٢٧\٥\٢٠١١
پشیلەکانی
بەهمەن قوبادی لە فیستیڤاڵی مافی مرۆڤی تورکیا.
مهنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە دەرهێنانی بەهمەن
قوبادی، لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "مافی مرۆڤ" لە تورکیا نمایش
دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" دوایین بەرهەمی
سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی کە تا ئێستا کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی لە
فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەدەستهێناوە، لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "مافی مرۆڤ" لە شاری تونچیلی لە وڵاتی تورکیا نمایش دەکرێت.
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "مافی مرۆڤ" کە لە لایەن شارەوانی تونچیلی
بەڕێوەدەچێت، رۆژی 20ی ئایار/ مەی دەستی پێکردووە و تاکوو رۆژی 29ی
ئایار/ مەی بە نمایشی 15 فیلمی بڵندی سینەمایی لە دەرهێنەرەکانی
وڵاتانی جۆراوجۆری ئەورووپی، ئاسیایی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژەی
دەبێت.
لە نێوان ئەو فیلمە ناودارانەی کە لەم فیستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن، ناوی
فیلمی سینەمایی "قووی رەش" لە دەرهێنانی "دارێن ئارنۆفسکی" و فیلمی
سینەمایی "جادەی ئیرلەندی" لە دەرهێنانی "کەن لووچ" بەرچاو دەکەوێت.
فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە دوایین
نمایشی نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی دەرهێنەری فیلمەکە و لە
بەرنامەیەکی بیرئانین و رێزلێنانی تایبەتدا بۆ سینەماکاری کورد بەهمەن
قوبادی، لە لایەن رێکخراوەی "ئەرشیفی فیلمی هاروارد" لە رۆژی 16ی
ئەپریلی 2011 لە زانکۆی هارڤارد لە شاری بۆستۆنی پێتەختی ویلایەتی
ماساچۆسێتی وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|