١٥\٦\٢٠١١
پرسی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و...

نووسینی: محه‌مه‌د ره‌زا
حاته‌می و محه‌مه‌د ره‌زا سه‌مه‌ری
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د حه‌کیمی
- به‌شی
دووه‌م -
به پێی توێژینه‌وه‌کان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا له
ڕوانگه‌ی فیزیکی و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌یی، ناوچه‌ێکی که‌م و بێ بایه‌خ
نییه، هه‌رچه‌ند ژینگه‌ی فیزیکی و فه‌رهه‌نگی ئه‌م ناوچه‌یه ناسنامه‌ێکی
ناوچه‌یی تایبه‌تی داوه به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌ر به‌م پێیه
ناتوانرێت به پێناسه‌ێکی نوێ ئه‌م ناوچه ڕاڤه بکرێت، ئێران، تورکیه،
میسر و لیبیش به‌شێکن له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سودان و
قبرسیش زۆر جار ده‌که‌ونه نێو ئه‌م مونوگرافیه، به‌ڵام ئه‌لجه‌زایر و
مه‌راکش و تونس زۆر که‌م، مه‌گه‌ر چۆنه‌ها بکه‌ونه نێو ئه‌م
مونوگرافیه‌وه.
له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌م ناوچه به هه‌ر رۆخسارێک پێناسه بکرێت نیزامێکی
سیاسی چه‌قبه‌ستووی
نییه ( هه‌رچه‌ن من له گه‌ڵ ئه‌و بڕوایه‌دام که
ئه‌م بیرۆکه‌یه هه‌له‌یه و ئه‌م ناوچه نیزامێکی چه‌قبه‌ستووی سیاسی
و فیزیکی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه له چه‌ندین ورده
دیکتاتۆر پێکهاتوون: وه‌رگێر).
له ڕوانگه‌ی فه‌رهه‌نگیه‌وه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زۆر ولاته ده‌ره‌کیه‌کانی
ئه‌م مونوگرافیه به‌ره‌و پێشتر چووه و له ڕواڵه‌تدا له زۆر جێگه‌ی‌تر
وه‌ک باکووری سودان
- فه‌رهه‌نگی زۆر جیاواز هاتوونه‌ته نێو ئه‌م
وڵاته‌وه. به هۆی بارودۆخی ناوچه‌که و نزیکی به وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا
فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست کارێگه‌رێکی زۆری له سه‌ر وڵاتانی
ده‌وروبه‌ری خۆی داناوه و ئه‌م کارێگه‌ریه تا پاکستان، ئه‌فغانستان،
ئوقیانووسی هیند و هه‌روه‌ها له رۆژئاوا تا قاقڕستانی شاخی ئه‌فریقا
ئه‌م کارێگه‌ریه به جوانی ده‌بیندڕێت.
هیچ کام له‌و دابه‌شکردن و ته‌به‌قه‌به‌ندیانه‌ی که تا ئێستا له
ولاتانی جیاواز و به هۆی په‌یوه‌ندی حه‌وزه‌کانی ژئوپولیتیکه‌وه له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام دڕاوه ناگاته ئه‌م ناوچه‌یه. ئه‌و
وڵاتانه‌ی که به وڵاتانی که‌ناری باکووری ئه‌فریقا ده‌ناسرێن بریه‌تین
له: مه‌دیته‌رانه‌یی، موسلمان و عه‌ره‌ب و هه‌موو ئه‌م ولاتانه له
ڕوانگه‌ی ئابووری و سیاسیه‌وه که‌وتوونه‌ته ژێر کارێگه‌ری یه‌کێتی
ئوروپا.
زۆرینه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌وتنه‌ته نێو قاره‌ی ئاسیا و
په‌یوه‌ندی پته‌و و قایمیان هه‌یه له گه‌ڵ جیهان، مه‌دیته‌رانه یا
جیهانئاوو، ئوقیانووسی هیند. هه‌موو ئه‌م وڵاتانه جێگه له قبرس و
ئیسراییل و لوبنان، له ڕوانگه‌ی بنه‌مای سیاسی و عه‌شیره‌یی و نه‌ته‌وه‌یی،
ئایینی ئیسلامیان به گشتی قه‌بوول کردوه و زۆرینه‌ی ئه‌م ولاتانه عه‌ره‌بن
و ته‌نیا قبرس، ئێران (ئه‌ڵبه‌ته به‌شێکی چکۆڵه له ئێران شاڕۆمه‌ندانی
عه‌ربی تێیدا ده‌ژین وه‌ک پارێزگاری خوزستان) ئیسراییل و تورکیه عه‌ره‌ب
نین.
