په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٦\٢٠١٣

پیشانگەی تایبەتی ھونەرمەند مـەریوان جەلال.


رۆژی شەممە ١٥-٢١\٦\٢٠١٣


مەڵبەندی رۆشنبیری عێراق لە لە لەندەن ئێوارەیەکی رۆشنبیری کوردی لە ١٥-٠٦-٢٠١٣ کات ٦:٣٠ ڕێک دەخات بۆ کۆمەڵێک چالاکی ھونەری و ئەدەبی و موزیک.
لەم چالاکییە ھونەرییەدا ھونەرمەند مەریوان جـەلال پیشـانگەیەکی تایبەتی دەکاتەوە لەم پیشانگەیەدا کۆمەڵێک کاری سیرامیک و چاپی سەر کاغەز (Print making) نمایش دەکات.

 

مەریوان جەلال دەڵێ:


سەرچاوەی کارەکانم لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتورییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. ھەندێک جاریش دەگەرێمەوە بۆ مێژووی ژیانی خۆم. کارەکانم گەشتێکە لە نێوان بابەت و ژینگە. بابەتەکانی رۆژانەو ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵیاندا و وە ھەرووەھا وە دیزاین و ببینیکی ھونەریانە بەشێکن لە کارەکانم وە لە چەمکێکی نۆیی دا دایان دەمەزرێنم. بەکارھێنانی ماتریالی جیاواز وە کرداری جیاواز دەبێتە جێگربوونی ھەریەک لەو پڕۆژانە, وە مەرج نیە لە لەنێوان ئەو پرۆژانەی دەیکەم ماتریالەکان دووبارە ببنەوە وە جیاواز دەبن ھەرووەھا پەیوەندیان دەبێت بە بابەتەکەوە. ھەرووەھا بابەتی ھەر ھەیکەلێکی کار داوای ماتریـاڵێک و فۆرمێکی تر دەکـات.


ھەرووەھـا ھونەرمەند مـەریوان جـەلال بەشداریی لە ٣ سێ پیشانگەی جیاوازدا کردووە پیشانگەی -MATRIX#1 London - Bridewell Theatre Bar Gallery پیشانگەی ھەناسە (Breathe) لە ١٧-٠٥-٢٠١٣ لە گەلەری Core@Nolias Gallery بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام بوو, ھەرووەھا پیشانگەی بەڵـگە Proof لە گەلەری Brixton East لە ٢٤-٠٥-٢٠١٣ بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ. لە ھەردوو پیشانگەکەدا بە کۆمەڵێک کاری سیرامیک بەشداریی کردبوو.

مەریوان جەلال
mariwan-j@hotmail.co.uk
دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان ١٩٨٩.
٢٠٠٤ کۆرسی فاوندەیشن لە ھونەرە جوانەکان.
٢٠٠٥-٢٠٠٧ کۆرسی سیرامیک و پیشە.
٢٠١١ بەکالۆریس لە سیـرامیک زانکۆی کەمبرویل لە لـەندەن.
٢٠١٢-٢٠١٤ ماستەر لە (PrintMaking) زانکۆی کەمبرویـل.

پیشانگەی تایبەتی:
١٣ پیشانگەی تایبەتی لە کوردستان و ھۆلندا و لەندەن کردۆتەوە.
پیشانگە ھاوبەشەکان:
لە ٨٧ پیشانگەی ھاوبەش لە کوردستان و ئەوروپا و ئەمەریکا و لەندەن بەشداریی ھەیە.


بۆ زانیاریی پتر سەردانی ئەم لینکانە بکە:
www.mariwan.exto.nl 
www.saatchionline.com/Mariwan

www.showtime.arts.ac.uk/MariwanJalal
www.platforma.org.uk/users/mariwan-jalal
www.kurdonline.com/awiar/art/artists.php?n=Mariwanjalal

 

ماڵپه‌ڕی مه‌ریوان جەلال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک