پیسبوونی
مرۆڤ.

فەرهاد کەریم
گریان لە چاوی
فریشتە
مردن بن پێی خودا
ئازاری بێ بوونیم
شەو دەمشوا
کوشتن لە دەقیقەی هەناسە کەمتر
ماچ لە رووبار خێراتر
وەک دەریاش بێروو
لە چاوی مرۆڤ مردن
بەردیش بوومایە دەجولام
زەمەن ژەهر خواردوو
قوربانی کوشتن
رێگاکان مردن لێیدەروا
منالی لەدیوی ناوەوەی دەرگا
لە گەل کۆت یاری دەکا
چاو بۆتە ناخ
ناخیش بە چاوی چلێسی رێدەکا
بالندە –ئاژەل-داروبەرد -هەوا
خۆتان لادەن مرۆڤ بۆ کوژانەوەی تروسکە دەروا...
زەمین.
مەملەکەتێک پر مشارو
ئاسمان قەفەزە ددان
مرۆڤ مەلی فێرە فرین کردو
دانی چەوساندنەوەی چاند لە ئاخ
زووتر جیهان مالی کەسمان نەبوو
مالی هەموومان
ژیان بەهەشت بوو
مرۆڤایەتیش خودامان
ئاین هات وشەری رەنگەکانی هێنا
کەوشەن بووە شەرەف و
پەرچەم پەرستگا
بەهەشت بووە خەون و
جیهان یاریگا.
ژیان.
مردن شێلانی ژیانە
بەدیوێکیتر
ژیان دۆقەکردنەو
گیرفانی مردن
ژیان نەخۆش کەتووەو
لە مەرگ زیندوێتی دەخوازێ
لە ترسی مەرگە لە پێشبرکێدایەو
بەکات راناگاو
هەناسەش دابەش دەکا
لەگەل مردن
بەنیوە هەناسەش زیندووە
قەرز بارە هەتا مردن
هەموو چرکە ساتێک
مەرگ چرایەک دەکوژێنێتەوە
ژمارەی بەرد لە گول زیاتر دەبن
بۆ هەر هەرمەرگێک
سەدان گولیش دەمرن
گول لە قراندیەو بەرد زۆر دەبن
بۆیە زیندووێتی ومەرگ لە بەرد دەچن.
Farhad4Hamad@yahoo.com
|