په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٤\٢٠١٨

    پرسیارە بێ وەڵامەکان.

فەتاح حەسەن

بەرلەوەی هەنگ، بە مرۆڤەوە با..
دەزانێ بۆ خۆشی دەمرێ؟
  *  *  *
ئەگەر مرۆڤە تەنهاکان،
پەییان
بە کۆدی تەنیایی یەکتر ببردایە
ژیان ئاوا بێتام دەبوو؟
  *  *  *
کامیان لەبەر دڵانە
ئەو راوچییەی
راوکردووت رانی کارمامزێکی
دەرخوارد دەدات
یان
ئەوی فێرە راوت دەکات؟
  *  *  *
گەر لە زمانی پەپوولەم دەزانی،
لێمدەپرسی
زیاتر ئاشقی گڕە یا.. رووناکیی؟
  *  *  *
کۆکردنەوەی ئاردی ناو دڕك
بە پێی پەتی ئاسانە،
یا..
ئاسوودەکردنی یار؟
  *  *  *
خونچە، کە، دەپشکوێ
دەبێت بە گوڵ
دەزانێ بۆنی خۆشتر دەبێ؟
  *  *  *
گەر گوڵەباخ، دڕکی نەبێ
جوانی و بۆنخۆشیی،
ئێستای دەبێ؟
  *  *  *
کەس گوڵی ناشرینی دیوە؟
هەموو گوڵێك جوانە
ئەدی بۆچی
لە دنیای عیشق دا
تەنها، گوڵەباخ
دیاری دەستی عاشقانە؟
  *  *  *
لە جێی کورتان
زین لە کەر نێی
دەبێتە ئەسپ؟

 
٢٠١٧ - دانیمارك / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک