پرخه‌کردن له‌کاتی خه‌و - Snoring - و کێشه‌کانی.
گوڵاڵه پشده‌ری له‌م بابه‌ته دا: - گرنگی خه‌وی ئارام - چۆن ده‌نگی پرخه درووست ده‌بێت؟ - کێشه‌ی هه‌ناسه‌ڕاوه‌ستان Apnea به هۆی پرخه چیه؟ - چاره‌سه‌رییه‌کانی پرخه‌کردن کامه‌ن؟ - سه‌رچاوه‌کان
گرنگی خه‌وێکی ئارام ئێمه ناتوانین به بێ'' خه‌و'' بژین. خه‌وتن وه‌کو ئاو و خۆراک گرنگه بۆ مرۆڤ. ئه‌گه‌ر که‌میی خه‌وتن له ئارا دابێت،کارکردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ تێکده‌چێت. ڕێژه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که پرخه ده‌که‌ن له نێوان 65% پیاوان و 35% ئافره‌تان دایه. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌یه که دووچاری گرفتی گوێبیستی ئه‌وه هه‌موو خڕه خڕ‌و و ده‌نگی مشار ده‌بێ و به ناچاریی له ناو جێگادا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌نیشت و ته‌نیشت خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ، و هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵده‌کێشێ به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێسوودن و ناچار تووشی گرفت ده‌بن و جاری وایه هه‌ر یه‌که‌یان له جێگای جیاجیادا ده‌خه‌ون.
بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و که‌سه‌ی که پرخه‌ده‌کات خۆی زۆر جار به هۆی له ناکاو ڕاوه‌ستانی هه‌ناسه که ی Apnea له خه‌و ڕاده‌چله‌کێت و ئه‌وه ده‌بێت هۆی که ئه‌و به‌رده‌وام له سه‌ر هه‌ست بخه‌وێته‌وه و یان نه‌توانێت(نه‌وێرێت) بخه‌وێته‌وه و له ئه‌نجامی بێخه‌ویدا ته‌واوی رۆژ ماندوویه ،سه‌رئێشه‌ی هه‌یه،ناتوانێت به باشی و ڕوون بیر بکاته‌وه و تووڕه ئاڵۆزه.
قۆناغه‌کانی پرخه‌کردن به تایبه‌تی له نێوان پیاوانی ته‌مه‌ن له 40 به سه‌روو پێش دێت. هێزی ده‌نگه‌که جیاوازه.ئه‌وانه‌ی که یه‌کجار زۆر ده‌نگ یان دێت تا ڕاده‌ی DB65 Decibel به‌رز ده‌بێت.
چۆن ده‌نگی پرخه درووست ده‌بێت؟ له ڕاستیدا پرخه‌کردن تێكچوونی ڕێگاکان یان سیسته‌می هه‌ناسه‌یه. کاتێ خه‌و ماسوولکه‌کانی پشت زمان شل ده‌بن، ئینجا ئه‌وانه ده‌که‌ونه خوارێ و ناو ڕێگای هه‌ناسه و ده‌بێت به هۆکاری ته‌نگکردنه‌وه‌یی ڕێگاکانی هه‌ناسه. به هۆی ئه‌م ته‌نگبوونه‌وه‌یه و خێرایی هاتووچۆیی هه‌وا ،ئه‌وسا پاڵپه‌ست له ناو ڕێگاکانی هه‌ناسه درووست ده‌بێت،که به هێزه‌وه زمان راده‌کشێته ناو قووڕگ. ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامدا دبێته له‌رزینێکی یه‌کجار زۆری مه‌ڵاشوو واتا Palatum ,زمانه بچووکه‌که واتا Uvula/huig و ئه‌وشانه/پارچانه نه‌رمکه ی که له و ده‌ورووبه‌ره یان پێکهێناوه.
کێشه‌ی هه‌ناسه‌ڕاوه‌ستان یان Apnea Syndrome هه‌ناسه‌ڕاوه‌ستان له کاتێ خه‌ودا زۆر مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی مرۆڤ له چاو ته‌نیا پرخه‌کردن، چۆنکه به شێوه‌یه‌کی ستروکتووێڵ ئۆکسیجینی O2 که‌متر له گه‌ل هه‌ناسه‌کێشاندا ده‌چێته ناو سییه‌کان و ئه‌وه به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر لاوازبوونی دڵ. ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ڕاوه‌ستانی هه‌ناسه له نێوان 5 تا 10 جار له کاتژمێرێکدا زیاتر له 10 چرکه بوو ئه‌ڵێین: Apnea Syndrome . بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌م نه‌خۆشییه به ڕێگای Sleepritmeregistration ده‌توانن بیسه‌لمێنن و نێشانه‌کانی: - پرخه‌ی زۆر به‌هێز - زوو زوو له خه‌و ڕابوونه‌وه و شڵه‌ژان - خه‌واڵوویی بێ‌سنوور به ڕۆژ - هه‌رده‌م ماندوو - زوو گرژ و تووڕه‌بوون - شه‌وانه ئاره‌قه‌کردن - ئازاری ماسوولکه‌کان به هۆی ترشانی ماسوولکه‌کان
چاره‌سه‌ری:
* پێشه‌کی پێشنیاربه نه‌خۆش ده‌کرێت که شێوه‌ی ژیانی بگۆڕێت واتا: - کێشی دابه‌زێنێت - خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکحولی نه‌خواته‌وه به تایبه‌ت پێش خه‌وتن - حه‌بی خه‌و به‌کار نه‌هێنێت * نه‌شته‌رگه‌ری به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێسکی نێوان کوونه کانی لووت خوار بوو و یان ئاڵۆیه‌کان(لۆزه‌کان) زۆر گه‌وره بوون ئه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری پێویست ده‌کات. * هه‌ندێک که‌س هه‌ن که تۆپی ته‌نیس ده‌خه‌نه پشتییان (ناو جلی خه‌ویان) ، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتێ سووڕانه سه‌رپشت به ئاگا بێنه‌وه(زیاتر له سه‌ر پشت پرخه ده‌کرێت). * هه‌ندێک کارگه هه‌ن که چه‌ندین جۆر له که‌ل و په‌لی به‌رگریکردن له پرخه یان درووست کردووه بۆ نموونه پله یسته‌ر(چه‌سپ) و یان سپرای، تاقمی ناو ده‌م بۆ کاتێ خه‌وتن و یان سه‌رینی تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش کاریگه‌ریی واهایان نییه بۆ بنه‌ڕه‌دکردنی ئه‌م کێشه‌یه.
* ئه‌گه‌ر کێشه‌که زۆربوو ئه‌وه پردێکی زریزه‌ییMRA= mandibulaire reposition apparatus (وه‌کوئه‌و پرده زریزه‌یه‌ی دانسازده‌یکات بۆ رێککردنی دانه‌کان) به‌کار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هه‌وا فراوانتر بکرێت.
* ئه‌گه‌ر کێشه‌که یه‌کجار زۆر قووڵ بوو ئه‌وه به ڕێگای ئامێری Cpap= Continuous positive airway pressere ئه‌م ئامێره به پێچه‌وانه‌ی گسکی کاره‌بایی کار ده‌کات، که به هێز هه‌وا به په‌ستان ده‌باته ناو کوونه‌کانی لووت و قووڕک به ڕێگای سۆنده و ماسکه‌وه(ده‌مه‌وانه)،ئینجا به‌م شێوه‌یه ناو ڕێگای هه‌ناسه داناخرێت.هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێگا چاره‌سه‌رییه زۆر به که‌ڵکه به‌ڵام به هۆی به‌رزبوونی ده‌نگی ئه‌م ئامێره هه‌ندێک کێشه‌ی پێوه‌یه.
ئینجا به هۆی ئه‌م کێشانه مرۆڤ له جیهانی پزیشکیدا به‌رده‌وام به دوایی چاره‌سه‌رییه‌کی باشتر ده‌گه‌ڕێت. نوێترین ته‌کنیکه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری وه‌کو HTP-procedure و یان ته‌کنیکی Hyoid-expansie-procedure که ئه‌م ته‌کنیکه ته‌نیا له شاری Antwerpen له وڵاتی به‌لژیکا ده‌کرێت. ته‌کنیکه‌کانی تر وه‌کو Uppp= uvulo-palato-pharyngo-plastiek له‌م ته‌کنیکه‌دا زمانه چووکه هه‌ڵده‌کێشنه سه‌ره‌وه بۆ لای مه‌ڵاشوو. یان LAUP= laser assisted uvulo plsty و Somonoplastiek له کاتێ ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه زیاتری جار ئاڵوویه‌کانیش هه‌ڵده‌گرن. سه‌رجه‌م ئه‌م چاره‌سه‌رییانه به ئازارن و تا ڕاده‌یه‌ک کێشه‌که کۆتایی پێ دێنن و به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێکجاریش به ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ش،کێشه‌که دیسان دوایی ماوه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه:
10 دێسه‌مبر 2007 هۆڵه‌ندا Goli-67@hotmail.com
|