پیرۆز بیَت
1\6
رِۆژی جیهانی منداڵان
رِۆژی خه‌بات و تیَكۆشان بۆ به‌ده‌ستهیَنانی مافه‌كانی منداڵان!!

چۆنێتی رِه‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ مناڵاندا،
گرنگترین پێوه‌ری پێشکه‌وتووی و ئازادیبونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه،
مناڵان له هه‌مووشتێک گرنگترن، وه له پێشترن له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
نه‌ته‌وایه‌تی، ئایدۆلۆژی، ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی '' یه‌كه‌م
مناڵان '' له به‌نده‌كانی پێکهاتنی
سه‌نته‌ری مناڵان، ئازاری 1999.
كاتیَك مرۆڤ چاو له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و پیَشیَلكاریانه ده‌كات كه
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رِووبه‌رِووی منداڵان ده‌بنه‌وه، بۆمان سه‌خت
ده‌بیَت چۆن به‌چ زمانیَك ئه‌م رِۆژه‌و ئه‌م یاده له منداڵان پیرۆز
بكه‌ین! ئایا به رِاستی منداڵان چه‌نده ئه‌م رِۆژه به رِۆژی خۆیان
ده‌زانن؟ رِیَژه‌ی چه‌ند له سه‌دی منداڵان به‌م رِۆژه ئاشنان؟
منداڵه چاوگه‌شه خۆشه‌ویسته‌كان .. په‌روه‌ردكاران،
دایكان و باوكان، به‌رگریكه‌رانی مافه‌كانی منداڵان.
1\6 رِۆژی جیهانی منداڵان برِیاره یادی رِۆژی به یاسا كردنی مافه‌كانی
منداڵان بیَت، رِۆژی كۆتایی هیَنان به توندوتیژی وهه‌موو جۆره هه‌ڵاواردنیَك
بیَت له دژی منداڵان، بۆ یه‌كه‌م جار له میَژوودا به‌شیَكی زۆر له
ووڵاتانی دنیا جارِنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی منداڵانیان واژۆ كردوو
برِیاریاندا كه له ووڵاتی ژیَر حاكمیه‌تی ئه‌واندا چیتر مافه‌كانی
منداڵان پیشیَل نه‌كریَت و به پیَی ئه‌و جارِنامه‌یه به‌رگری له
مافه‌كانی منداڵان بكه‌ن و پیَداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر
بكه‌ن، وه منداڵان به‌چاوی رِیَزو حورمه‌ته‌وه ده‌ماشا بكه‌ن.
به‌ڵام به چاوگیَرانیَكی خیَرا به‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ژیانی منداڵاندا
وبه‌پیَی ئه‌و ئامار‌و رِاپۆرتانه‌ی كه گۆشه‌یه‌كی زۆر چكۆله‌ی ژیانی
واقعی منداڵان نیشان ده‌دات، ته‌نانه‌ت له ژیَر ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵات
و ووڵاتانه‌دا كه واژۆی ئه‌م مانیفیَسته‌یان كردووه، ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌مان
بۆ ده‌رده‌كه‌ویَت كه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا به‌رۆكی به منداڵان
گرتووه، ئه‌گه‌ر له عیَراقی داگیركراوی ژیَر ده‌ستی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانیانی
له لایه‌ك و ژیَرته‌راتیَنی ده‌سته‌وگروپی تیرۆریستی و بیَده‌سه‌ڵاتیی
حكومه‌تی عیَراق له لایه‌كی تر چاولیَبكیه‌ن و لیَره‌وه ده‌ست پیَ
بكه‌ین، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تیَكدا كه ئیدعای دیموكراسی و
مافی مرۆڤ ده‌كات، به‌رِاستی مرۆڤ نازانیَ باس له كامیه‌ك له نه‌هامه‌تییه‌كانی
ژیانی منداڵان بكات، باس له‌و ده‌یان منداڵه بكه‌ین كه رِۆژانه ده‌كوژریَن
و له ده‌وروبه‌ری شارفریَ ده‌دریَن، ئه‌وانه‌ی ده‌بن به قوربانی شه‌رِی
تیره‌و ئاینی، ئه‌وانه‌ی رِۆژانه لاقه ده‌كریَن و ده‌ستدریَژی
سیَكسیان ده‌كریَته سه‌ر، ئه‌وانه‌ی رِۆژانه مه‌وادی بیَهۆشكه‌ریان
پیَده‌دریَت، ئه‌و هه‌زاران منداڵه‌ی له زیندانی ژیَر سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازانی
ئه‌مه‌ریكی دان و رِۆژانه ده‌تۆقیَندریَن. یان ئه‌و منداڵانه‌ی كه بۆ
كاری تیرۆرستی و خۆته‌قاندنه‌وه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر
100دۆلاردا پارچه‌كانی له‌شی خۆیان به حه‌وا ده‌به‌ن.....هتد.
به پیَی رِاپۆرتی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ و هیومه‌نرایتس و چه‌ندین
به‌ڵگه‌نامه‌ی رِیَكخراوه‌كانی تر، به‌شیَكی به‌رچاو له ته‌قاندنه‌وه‌كان
و كاره خۆ كوژییه‌كان له لایه‌ن منداڵان و لاوانی خوار ته‌مه‌ن 18
ساڵانه‌وه ئه‌نجام ده‌درین، سه‌ختی باری ژیانی خیَزانه‌كان و بیَكاری
وایكردووه كه رِیژه‌ی وازهیَنان له قوتابخانه‌كان و رِووكردنه مه‌یدانه‌كانی
كار له لایه‌ن منداڵانه‌وه ببیَته دیارده‌یه‌كی به‌رچاوو له 30%
منداڵان نه‌خویَنده‌وارن.
له كورستانیشدا كه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عیَراقدا وه‌زعییه‌تیَكی
ئارام و جیَگیر هه‌یه، وه حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان رِۆژانه باس
له باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی ده‌كات و باس له ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌كات،
بۆ گه‌ناوی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌رۆكی به ده‌سه‌ڵاتداران
گرتووه‌و ژیانی منداڵان و ژنانیان هه‌ر له‌بیر نییه، وه رِادده‌ی
رِووداو و هه‌وڵی كوشتنی منداڵان و ژنان له‌م هه‌ریَمه‌دا به‌رزه كه
رِۆژ نییه له رِیَی میدیاكانه‌وه هه‌واڵی كوشتنی ژنان و منداڵان نه‌بیستین،
به‌رِاستی له كه‌م جیَگه‌ی دنیا به ئه‌ندازه‌ی كوردستان ئه‌م
تاوانانه له‌دژی ژنان و منداڵان بڵاو ده‌بیَته‌وه‌و ده‌گاته ده‌ستی
میداكان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه وه‌زعی منداڵان رِووله
كووله‌مه‌رگییه‌و جگه له نه‌بوونی یاسای به‌رگریكردن له مافه‌كانی
منداڵان، نه‌بوونی پیَداویستییه‌كانی ژیان و قوتابخانه، تووند‌و تیژی
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه كه رِۆژانه به منداڵان له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن.
به پیَی رِاپۆرتی هیومان رایتس ووتش له ئیَرانی ژیَر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
كۆماری ئیسلامی و عه‌مامه به‌سه‌راندا، یه‌كه‌مین ووڵاته و له رِیزی
پیَشه‌وه‌ی ووڵاتانی دنیایه بۆ له‌سیَداره‌دان و چاوهه‌ڵكۆڵینی
منداڵانی ژیَر ته‌مه‌ن 18 ساڵان و قێاێ كردن و سه‌نگساری كردنیان،
زۆرجاریش ئه‌و منداڵانه‌ی كه تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌مه‌نیان له
ژیَر 15 ساڵاندایه له زیندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن تا ته‌مه‌نیان گه‌وره
ده‌بیَت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سیَداره بدریَن یان چاوه‌كانیان هه‌ڵكۆڵن، (محمد
ره‌زا موسوی شیرازی و سعید قه‌نبه‌ر زاهی) له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵان و 17
ساڵاندا بوون كاتیَك كه تاوانیان ئه‌نجامدا، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ زیندانی
كران بیَئه‌وه‌ی كه‌س و كاریان چاویان پیَیان بكه‌ویَت له 22 ئه‌پریل
و 27 ئایاردا له هه‌ردووكیان له سیَداره دران. له ئه‌فغانستانی
كاول كراوی بن ده‌ستی تیرۆریستانی قاعیده‌و تالیبانه‌كان له لایه‌ك و
حكومه‌تی كه‌رازی و ئه‌مه‌ریكا له لایه‌كی تره‌وه جگه له بوونی هه‌مان
یاساكانی حكومه‌تی ئیسلامی ئیَران، جگه له چادر پۆشی منداڵانی كچ و
بورقه، سته‌م و بیَمافی چ باسیَك له مافه‌كانی منداڵان نییه.
