په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١\٢٠١٣

پرسە و تاسەباریی.


ھەڤاڵانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان.
‌بنەماڵەی شەھیدان، گەریللا سەربەرزەکانی قەندیلی پڕ شکۆ، ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئازادیخوازان لە ھەر کوێ ھەن.

 


ئێمەی ژنانی سەربەخۆ وبێلایەن و سەدان ژنی چالاکوان و ڕووناکبیر و ئازادیخواز، پرسە و تاسەباری خۆمان ئا‌ڕاستەی ئێوە ‌و سەرجەم کوردستانیانی دەرەوە و ناوەوی ووڵات دەکەین، بۆ شەھیدکردنی سێ خۆری ئاسمانی نیشتمان، سەکینە و فیدان و لەیلا.

ھەڤاڵان و تا‌سەباران، کارەساتی لە دەستدان و تیرۆر و شە ھیدکردنی سێ ژنی ڕیچکەشکین و چالاکوانی سیاسی بوێری گەلەکەمان بەو شێوازە دڕندانەیە و دوور لە ھەر بەھا‌یەکی مرۆڤایەتی و دژ بە ھەموو یاسای نێودەوڵەتی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە دەستی کەمالیستەکانی توورک و داگیرکەران و دوژمنانی سەربەخۆی کوردستان، جگە لەوەی برینێکی قوڵە لەسەر جەستەی پڕ لە زامی نیشتمان و سەر دڵی پڕ لە سوێی ھەموومان، ساڕێژ نابێت. بۆشاییەکی گەورەش بەجێدێڵێ لە دونیای خەباتی سیاسی و شارستانی و دیمۆکراسی دا،‌ ھەروەک چۆن ئەم کارە قێزەونە نیشاندەری دڕندەیی و تاوانکاریی دووژمنانە، پەڵەی شەرمەزاریشە بە نێووچەوانی فەرەنسا وئەورۆپا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا.

خانمان، ھاوسەنگەرانی ئازادی مرۆڤ و روناکبیرانی جیھان، دەنگی ناڕەزایەتیتان بخەنە پاڵ دەنگمان تا پێکەوە و بە یەک دەنگ داوا بکەین لە ناوەندەکانی بریار، پەرلەماتارانی ئەوروپاو جیھان، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەنجومەنی ئاسایشی نێوودەوڵەتی و نتەوەیەکگرتوەکان، با بە توندی ئەم کارە تیرۆرستییە مەحکوم و ڕیسوا بکەن، پێشیان بڵیین، فەرموون بەڵگەی ستەمی سەر گەلێکی ستەمدیدە و تاوانی داگیرکەرانی کوردستان ببینن و بزانن کێن تیرۆریستان!!! ....داواکاربین پەیوەندیەکانیان ڕابگرن لەگەڵ بکوژان و داگیرکەران.


شەھیدانمان، ئێوە ئەی سێ خۆری ئاسمانی کوردستان، تەوارەکانی ئازادی، دڵنیابن سوێندبێت بە سەروەری ئێوە ‌و بە خۆشەویستی نیشتیمان، لە بری مەدا‌لیای شەرەف، خوێنی ئا‌ڵی بە ناھەق ڕژاوی ئێوە بدەین لە سنگ و بەرۆکمان.

سەروەری و مەزنی و نەمری بۆ شەھیدان
نەفرەت بۆ دوژمنانی ئازادی کوردستان


١. نالیا ئیبراھیم .. سوید
٢. نەجیبە مەحمود .. سوید
٣. خۆشی بانەیی.... ھۆڵەندا
٤. جوان کاردۆیی ... سوید
٥. تارا برایم....سوید
٦. کەژاڵ نوری.... ھۆڵەندا
٧. کەژاڵ شێخ محەمەدی...سوید
٨. بەھرە ێیبراھیم... سوید
٩. نیان ئەحمەد... بەریتانیا
١٠. تەلار فارق ... سوید
١١. دێرین عەلی... سوید
١٢. مەھابات فارق ... سوید
١٣. سارا ھەوێز ... سوید
١٤. لانە نەوزاد ... سلێمانی
١٥. کری عەبدوڵا ... ھۆڵەندا
١٦. ھۆزان کەمال ... سلێمانی
١٧. سۆزان موحەمەد ... سلێمانی
١٨. پاپولە عەلی ...سوید
١٩. شاتوو نەورۆز ...سلێمانی
٢٠. کوردە ئاران... بەریتانیا
٢١. تاڤگە عومەر ... سلێمانی
٢٢. شەپۆل ھەسەن... سلێمانی
٢٣. لەنجە نەوزاد ... بەریتانیا
٢٤. ناسک عەبدوڵا.... سوید
٢٥. شۆخان فەرەج.... بەریتانیا
٢٦. ئەڤین عەزیز.... سوید
٢٧. سارا کوردۆ ... سوید
٢٨. نیاز عەلی... سلێمانی
٢٩. سارا قادر ... سلێمانی
٣٠. سایە تاگەرانی ... سوید
٣١. مەرزیە ئەمین ... سوید
٣٢. مەریەم فەتحی ... سوید
٣٣. خەندان حەمەجەزا ... نەرویج
٣٤. ئەڤین سدیق ... سوید
٣٥. ناسک ڕەشید ... سلێمانی
٣٦. تاڤگە ئەنوەر ... سلێمانی
٣٧. ناسک فەرەج ... سلێمانی
٣٨. تارا عەزیز ... بەریتانیا
٣٩. کیژان عەزیز ... ھەولێر
٤٠. ئەحلام عومەر ... کەرکوک
٤١. ڤیان عەبدوڵا ... سلێمانی
٤٢. نەجیبە جەمال ... کەرکوک
٤٣. سۆزە ناسڕ ... ھەولێر
٤٤. یادگار ئیبراھیم سالح ... ھەولێر
٤٥. شنۆ نەجم ... ‌ھۆڵەندا
٤٦. ژیان موحەمەد ... ھۆڵەندا
٤٧. ئاشتی سلێمان ... سلێمانی
٤٨. کوێستان مەجید ... کەرکوک
٤٩. سارا ڕەشید ... سلێمانی
٥٠. سینا عەلی ... ئەڵمانیا
٥١. لانە عەباس بەکر ... سوید
٥٢. تارا شاکر ساڵح ... سوید
٥٣. زانا پشتیوان عەلی ... نەرویج
٥٤. پروشە ئازاد ... سلێمانی
٥٥. سەبری مام ئەکرەم ... ھەولێر

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک