٢٦\٥\٢٠١٣
پریاسکەیەک لە گلەیی.

یوسف
خەلیل
بەشی من دەشێ ئاسمانێک
بێ.. کە هەڵواسینی پەردەیەک لێمی دەسێنێ.
(فروغ)
گەر بکرێ
رۆح ئاوێتە و ئاوێزەی
غەم و حەسرەت لە ئامێزنێ
چیدەبێ؟
گەر خۆشەویستیم
دنیات جوانتر بکات
گومان لە دڵدا کەم کات
تا ماچم
بەیانی باشت لێبکات
تا وەنەوزەکانم
رۆح ئاسا
لە ئامێزت نێ
تا ساتێکی کاڵ
کە ئاڵتری تیا خوڵقا...
تا تۆ بکاتە
شنەی با
تا لە ئامێزتا...
لەکەڵ سەمای خەیاڵی پاساریدا
ئاویتەبوون
خەمەکانم لە ئامیزنێ
تا دڵم...
جێگات بۆ کەس بەبا نەدا
چیدەبێ؟
Yousif_kazh@yahoo.com
|