له‌سایه‌ی شیَخ عه‌شیره‌ته‌كانی سعودیه‌و حوكمی و پیاوسالاریدا قێاێ و
به‌ردبارن كردن ساده‌ترین تاوانیَكه كه منداڵان و ژنان رِووبه‌رِووی
ده‌بنه‌وه، له سوریای ژیَر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خیَڵه‌كیدا كاركردن به
منداڵان و فرۆِشتنی جه‌سته‌ی ناسكیان بۆ كاری سیَكسی له مه‌لهاكانی
دیمه‌شقدا یه‌كیَكه له دیارده به‌رچاوه‌كانه وجگه له كاركردن به
منداڵان و به‌كارهیَناننی توندوتیژی له دژیان. به‌پیَی هه‌مان رِاپۆرت
له مه‌غریب و مێر و زۆریَك له دونای عه‌ره‌ب، به‌شی زۆری ئه‌و
تاوانانه‌ی كه له دادگادا پرسینه‌وه‌یان لیَه‌كریَت كه ده‌گاته
نزیكه‌ی 70% تا 80%ی تاوانه‌كان، ئه‌و تاوانانه‌ن كه له دژی مناڵان
ئه‌نجام ده‌دریَن، وه به‌شیَكیش له‌دژی منداڵانی قاێرین. كاركردن به
منداڵان له به‌نگلادیش و هندستان، ته‌نانه‌ت له كۆمپانیای سۆنی ئه‌ریكسۆنی
سویدی له‌و ووڵاتانه‌دا، هه‌وه‌ها لاقه كردنی منداڵان و بیَمافییه‌كانیان،
توند‌و تیژی له دژی منداڵان له ئه‌مه‌ریكای لانكه‌ی"دیموكراسی"وكۆیَ و
كویَ تری دنیا، چه‌كدار كردنی منداڵان و به كوشتدانیان له سریلانكا،
ئه‌سیوپیاو ێۆمال و زۆریَك له ووڵاتانی ئه‌فریقا... ئه‌مانه ته‌نها
ئه‌و گۆشه چكۆله‌یه له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی منداڵانن كه
رِۆژانه له رِیَی میدیاكانه‌وه به‌رچاومان ده‌كه‌ون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
كه دوور له چاوی خه‌ڵك و میدیاكانداو له نیَوچواردیواری ماڵه‌كانداو
له پشتی ده‌رگا كلۆم دراوه‌كانه‌وه رِووده‌ده‌ن بیَ ئه‌وه‌ی كه‌س
پیَبزانیَ.
خه‌ڵكی ئازادی خواز... مرۆڤ دۆستان
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه سه‌خته‌ی ژیانی منداڵان، گه‌وره‌ترین كاره‌سات له
كۆمه‌ڵگادا ده‌خوڵقیَنیَ، كۆمه‌ڵگا به ده‌ستی منداڵان پیَش ده‌كه‌ویَت
و به‌هره‌یی منداڵان كۆمه‌ڵگایه‌كی باڵا زانست به‌دی دیَنیَ، په‌روه‌رده‌ی
توندوتیژی، مرۆڤی توند‌و تیژ و مافیا به‌رهه‌م دیَنیَ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
به‌شیَك له‌م ئینسانه چكۆلانه ده‌بن به قوربانی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه
نا مرۆڤانه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ به‌رگری كردن له
مافه‌كانی منداڵان له كۆمه‌ڵگادا و نه‌بوونی زانیاری پیَویست له‌باری
مرۆییه‌وه سه‌باره‌ت به منداڵان و مافه‌كانیان، زاڵ بوونی فه‌رهه‌نگی
كۆنه‌په‌رستی و كولتوری دواكه‌وتووانه، ده‌ستی گه‌وره‌كان ئاوه‌ڵا ده‌كات
بۆ تاوانكاری له دژی منداڵان، با به هه‌موومان به‌ر به‌م مه‌رگه‌سات
و تاونكارییانه له دژی منداڵان بگرین، له پیَناوی په‌روه‌رده‌یه‌كی
ئارام و هیَمن و دابین كردنی پیَداویستی ژیانی منداڵان، له قوتابخانه‌و
نیَوخیَزان و كۆمه‌ڵگادا، له پیَناوی دوا رِۆژیَكی پرشنگدار بۆ
منداڵان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان. بۆیه له‌م رِۆژه‌دا پیَویسته هه‌موو هه‌وڵ
و خه‌باتمان به‌ده‌وری داخوازی به یاسایی كردنی مافه‌كانی منداڵاندا
چه‌قبه‌ستوو بكه‌ین.
بژی رِۆژی 1- 6 رِۆژی به یاسایی كردنی
مافه‌كانی منداڵان، به‌ده‌ستهیَنانی داخوازییه‌كانیان و كۆتایی هیَنان
به نه‌هامه‌تییه‌كانیان.
سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی منداڵان
2008-05-31
www.santarimnalan.com
|