە کۆنگرەی (پـاریس) دا، هـاوهەڵوێست بـوون لە راگەیانـدنی
کۆمەڵێک راسپاردە. لە پێـناوی ئـاوڕدانـەوە و بایەخـدانی پێویست بە
پیشەی مامۆستایی و بە وانە وتنەوە. بۆ باشکردنی باردۆخی مامۆستایان و
پارستنی مافەکانیان لە هەموو جیهانـدا. چونکە فـێرکردنێکی باش و
پەروەردەکـردنێکی دروست، هـیوا و مـژدەبەخـشی ژیـانـێکی باشـتر و
خۆشـتر و داهاتـوویەکی گەشتـر و شیاوتـرن.
لە کۆنگـرەی پێنجـەمی نێـودەوڵـەتی بۆ پـەروەردە، کە لە ساڵی (١٩٦٦) دا،
لە شـاری (جنـێڤ) لە سویسرا بەسـترا، لەسەر رۆشنایی راسپاردەکەی (یۆنسـکۆ)
و (ئیدیۆکـشن ئینتەرناشیۆناڵ) یەکێک لە بڕیـارە گرنگەکـانی ئەم
کۆنـگرەیە ئەوەبوو، کە بۆ یەکەمین جار بڕیـاری ئەوەیـان دا، کە رۆژی
(٥/ ئوکتۆبەر)ی هەموو ساڵێک، بکـرێت بە رۆژی مامۆسـتایان لە هەمـوو
جیـهاندا، بە نـاوی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان). بـۆ یەکـەمین جاریش لە
(٥/ ئوکتۆبـەر/١٩٩٤) دا، بە فـەرمی لە زیاتـر لە (١٢٥) وڵات لە جیهاندا،
بەم بۆنەیەوە چالاکی و ئاهـەنگی شیاویان سزاکـرد. لەو ساڵـەوە تا
ئەمـڕۆ، لەم رۆژ و مانـگەی هەمـوو ساڵـێکـدا، بە ئـەوپـەڕی رێـزەوە،
یـادی ساڵـڕۆژی (رۆژی جـیهـانی مامۆستایان) کردۆتەوە. مەبەستـیش لەم
یـادکـردنـەوەیە، دانــان و پێـزانینە، بۆ رۆڵی گـرنگ و بە
قـوربانیـدانی مامۆسـتایان و بە پیـرۆزی پیـشـە و پەیـامەکـەیان.
رۆژی جیهـانی مامۆستایان لە هەموو وڵاتـانی جـیهانـدا، لە هەمـان رۆژدا
ناکرێـت. لە هەندێ وڵاتـدا. لە رۆژان و مانگی تردا دەکرێن. رەنگە ئەو
رۆژانەیان هەڵبژاردووبێت کە پەیوەنـدییـان، بە رۆژی تایبەتمەنـدی
مامۆستاکـانیان یا نیشتمانەکانیانەوە هـەبێت.
مامۆستایان بە دڵسۆزی و لەخۆبووردن و ماندووبوونەوە خـزمەت دەکەن، بێ
ئەوەی چـاوەڕوانی سوپاس و هیـچ پاداشـتێک بن. لە هـەموو وڵاتانـدا،
مامۆستایـانن بـەردی بناغـە و کۆڵـەکەکانی شارسـتانی و پێـشکەوتـن و
داهـێـنان و گـۆڕانـکارین. رابـەر و چـرای گـەشی رووناکـردنەوەی
شـەوەزەنـگی تاریکـین. مـۆم ئاسـایی دەسـووتـێن بۆ ئـەوەی رێی
سەرکـەوتـن و پێشکەوتـن و داهــاتـوو بـۆ رۆڵـەکـانی نیشـتمانەکـانیـان
رووناک بکەنەوە. مامۆستایان هـەنگ ئاسایین و شیلەی گوڵانـی زانیاری و
زانسـتی دەمـژن و هـەنـگـوێنی زانیـاریمان پێشـکەش دەکـەن.
مامۆسـتایـان هـێـندە رێـزدار و شکۆدارن و پایەبەرزن، تا ئەو رادەیەی
کە بە میراتگر و بە جێگـرەوەی پێغەمـبەران ناوزەنـد کراون. میری
شاعـیرانی عەرەب (ئەحمەد شەوقی) کە (بە رەچەڵەک کوردە) دەڵێ:"هەڵسە بۆ
مامۆستا شکۆدارییە.. هـێندەی نەمابوو مامۆستا ببێت بە پەیامبەر".
مامۆستایان لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا رۆڵێکی گرنگ و کارتێکەریان هەیە.
چونکه مامۆسـتایان نـەوە لە دوای نـەوە پێـدەگەیـەنن. هـێـمایەکـن لە
هـێماکانی پێشکـەوتن و شارستانی. گەر گەلان شانازی بە زانا و دانا و
بیرمەند و بلیمەت و داهێنەرەکانیانەوە بکەن، دەبێ ئەوە بزانن کە هەموو
ئەم هەڵکەوتووانە لە پێشا قوتابی مامۆستا بوونە.
ئێمەش لە پـڕێک، نەبـووینە بە کـچ و کوڕێـک. مامۆستایانی کوردپەروەری
دڵسۆزمان فێری ئەلفوبێی کوردایەتی و کوردستان پەروەری و تێکۆشان و
گەشبینی و هیوادارییان کـردین. هـۆشی ئێـمە زەوییـەکی بەیـار بـوو.
مامۆستاکـان کـێڵایـان و تـۆوی زانسـت و زانیاریان لێ تۆوکرد. لە چی
پایە و پۆستێکـدابین، هەمیشە قەرزاری مامۆستاکانمانین. پشکی شانازی بۆ
دڵسۆزی و رەنج و ماندووبوونی ئەوان دەگەڕێتەوە. ئەوان رۆڵێکی گرنگـیان
لە بنیاتنانی دروستکـردنی کەسێـتی ئێمـەدا بیـنی.
مامۆستایانی خۆشەویست، پێشمەرگە گیانبەخشەکانی گۆڕەبانی فێرکردن و
پـەروەردە، ئێوە شایەنی ئەوپـەڕی سوپاس رێـز و پێـزانین. ئێوەن
منـداڵانی گـەلەکەمـان بە باشی فـێردەکەن و بە دروستی پەروەردەیـان
دەکەن. ئێوەی دایک و باوک و خوشک و بـرا ئاسایین، دەستی سۆز و
خۆشەویستی و رێز بە سەر منداڵە چاوگەشەکانماندا دەهـێنن. ئێوە
خۆشـەویستی و هـاوبەستەبـوون بۆ کوردسـتان و کورد لە لایان شیرینتر
دەکەن. لە راستیدا ئێوەی مامۆستایانی دڵسۆز پارەیەکی دەگمەنن کە بە
ئاسانی دەست ناکەون.
مامۆستایانی دڵسـۆز، ئەو منداڵە چاوگەشـانەی کە تـا دوێـنی قـوتـابی
ئێـوە بـوون، لە ئەمـڕۆدا: مامـۆسـتان، نووسـەرن، هـونەرمەنـدن،
پارێـزەرن، پزیشـکن، ئەنـدازیارن، بەڕێـوەبـەرن، تێکـۆشـەرن،
رۆژنـامەنـووسن، راگەیـانـدنکـارن، چـالاکـوانـن،.. هـتد. ئەمـانە ئەو
تـۆوانەن، کە ئێـوە تۆتـان کرد و پێیانتان گەیـانـد و هاتـوونـەتە
بەرهـەم.
مامۆستایانی فـرە بەڕێـزمان، ئێوە شوێنێکی تایبەتیتان لە دڵماندا هەیە،
خۆشەویستی و رێزمان بۆ ئێوە بێسنوورن. هەردەم لە یادتان ناکەین،
هەرگـیز رێـز و خۆشـەویستیتان لە دڵماندا کـاڵ نابـنەوە. نەک تەنها لە
رۆژی جیـهـانی مامۆستایان دا، بەڵکو لە هەموو رۆژەکـانی ساڵدا،
رووخسـاری گـەش و شـیرینی ئـێوە لەبـەر چاومـانە. وشـە ناسـک و
جوانەکـانتان، رێنماییە دروست و بەسوودەکانتان، زەردەخـەنە
شیرینەکانتان، چـێژێکی تایبەتییان لە یادەوەرییەکانماندا هەن. لە ئێوەی
دڵسۆزەوە فێری تێکۆشان و کوردایەتی و کوردستان پەروەری و گەشبینی و
کۆڵنەدان و هـیوا و ئومیـدی سەرکـەوتـن بوویـن.
لە ئێـوەوە فـێربـوویـن کە لە بـەردەم بـڕوا و متمانە بەخـۆبـوون و
ئیرادەی پـۆڵایـین و خۆڕاگـری و کۆڵـنەدانـدا، بۆ گـەیشـتن بە هـیوا و
ئاواتـەکـانمان، ئەستەم بوونی نیـیە.
مامۆسـتایـانی دڵسـۆز و کوردسـتان پـەروەر، وشــەی سوپـاس و سـتایـش
شەرمـتان لـێدەکەن. چونکە ئێـوە زۆر لـەوە گـەورەتـر و جیـاوازتـر و
شایستەتـرن، کە وشـە و رستەی شیرین، بتـوانن ببن بە پارسەنگ و
هـاوسەنگی دڵسـۆزی و شـکـۆداریتـان.
مامۆستایانی کوردستان، زیادەڕۆیی ناکەم کە دەڵـێم بە راستی ئێوە
جیاوازن. لـە کـاتی شـۆڕش و راپەڕینەکـانی کوردستانـدا، ئێـوە رابـەر و
پێشـڕەو و پێـشەنگ بـوون، بـە دەستێکتان چەکی بەرگریتان هەڵگرتبوو،
قـارەمانانە و سەرسەختانە لە سەنگەرەکانی پێشـەوەدا بەرگریتان لە خـاکی
پیـرۆزی کوردستانمـان دەکرد. بە دەسـتەکەی تـریشتان پێنـووس و
پەرتـووکتـان هـەڵگـرتبوون. لە دێیـەکان و لە پەنـای کێوە سەرکەشەکان و
ئەشکەوتەکانی کوردستانـدا، منـداڵانی گەلەکەمانتان فـێری خوێندنەوە
نووسـین دەکرد. فـێری چـڕینی سـروودی (ئـەی رەقـیب) و (دەمی راپـەڕینـە)
تان دەکـرد. لە خـەبـاتی نهـێنی ناو شارەکـانـیشـدا، ئێـوە دینـەمـۆی
هـانـدان و هـۆشیارکردنەوەی گەلەکەمـان بـوون. بە رۆژ شـانە
تێکـۆشـەرەکـانی نـاو شـارەکـانتـان رێکـدەخـسـت. بـە شـەوانیـش
سەرپـەرشتی چالاکییەکـانی دژ بە رژێـمی داگـیرکەرتـان دەکرد. ئێوە لە
هەموو شۆڕش و راپەڕینەکانی کوردستاندا، سەری رم بـوون و پشـکی شـێری
تێکـۆشـان و خـەبـات و گیـانبەخـشیـنـتان هـەبـوو. مـێژووتـان پـاکە و
پـڕە لـە سـەروەری و لە شکـۆداری و لە هـەڵوێستی بەرز. ئێـوە لە
شۆڕشەکانـدا پێـشـمەرگـەی هـەڵمەتبەری شـێر ئاسـایین. لە ئاشتیـشـدا
هـەڵگـری چـڵە نێـرگـزی خۆشـەویسـتی و ئاشـتین. ئەمـە باوەڕتـان بـووە
و باوەڕتانە و نەگـۆڕاون و ناگـۆڕێـن.
ئێـوە بەبێ مووچـە و بە نیـوە مووچـە و بچـارەگە مووچـە، خـۆڕاگـربـوون
و بایکۆتی خوێندتـان نەکـرد و قـوتابخـانەکـانتان بەجێ نەهـێشت. بە
کـوێـرەوەری و بە نەبـوونی درێـژەتـان بە خوێنـدن و بە پەیـامـە بەرز و
پیـرۆزەکەتـان دا. بۆیـە لە هەمـوو کەسێ ویـژدان ئاسوودەتـرن. بەم
خۆڕاگرییەتان، لاپەڕەیـەکی شکۆداری و سەروەریی ترتان لە مێـژووی
مامـۆسـتایانی کوردسـتان تـۆمـارکرد. رێـز و پێـزانـین و خـۆشــەویسـتی
راستیی گەلەکـەمـان بۆ ئێوەی مامۆستایانی دڵسۆزمان، بەرزتـرین
میـدالیای پێزانین و رێـزلـێـنانە.
بە داخـەوە کە دەسەڵاتـدارنی سەرکوتکەری هـەردوو حـیزبی دەسەڵاتـدار لە
هـەرێـمی کوردستانـدا. لە جیـاتی پاداشتکـردن و پێـزانین و سوپاس و
رێـزلـێنان بۆ تێکـۆشان و خۆڕاگری و بۆ خزمەتی پیرۆزتـان. کەچی زۆر
نامەردانە، بە شـەق و بە تێـڵا لێـدان و گـوللـەبـاران و بـە قـسەی
سـووک و بـە جـوێـنی ناشـیریـن، وەڵامی مـافـەکـان و داوا
رەواکانتانیان دایەوە. ئەمەش ئەوپەڕی بێڕەوشتی و ناپیاوییە. پەڵەیەکی
قـیزەوەنیشە بە تەوێـڵی دەسەڵاتی خۆسەپێـنی شکستخواردوو و هـیچ لەبـاری
هەرێمی کوردستان.
رۆژی سێ شەممە (٥/ ئوکتۆبەر/٢٠٢١) یادی (٢٧) تەمین ساڵڕۆژی (رۆژی
جیهانی مامۆسـتایـان) ە. مامۆسـتایـانی کوردسـتانیش بەشێکـن لە
مامـۆستایـانی جـیهـان. بەم بۆنـەیەوە، پـڕبەدڵ جـوانتـرین
پـیرۆزبایتـان لێـدەکـەیـن. دەسـتە پیـرۆزەکـانی یـەک بە یەکتـان مـاچ
دەکـەین و جـوانـترین چەپـکە گـوڵی خـۆشـەویسـتی و رێـز و دڵسـۆزی و
ئەمەکـداری و پێـزانیـنمـان پێشکـەشـتان دەکـەیـن. ئەمـەش کەمـترین
شـتە لـە ئاسـتی دڵسـۆزی و شـکـۆداری بەرخـودانی ئێـوەدا.
گـەشـبـیـنیـن کـە لـە سـایـەی دڵسـۆزی و پەرۆش و مانـدووبوونی ئێـوەدا،
داهـاتـووی گەشـتر بۆ کورد و کوردســتان دێـتەدی.
بەم بۆنەیەوە، ئەم پارچە هـۆنراوەیەی خۆم، کە بە ناوی قوتابییە بە
ئەمەکەکانتانەوە نـووسـیومە. پێـشکەشی سـەرجـەم ئێـوەی مامۆسـتایـانی
کوردسـتان دەکـەم:
هـەڵسـن
مامـۆستا هـات.
هـەڵـسـن هـەڵـسـن مامـۆســتـا هـات
پـێـشـڕەومــــانـە بــــــەرەو ئــــاوات
مامـۆســــتـایـە پـەیــــــام پــــــیـرۆز
لـێو بە خـەنـدە و هـێمـن و بـەسـۆز
بـە رووخـۆشـی و زمــانی شــیـریـن
زانـســـتـی زۆری پـێ بـەخـــــشـیـن
مـامـۆســـتامـان پێـشـەنـــــــــگـمـانـە
خـوشــک و بــرا و هـاوڕێـــــــمـانـە
بـۆ تـۆی مامـۆســتای دڵـسـۆزمـــان
پـێـزانـــیـن و ســـپـاس و رێـزمـــان
٣\١٠\٢٠٢١
- سـوێد
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|