پیرۆزبێت حه‌فده‌هه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی باشوری کوردستان.
خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان! کوردستانیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری!
17 ساڵ پێش ئێستا، واته له 16ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2690 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 6.3.1991 ی زاینی، جه‌ماوه‌ری تینووی ئازادی و سه‌ربه‌ستی کوردستان، له شاری ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین واته ڕانیه‌ی سه‌ربه‌رز، هه‌مو به یه‌کده‌نگ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ڕاپه‌ڕین و به دوای ئه‌وانیشدا شاره‌کانی تری باشوری کوردستانیشمان یه‌ک له دوای یه‌ک و هه‌مو یه‌ک ده‌نگ په‌یوه‌ست بون به‌م شۆڕشه مه‌زنه و له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی کوردستان ئازاد کران, وبه‌عسی دڕنده‌و داگیرکه‌ریان بۆ هه‌میشه له خاکی کوردستان وه‌ده‌رنا.
کوردستانیان به دوور له سوپا و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی به‌عس ده‌ستیان به دروست کردنه‌وه وئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستانی چه‌ند ده‌یه داگیرکراو کرده‌وه، وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو دێمۆکڕاسی و په‌رله‌مان وهه‌ڵبژاردن بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی باشوری کوردستان له که‌ش و هه‌وای ئازادی‌دا دامه‌زرا.
ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیش به داخه‌وه هه‌ل ومه‌رجێکی نه‌خوازراو له کوردستان هاته پێشه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که 4 ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا به‌رده‌وام له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌دا بون له کوردستان، وه چه‌ندین جار به بیانوی جۆراوجۆر سنووره ده‌ستکرده‌کانیان تۆپ باران ده‌کرد و چه‌ندین جار هێرشیان کردوه‌ته ناو خاکی کوردستان، به‌ڵام به خۆشیه‌وه خه‌ڵکی تینوی ئازادی کوردستان به‌و حاڵه‌ش وره‌یان دانه‌به‌زی و به‌رانبه‌ر به ناخۆشی و که‌م و کوڕیه‌کانی پاش ڕاپه‌ڕین و کێشه‌ی ئابوری و زۆر کێشه‌ی دیکه ئه‌و په‌ڕی خۆڕاگرییان له خۆیان نیشان دا، تا سه‌رئه‌نجام ئاشتی وته‌بایی کوردستانی گرته‌وه‌و ڕێژیمی دڕنده‌ی کورد کوژی به‌عسیش بۆ هه‌میشه پێچرایه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی خۆی له‌م شادی و خۆشییه‌ی باشوری کوردستاندا ده‌رده‌بڕی و ئه‌م ڕۆژه مێژووییه له هه‌مو گه‌لی کوردستان پیرۆز ده‌کات. ئێمه به ناوی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان وهاوبیرانمان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت باشوری کوردستان ده‌که‌ین، سه‌ری ڕێز و نوازش بۆ شه‌هیدانی ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین و گشت شه‌هیدانی ڕێبازی کوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌وی ده‌که‌ین.
هاوکات هیواخوازین که ئه‌م ڕۆژه خۆش ومێژویه‌ش له گشت به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستانیش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و مژده‌ی نزیک بونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه له هه‌مو کوردستان به‌ڕێوه‌یه! هه‌ر لێره‌شدا جێی خۆیه‌تی که ئاماژه به به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و کات بکه‌ین که چه‌ن یه‌کگرتوانه له دژی دوژمن ڕاوه‌ستان، پێویسته که گه‌لی کورد له‌و ڕۆژانه وه‌ک ئه‌زموونێ خۆڕاگری و هاوپشتی گه‌لی کوردستان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری که‌ڵک وه‌ربگرێت.
له کۆتایدا پێویسته که گشت وانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ گه‌لی کوردستان ده‌ستنیشان بکرێن. هه‌روه‌ها زۆر پێویسته که گه‌لی کوردستان له به‌شه داگیرکراوه‌کاندا هه‌ر کات وساتێک بۆ دوپات بونه‌وه‌ی وه‌ها ڕۆژگه‌لێک ئاماده بن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که باشورمان به خۆشیه‌وه ده‌ورانی سه‌ربه‌ستی تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام هاونیشتمانانمان له باقی ناوچه ئازاد نه‌کراوه‌کانی کوردستان هێشتا له ژێر ده‌سته‌یی و ئاپارتایدی نه‌ته‌وایه‌تیدا به سه‌ر ده‌به‌ین!
بۆیه زۆر پێویسته که هه‌مومان ئه‌وپه‌ڕی فیداکاری ودڵسۆزی له خۆمان بنۆێنین بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین به یه‌کده‌نگ و پشت ئه‌ستور به جه‌ماوه‌ری به‌رینی گه‌لی کوردستان هێزی داگیرکه‌ر له خاک و زێدمان بۆ هه‌میشه وه‌ده‌ر نێین و ئێمه‌ش وه‌ک هه‌مو خه‌لکانی سه‌ربه‌ستی جیهان، کیانێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرینین و ئاڵای کوردستان بۆ هه‌میشه شه‌کاوه ڕاگرین.
به‌رز و پیرۆز بێت ساڵیادی ڕاپه‌ڕێنه مه‌زنه‌که‌ی باشوری کوردستان
سه‌رکردایه‌تیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . 14ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی 5.3.2008 ی زاینی
|