پیرۆزه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه... به‌هیوای هاتنه‌مه‌یدانی زیاتر.
فازڵ عوسمان
له ڕێککه‌وتی 19.12.2008 په‌نابه‌ران له ژێر ئاڵای کۆمیته‌ی (مافی مانه‌وه بۆ هه‌موو ) که‌نیسه‌ی پرێدگه‌ریان خستۆته ژێر کۆنترۆڵێ خۆیان و داگیریان کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی پۆزه‌تیف و ڕۆشن به داواکاریه ڕه‌واکانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێ بدرێته‌وه،هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پۆلیس و ئاسایشی شاری زیورخ به‌ته‌واوی هه‌راسان ببوون له‌م هه‌ڵوێسته، بۆیه ئه‌وان ده‌یانویست هه‌رچی زووتر مانگرتوان که‌نیسه چۆڵبکه‌ن و کۆڵبده‌ن.به پێچه‌وانه‌وه په‌نابه‌ران سورتر له جاران له سه‌ر داواکاریه‌کانیان ریزیان ده‌به‌ست و ئاماده بوون بۆ هه‌ر پێشهاتێک، بۆ نواندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی توند تر له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران کۆمیته بڕیاری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانیان دا‌و بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆژی 03.01.2009 سه‌عات 13:30 وه‌ک کاتی ده‌ست پێکردنی خۆپیشاندان ده‌ستنیشان کرا.
زیاتر له 2500 که‌س به‌شداری فراوانیان له‌م خۆپیشاندانه‌دا کرد، هاتنه مه‌یدانی له‌م شێوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاری چڕ و پڕ و به‌رده‌وامی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که زۆر به شێوه‌یه‌کی تۆکمه و ئاکتیڤ له ژێر په‌رچه‌می ئه‌م کۆمیته‌یه‌دا یه‌ک ده‌ست و یه‌ک ئامانج له مه‌یداندا حازر ئاماده بوون که لێره‌وه جێگای خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی و پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو دڵسۆزان بکه‌ین و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه پێرۆز بکه‌ین له هه‌موو په‌نابه‌رانی کوردستان به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران به گشتی.
که‌نیسه به ووته‌یه‌ک پێشوازی له په‌نابه‌ران ده‌کات.
فشاری په‌نابه‌ران و تێکه‌ڵ بوونی له گه‌ڵ ده‌نگی ئازادیخوازانی سویسرا و جیهان، به‌رپرسانی ناچار به دانیشتن له گه‌ڵ په‌نابه‌ران کرد،دوێنێ 04.01.2009 دوای ئه‌وه‌ی سه‌روکی که‌نیسه ریفۆرمیسته‌کانی زیورخ به‌ڕێز (یۆتا میوله‌ر) ووته‌یه‌کی پێشوازی ئاراسته‌ی خۆپێشانده‌ران کرد و پشگیری داواکاریه‌کانی په‌نابه‌رانی به به‌رپرسان ڕاگه‌یاند و داواکاری زۆری به‌ناوی خۆیه‌وه وه‌ک هاوڵاتیه‌ک، ئینجا وه‌ک سه‌روکی که‌نیسه ریفۆرمیسته‌کانی ناوچه‌ی ئاوسه‌رزیلی شاری زیورخ خسته به‌رده‌م به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیدرالی سویسرا و به‌رپرسان له کانتۆنی زیورخ. بۆیه له میانه‌ی ووته‌کانیدا به توندی و به‌ڕاشکاوی داوای پابه‌ندبوونی به‌رپرسانی دائره‌ی هیجره‌ی کرد به په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌وانه‌ی له ده‌ستوری سویسری له 18ی نیسانی ساڵی 1999 جێگیرکراون.(به هیوام له‌داهاتوودا ده‌قی وه‌ڕگێردراوی ووته‌که‌ی ئه‌م به‌ڕێزه بڵاوبکه‌مه‌وه). ووته‌کانی ئه‌م به‌ڕێزه گوڕێکی تر ده‌دات به هاتنه‌دی هه‌موو داواکاریه‌کانمان، ئه‌ویش وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران بێ هیچ جیاوازیه‌ک، که ئه‌مه‌یان له راستیدا هیوای هه‌موومانه و ئه‌م خۆپیشاندانه ئه‌مه‌ی به هێزو گوڕه‌وه هێنایه‌وه ناو خه‌ڵک و میدیا‌و مه‌سه‌له سیاسیه‌یه هه‌نوکه‌ییه‌کان له سویسرادا، به‌ڵام ئه‌م جاره به ڕه‌سید و قورساییه‌کی زیاتره‌وه مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری دێته‌وه ناوجه‌رگه‌ی باسه‌کانی ڕۆژ و ده‌ست پێده‌کاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک ئه‌م باسه به ناهه‌ق خامۆش ده‌کرا، ئه‌مه‌ش به هاتنه مه‌یدانی خودی په‌نابه‌ر له ده‌وری داخوازیه ڕه‌واکانی خۆی، که هه‌ر ئه‌م هاتنه مه‌یدانه‌یه خاوه‌ن و لایه‌نگری زۆرمان بۆ په‌یدا ده‌کات.
حوکمه‌ت ناچار به دانیشتن ده‌کات فشاری په‌نابه‌ران.
هانس هۆڵنشتاین به‌رپرسی حکومه‌ت و لیژنه‌یه‌ک له نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران ئه‌وانه‌ی به په‌نابه‌رانی بێ به‌رگه(سانس – په‌پیر) ناسران که هه‌ردوو که‌نیسه‌ی (پرێدیگه‌ر/یاکۆب) داگیرکرد، ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تیان ناچار به دانیشتن و گوێگرتن کرد، به‌ڕێز (ڕوه‌دی ڕایخ) وه‌ک ناوبژیوان له‌م دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شدار بوو. ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌که‌ی هانس هۆڵنشتاین به زۆر هێنرایه ده‌ره‌وه ئه‌مه‌بوو که کۆمیسیونی که‌یسه سه‌خته‌کان جارێکی تر دامه‌زرایه‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی زۆرێک له گروپ و پارته سیاسیه‌کان له ڕابوردودا نه‌یانتوانی ئه‌م بکه‌ن و ئێمه ئه‌مه‌مان به‌زۆری خۆپیشاندان و داگیرکردنی هه‌ردووکه‌نیسه پرێدیگه‌ر/ یاکۆب به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا سه‌پاند. که‌یسه سه‌خته‌کان ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی خۆیان ده‌کرێنه‌وه(واتا ئه‌وانه‌ی ره‌فز و طه‌ردیان هه‌یه).که ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، ئه‌م جۆره که‌یسانه جارێكێ تر ده‌خرێنه‌وه به‌رده‌ستی کۆمیسیۆنی که‌یسه سه‌خته‌کان و جارێکی تر چاو به‌که‌یسه‌کاندا ده‌خشێنرێته‌وه، که ئه‌مه‌ش لانی که‌م مه‌ترسی ناردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ که‌متر ده‌کاته‌وه، تاکو په‌نابه‌ر بتوانێت نه‌فه‌سێکی تر وه‌ربگرێت و ئه‌مجاره به هێز و گوڕی تایبه‌تی تره‌وه خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی تری چاره‌نوسساز ئاماده‌بکات دوای ئه‌وه‌ی هێزی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ناسی که به هاتنه مه‌یدان و یه‌کگرتن وه‌دی هات.
ئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی له هه‌گبه‌که ده‌ریهێنین ئه‌و داواکاریانه بوو که که‌نیسه‌ش به داوای خۆ ده‌زانێ، به تایبه‌تی ئه‌مڕۆ(ڕوه‌دی ڕایخ) سه‌روکی که‌نیسه‌کانی شاری زیۆرخ لیستێکی 30 خاڵی ئاماده‌کردووه تا جارێکی تر بیخاته به‌رده‌م به‌رپرسان له دانیشتنی داهاتوودا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆڵنشتاین ئاماده نه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕانکاری تێدا بکات یاسای (کۆمه‌کی فه‌وری- نۆت هێلفه)بوو،وه‌ک پاره‌ی کاش له بری کۆبۆن ، بیمه‌ی نه‌خۆشی ، مه‌سکه‌نی باشتر. بۆیه دانیشتن و گفتووگۆ به‌رده‌وامه به‌تایبه‌تی جارێکی تر سه‌رۆکی که‌نیسه وه‌ک لایه‌نگری په‌نابه‌ران پێکه‌وه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرنه‌وه لانی که‌م ئه‌م 30 خاڵه بخرێنه ناو یاسای کۆمه‌کی فه‌وری. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر مانایه‌ک ببه‌خشێت بۆ ئێمه‌ی په‌نابه‌ر ته‌نها ئه‌و مانایه ده‌دات که هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه‌و خۆ ڕێکخستنه رێگه‌ی سه‌رکه‌وتنه، ته‌نها له‌م ڕێگه‌وه ده‌گه‌ین به ئامانج، ده‌رگای هاتنه دی ئامانجی په‌نابه‌ران ته‌نها لێره‌وه‌یه. تکایه که‌س درێغی له‌م ئه‌رکه پیرۆزه نه‌کات بۆ هاتنه مه‌یدان و کۆبونه‌وه له ده‌وری داخوازیه ڕه‌واکانمان. جارێکی تر پڕ به دڵ داوام به تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری کوردستان له ووڵاتی سویسرا ئه‌وه‌یه تکایه ئه‌م مه‌یدانه ئێوه‌ی پێویسته، وه‌رن و له‌م ئه‌رکه پیرۆزه به‌رامبه‌ر به ڕۆڵه‌کانی کوردستان درێغی مه‌که‌ن. هه‌ماهه‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری کوردستان له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران که مه‌سه‌له‌یه‌کی زیندووه شه‌به‌نگی پۆزه‌تیفی خۆی هه‌یه له سه‌ر جوانتر کردنی ڕوخساری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و به‌ره‌و پێش بردنی دۆزه ڕه‌واکه‌ی با درێغی نه‌که‌ین له ده‌رخستنی ئه‌م ڕوخساره و ڕه‌نگه ئاڵ و واڵاکه‌ی.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ران له سویسرا به زمانی ئه‌ڵمانی مێوانداری ئه‌م سایته بکه‌ن:
0041763046298
|