٢٠\١٠\٢٠١٤
پشگیرییەک بۆ
ژنانی ئازادییخواز و یەکسانییخواز.
ئێمه
وەك رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان سەرکۆنەی ئەو کار و رەفتارە
نامرۆیی و نایاساییانە دەکەین کە لە لایەن پۆلیسەکانی بە ناو وڵاتانی
دیموکراسیی لە ژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی نێوخۆ بەرانبەر ژنانی
ئازادییخواز ئەنجامی دەدرێن وەک دەستبەسەرکردن و سووکایەتییپێکردنیان..
ئێمە زۆر بە توندیی هەڵوێستی خۆمان لە بەرانبەیان وەردەگرین.
زۆر وە داخەوە هێندێک ژنی فاشیست و سەرەڕۆ وەک پیشەی هەمیشەییان لە ژێر
ناوی فێمێنیستیی بێ رێزیی بەرانبەر ژنانی فێمێنیست و ئازادییخواز
دەکەن، ئەاوان بەو تێڕوانین و هەڵوێستە نەرێنییانەیان ژنبوونی خۆیان
لەدەست داوە کەچی سووکایەتیی بە ژنانی یەکسانییخواز دەکەن.
ئیدی ئازاردان و ئەشکەنجەدانی ژنان و هەر توندوتیژییەک لە بەرانبەریان
ناتوانن ببنە هۆکار بۆ ساردبوونەوە و وەستان لە کار و تێکۆشانی
مافخوازانەیان بەڵکە پتر و پتر خۆڕاگرییان پێ دەبەخشێ.. نموونەی دیاریش
بۆ ئەوە ژنانی کۆبانێن کە تا ئێستا خۆنەویستانە و بەوپەڕی ئازاییەوە
ئازاییەوە لە بەرانبەر ترسناکترین و دڕندانەترین هێز راوەستاون و
خەریکی بەرخۆدانی خۆیانن، ئەمڕۆ ویست و توانست و خۆڕاگریی ژنان زۆر
لەوە پترە تەنیا لە چوارچێوەی هێندەک کار و تێکۆشانی سادە خۆیان قەتیس
بکەن.. بەڵکە ژنانی کورد ئەمڕۆ مێژووەکی پڕ لە سەروەریی و شکۆمەندیی
تۆمار دەکەن و خەریک بە پێنووس و بە چەکەکانیان دوژمنانی ئازادیی لە
گۆڕ دەنێن.
رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری
کوردستان
|