په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٠\٢٠١٠

پشتگیریی و دەستخۆشیی

لە بنەمالەی قوربانیانی دەڤەری پشدەر دەکەین.
 


ئەمڕۆ لەدەڤەرێکی تری کوردستان هاوشێوەی بنەمالەی قوربانیانی کۆیە ، بنەمالەی قوربانیانی پشدەر جاری کەمپین و نارەزایەتیان دژ بە جەلادێکی تری کۆمەلکوژی کورد و دەڤەرەکەیان ( عەباسی بایز ئاغا) و ( براهیم کانەبی ) راگەیاند ئەو دوجەلادەی کەلە دادگاکانی عێراق و کوردستان ٧ سالە بریاری گرتن و لێپێچێنەوە لەبەردەم دادگایان بۆ دەرکراوە ، وەلێ ئەفسۆس ماڵی لەبەرامبەر پەرلەمانی کوردستانە و شاهانەش ژیان دەگوزەرێنی و لەچەندین دیداریشدا بەراشکاوی رای دەگەینێت تا سەرۆکی هەرێم ( بارزانی) نەلێت ئەو ناچێتە بەردەم دادگا. لەکاتێکدا ٤٧ داوای یاسایی لەسەرە

چاودیری کوردۆساید هەروەک قۆناخەکانی پێشوی لەگەل بنەمالەی قوربانیانی دەڤەری پشدەر خۆی بە پالپشتی سەرەکیان دەزانێت و بەهەموو هێزو توانای مەعنەوی و کۆمیتەکانی پشتگیری داخوازیە رەواکانیان دەکات و داواش دەکات دەسەلاتی کوردی بەگشتی و بەرپرسانی پارتی ویەکێتیش بەتایبەتی ڕیز لەیاسا بگرن و سەرجەم تاواننبارانی گەلکوژی کورد لەبڕی ڕیزگرتن و پلەدانی سیاسی و ئیداری ، ڕاپێچی دادگاکان بکەن با یاسا و دادگا یەکلاکەرەوەی تاوان و بێ تاوانیان بێت. وەلێرەشەوە بەبەڕیز پاڕیزگاری هەولێر دەلێن فەرموو ئەوە تاوانبارێک کە ٤٧ داوای یاسایی لەدادگاکانی کوردستان لەسەر تۆمار کراوە کەچی لەپایتەخت دادەنیشی و تەسلیم بەدادگای بکە بۆ ئەوەی هەست بکەین یاسا لەپایتەخت لەسەر هەموو تاکێکە


لەکۆتایش دەست خۆشی لەو هەلوێستە بوێرانە و مەیدانیانەی خەلکی دەڤەری پشدەر دەکات کەهاوشیوەی بنەمالەی قوربایانی کۆیە هاتونەتە مەیدان وەهەرلێرەشدا رای دەگەیەنین کەچاودێری کوردۆساید خەریکی گفتوگۆو ئامادە سازیە لەئەورپاو کوردستان بۆ ئەنجامدانی نارەزایەتی و چالاکی نواندن بۆ پشتگیری و پالپشتی داخوازی بنەمالەی قوربانیان کەخۆی لەدادگایی جەلادانی گەلکوژی نەتەوەکەمان دەبینێتەوە.

 


چاودێری کوردۆساید / چاک
٢٠١٠\١٠\٢٠
www.kurdocide.com

kurdocide@hotmail.com