١٦\١٢\٢٠١٠
پشتگیری
تەواو لە سکاڵای قوربانیانی پشدەر بەرامبەر سەرۆکی هەرێم (مەسعود
بارزانی) دەکەین.
ئەمڕۆ
چەندین بنەماڵەی قوربانیی لە دەڤەری پشدەر، کە ڕۆلەکانیان بەدەستی
هەردوو سەرۆک جاشی تاوانبار وداواکراوی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق
( عەباسی بایز ئاغا و برایم کانەبی ) شەهید کراوە ، لە بەردەم دادگای
قەلادزێ و داوای یاسایان لەسەر سەرۆکی هەرێم (مەسعود بارزانی) وەک
داڵدەدەرێ هەردو تاوانبار تۆمار کرد. کە ٧ ساڵ زیاترە ،٤٧ داوای یاسایی
لەسەریان تۆمار کراوە وەدەیان یاداشت و نامەی کراوە ئاڕاستەی کراوە، کە
بوار بدات یاسا لەم کەیسەدا سەروەر بێت نەوەک بەرژەوەندی حزبی . کەچی
ئەفسۆس بێ وەڵام مایەوە و سەروەریە یاسایەکەی بارزانی کەبەردەوام
بانگەشەی بۆ دەکات لەبەرامبەر کەیسی جاشەکان، بەیەک ملیمیش نەچۆوە پێش
.
وەلام نەدانەوەی ١٩ سالەی ئازاری هەزاران بنەمالەی قوربانی ، کەجەلاد و
بکوژی خۆشەویسترین کەسیان کەلەسەر خەبات بۆ کوردایەتی شەهید بون ، وە
بەبەرچاویانەوە، ڕێز و بەرپرسیارەتی گەورە پێیان دراوە . ئەم رەفتارە
لەئازاردانی بنەمالەی قوربانیانی گەلکوژی هیچ نەتەوەیەک وێنەی نەبوەو
نیە !؟
کەچی لەسەر بچوکترین تەشهیر بەخۆیان وبنەمالەکانیان بەردەوام
ڕۆژنامەنوس و ڕۆژنامەکان بەرەو دادگا دەبەن و سزای قورسی سنور بەدەری
دارایی بۆ دەبڕنەوە وەک لەم ڕۆژانەدا ، بڕینەوەی ٣٥ ملیۆن دینار بۆ
ڕۆژنامەنوس سۆران عومەر ، ٦ ملیۆن دینار بۆ مالپەری ستاندەر ، گوایە
تەشهیر بە پارتی و بەرپرسان کراوە ؟ بەڵام لەدادگای باڵای تاوانەکانی
عێراق ڕۆژ ی 2010-10-12ناوی 258 سەرۆک جاشی تاوانبار بۆ جاری دوەم
ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ و شەهیدان کراوە کەدەبێت بەپەلە رادەستی دادگا
بکرێن ،بەڵام بەرپرسانی باشوربەردەوامن لەسەر بێ ڕیزی بەیاسا و دادگا و
ئامادەنین هیچ یەکێک لەو تاوانبار و ناپاکە نەتەوەیانە تەسلیم بەدادگا
بکەن جونکە ئەندام و هاوکاری خۆیانن .
بۆیە لێرەدا بە ڕاشکاوی رای دەگەینین:
1.پشتگیری تەواو لەو سکالایەی بنەمالەی قوربانیانی دەڤەری پشدەر دەکەین
و بەهەنگاوێکی مەدەنیانە لەدرێژەدان بەنارەزایەتی لەدادگایی کردنی
هەردو گەورە تاوانبار ( عەباسی بایز و برایم کانەبی ) دەزانین.
2..داوا دەکەین بنەمالەی قوربانیان لەگەرمیان و کۆیە و بادینان و
بالیسان و قەلادزێ ......هەلوێستی هاوشێوە شێوە بگرنە بەر ، دژ بەهەر
بەرپرسێکی کورد ، کەرێگری دەکات لەجێ بەجێ نەکردنی یاسا و داڵدەدانی
بکوژی باوک و براکانتان .
3. داوا لە دادوەرو پارێزەرانی کوردستان دەکەین ، سنورێک بۆ ئەو
سوکایەتیەی حزب وهەندێ بەرپرس دابنێن کەبەپێی بەرژەوەندیە حزبی
وکەسێتیەکانیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن . وەبێدەنگی ئێوە بەرامبەر ئەو
هەموو سوکایەتیە بەیاسا و دادگا ، ئۆباڵی مێژویی دەکەوێتە سەرشانتان .
لەکۆتایش دەلێن ١٩ سالە دەسەڵاتدارانی باشور هیچ ڕێزیک لەهەستی سەدان
هەزار بنەمالەی قوربانی ناگرن، سەرباری ئەوەی هەموو شێوە ڕیگایەکی
مەدەنیانە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان گیراوەتە بەر ، بۆیە داواتان لێ
دەکەین درێژە بەنارەزایەتیەکانتان بدەن چونکە ئەزمونی دەسەلاتی کوردی
نیشانی دا ، ئەوان ڕیز و گرنگی جەلاد و ناپاکەکانی گەلیان ، لە خەلکی
تێکۆشەر و قوربانی وەک ئێوە زیاتر گرتوە ، بۆیە تەنیا تۆڵەی خوێنی
مرۆڤە هەرە خۆشەویستەکانتان بەدڕیژە دان بەنارەزایەتیەکان بەدەست دێت.
چاودێری کوردۆساید /چاک
15\12\2010
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|