٢٤\٨\٢٠١٣
پیرۆزی
لام.
رەوشەن
بەلقیس
لە دوا ژوانی
پێکەوەبوون
کە لێی رابووی
تا هەنووکەش
لێوم خستۆتە سەر
هەنگاو بە هەنگاوی شوێن پێکانت
ئاخر چیبکەم پیرۆزن لام،
وەک دێوانە
لە شوێن دیدار ماومەتەوە
داری سێبەر، مێزی دانیشتن
پیاڵەی وشکبووی شەراب و
قونکی جگەرەی نێوان لێوانت...
هەر ماچ دەکەم و ماچ دەکەم،
هەروەک دەروێش
جێگای ئاوێتەبوونمانم
کردۆتە تەکییەکی پیرۆز
لەوێ دەخۆم.. دەنووم.. دادەنیشم..
هەر لەوێش شیعر لۆ دوورییت دەهۆنمەوە،
دەزانی لۆ؟؟؟
لەوێ خەیاڵی
جوانییت و چێژی ورژێنەری و
گەرمیی و نەرمیی گیانت دەکەم..
ووو
پیرۆزن لام.
ئەوە هەمووی لە دووریی تۆ
شا خەونی من،
دە دەرکەوە، دە وەرەوە
نێو بوونی من
وەلی بێ دابرانێکی تر..
تا ئەو کاتەی رۆحیی ماندووم
لە نێو سینەی باوەشتدا
پەلکێش دەکرێتە نێو ئاسمان
جێم مەهێلە
شاسواری من.
ماڵپهڕی
رەوشەن بەلقیس
|