٢٧\١\٢٠١٢
پرسیارێکى رەوا لە
هەر سەرۆکێک؟

کامیل ژیر
خوێندکارێکى کۆلیجى رۆژنامەگەرى ،
پرسیارگەلێکى ئاراستەى سەرۆکى روسیا کرد:
- ئیستا ولاتمان لە بارودۆخیکى گرژى
شۆرشگیرانەدایە، ئایا تۆ ئامادەى شانبدەیتە بەر بەرپرسیارێتى خۆت ؟
ئایا تۆ ئامادەى لەبەردەم دادگایەکدا بەرگرى لە
بریارەکانت بکەى ئەگەر شۆرشیک بەرپابوو لە روسیا ؟ ئایا تۆ ئەوە
ئەزانى کە ئەشێ فەرمانى لەسیدارەدانت بەسەردا بدری ؟ ئایا تۆ ئامادەى
بوێرانە ئەوە قبوول بکەى وەک سەدام حسەین ؟ یا هەوار ئەگویزیتەوە بۆ
کۆریاى باشوور !؟
سەرۆکى روسیا دیمیترى میدفیت بە شڵەژاوییەوە بەمجۆرە وەلامیدایەوە:
- هیچ هۆیەک نییه بۆ هەلگیرسانى شۆرشیک لە روسیا، من لەهیچ ناترسم ،
کاتێ مرۆڤ ئەبیتە سەرۆکیک ئە بێ ئامادەبێ بەرەورووى هەموو شتیک
ببیتەوە، منیش ئامادەم بۆ ئەوە. ئنجا رووى دەمى کردە خویندکارەکەو وتى:
لەوانەیە ئەمە بوێرانەتریین پرسیاریک بووبى بەدرێژایی ژیانت؟
خویندکارەکە سووربوو لەسەر ئەوەى وەلامیکى وردی ئەوێ و وتى:
- ئایا ئامادەی بۆ مردن لە پیناوى
مەبدەئەکەتدا (کە دیارە مەبەست
دەسەلاتەکەیەتى)؟
سەرۆکى روسى وتى:
- ئەگەر وەڵامێکی وردت ئەوێ، بە دلنیاییەوە ئەڵێم: بەلێ ئامادەم.
لێرەدا هەڤپەیڤینەکە تەواوبوو*.
منیش ئەپرسم:
- ئایا راستە هیچ هۆیەک نییه بۆ هەلگیرسانى شۆرشیک لە روسیا ؟ ئایا
سەرۆکیکى فامیدە لە روسیا یا لەهەر ولاتیکیکەى وەک روسیا کە شڵپەیدێ لە
گەندەلیدا ئەبێ بەوجۆرە خۆى هەلخەلەتینێ و وەلامیکى وەها بداتەوە !؟
ئایا ئەم وەلامەش وەک وەلامەکانى بن عەلى و موبارەک و قەزافى و ئەسەد
نییه؟ ئنجا بۆ ئەبێ مرۆڤ دڵى بەوەخۆشبێ سەرۆکایەتى ولاتیکى گەندەلبکات
و چاو لە گەندەلییەکانى بپۆشێ و واشبزانى َ تاسەر بۆی ئەچیتە سەر!؟
ئایا شۆرشى فەرەنسا و شۆرشى ئوکتۆبەرو هەرەسى دەولەتى عوسمانى و 14
تەموزى عیراق و چەندین و چەندین شۆرش و راپەرینیتر، بەرئەنجامى گەندەلى
نەبوون؟ دوای ئەوە ئایا ئەم روسیایەى بەدریژایی تەمەنى قەیسەرى و
سۆڤیتى و ئیستاشى، سەرچاوەى زۆر و ستەم نەبوە و نییه لە نەتەوە
جۆربەجۆرەکانى ناو و دەرى قەوارەى ئەو رژیمانە بە نەتەوەى کوردى
ستەمدیدەشەوە کە لە ژیر سیبەرى ئەو رژیمانەدا کرا بەقوربانى
بەرژەوەندیی دەولەتە داگیرکەرەکانى کوردستان وەک چۆن ئیستا روسیا بۆتە
پاریزەرى ناشیرینترین دیکتاتۆرەکانى جیهان؟
دوا پرسیار: ئایا بۆ ئەبێ لەپیناوى کورسیی دەسەلاتیکدا ،هەر دەسەلاتیک
، مرۆڤ تەمەنى دریژى خۆى کورتکاتەوە و بەر مەترسیی لەسیدارەدان و
نەفرەتى نەتەوەکەى و میژووش بکەوێ !؟
___________________________________
*
هەڤپەیڤینەکە لە سایتی فرانس 24 ەوە
وەرگیراوە (www.france24.com)
لە 25ی مانگی 1ی
2012 بڵاو کراوەتەوە.
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|