گرنگی ناوچه:
هاوسێ بوونی دوو قاره‌ی ئاسیا و ئه‌فریقا له درێژه‌ی هێڵی مه‌دیترانه
و زه‌ریای ئه‌حمه‌ر بۆه‌ته هۆی گرنگترین پرسی لێک که‌وتنی ئینسان و
سروشت له‌م ناوچانه. ئوروپا و ئه‌فریقا له رۆژئاوا له لایه‌ن ته‌سکایه‌کی
بچووک له زه‌ریا که له چه‌ند مایلی جه‌به‌ل و لتارق قه‌راریان
گرتوه له یه‌کدی جیا ده‌بنه‌وه. له باشووریش ئه‌م دوو قاره دوو ته‌سکاییتر لێک جیایان ده‌کاته‌وه. به‌لام ئه‌گه‌ر کاناڵی سوئز هه‌ڵنه‌که‌ندڕاێت،
ئه‌م دوو قاره له‌م ناوچه پێکه‌وه گرێ دڕابوون و ته‌نیا ئه‌م دوو
قاره به هۆی ته‌سکاییه‌کی چکۆڵه له درێژه‌ی زه‌ریای ئه‌حمه‌ر به
مانای ته‌سکایی بچووک باب المندب له یه‌کدی جیا ده‌بنه‌وه.
ته‌سکایی جه‌به‌ل
تاریق، ته‌سکاییه‌کانی تورکیه و کانالی سوئز ساڵه‌ها
شوێنی ئستراتژیکی باش و گونجاو بۆ هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه.
له کاتی ئاشتییشدا ئه‌م ته‌سکاییانه باشترین شوێن بوون بۆ ئابووری و
هه‌ر به‌م پێیه گرنگێکی تایبه‌تی هه‌بوه و هه‌یه.
له سه‌ر ته‌ساکیی تورکیه پۆڵ و له ژێر کاناڵی سوئز، تونێل دروست
کراوه.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا، په‌یوه‌ندی ئابووری له نێوان ئوروپا، ئه‌فریقا
له رێگه‌ی ئاسمانی و زه‌ریاییه‌وه به رێژه‌ێکی زۆر زیادی کردوه.
نزییکی سنووره‌کانی باکووری ئه‌فریقا و ئوروپا به یه‌ک، ئه‌م ناوچانه‌ی
له بواری بازرگنییه‌وه پێک به‌ستوه‌ته‌وه و له کرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ردا،
له نێوان ئه‌م دوو ناوچه‌یه کرین و فرۆشتن به رێژه‌ێکی زۆر زیادی
کردوه و نه‌خشێکی زۆری له سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاتانه داناوه.
بازرگانی نێو قاره‌یی له نێوان ئوروپا، ئه‌فریقا و ئاسیا له ڕواڵه‌ت،
ڕوانگه، توێژینه‌وه و پێوه‌ر له مێژوودا گۆڕانی زۆری به سه‌ردا
هاتوه، به‌ڵام بازرگانی له نێوان ئه‌م دوو ناوچه‌دا هه‌میشه لێوه‌شاویی
خۆی له یه‌ک ئاستدا هێشتوه‌ته‌وه. له ڕابردوودا پێوه‌ره
بازرگنییه‌کان
به هۆی گواستنه‌وه‌ی له هێڵی هه‌وڕیشمه‌وه زۆر سه‌خت بۆه‌و هه‌میشه
ئه‌و کاڵایانه‌ی که بازرگانه‌کان له‌و رێگه‌وه ده‌یانبرد تووشی کێشه‌ی
جۆڕاوجۆڕ ده‌بووه‌وه و له ده باری بازرگانی ره‌نگه بارێکی بازرگانه‌کان
به سلامه‌تی بگیشتاێته شوێنی مه‌به‌ست. به‌ڵام ئه‌مڕۆکه بازرگانی به
مانای زاڵ دێت و زۆر ئاسانتره له‌و سه‌رده‌مه و ئه‌منیه‌تی باری
بازرگانی زۆر باشتر و به هۆی بیمه‌وه کاری بازرگانی خۆشتر بوه و به
تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه نه‌وت و گاز ده‌گۆڕدرێته‌وه به تکنولوژی نوێ
و که‌ڵ و په‌ڵی پێویستی وڵاتانی ناوچه‌که که ئه‌و که‌ڵ و په‌ڵه له
ئوروپا و وڵاته رۆژئاوایه‌کان دروست ده‌کرێت.
جیا له بازرگانی، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رۆخساری یه‌ک تێپه‌ڕگه،
له نێوان ئوروپا و ئه‌فریقا و ئاسیا زیادی کردوه. باکووری ئه‌فریقایش
ئه‌گه‌ر چی زۆر گرنگ
نییه، به‌لام په‌یوه‌ندی ترانزییتی له نێوان
ئوروپا و ئافریقای ڕه‌شی کردوه‌ته هێلێک بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی کردنی
له گه‌ڵ قاره‌کانیتر.
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی
|