په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠١٤

پشتیوانیی لە یاسای (یەکسانی)ی کانتۆنی جەزیرە دەکەین

لە بەرامبەر بە هێرشی کۆنەپەرستان!


- راگەیاندنی دووەم -


لە راگەیاندنی یەکەمی کەمپەینی " پشتیوانی لە یاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرە بەرامبەر بە هێرشی کۆنەپەرستان" لەبەرواری ١٧-١١-٢٠١٤ پێشبینیمان کرد کە لایەنە کۆنەپارێزەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان دژ بەو پێشڕەویەی دەسەلاتی خۆبەڕیوەبەری کانتۆنی جەزیرە کردی بە دەرکردنی یاسای باری کەسی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١٤کە تیایدا یەکسانی ژن و پیاو ی لە باری کەسی و خیزانیدا ڕاگەیاندوە . لەم یاسایەدا کانتۆنی جەزیرە نەک هەر پشتیان نەبەستوە بە دینی ئیسلام وەک سەرچاوە، بەڵکو بە پیچەوانەوەوە بەندەکانی ئەم یاسایە هەموو ئەو هەڵاواردن و جیاکاریانەی هەڵوەشاندۆتەوە کە لە یاسا باوەکانی باری کەسێتی پشت بەستوو بە شەریعەتی ئیسلام لە هەموو خۆرهەڵاتی ناوەراستدا هەیە.


پێشبینەیەکەمان راست دەرچوو ، ئەوەتا لە رۆژی١-١٢-٢٠١٤ لە راگەیەندراوێکدا "دەستەیەک لەزانایانی ئیسلامی ‌هه‌رێمی كوردستان "دژایەتی خۆیان بۆ یاسای کانتۆنی جەزیرە دەربڕیوە و ڕایانگەیاندوە کە " تووشی شۆك بوون به ‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی یاسای باری كه‌سی ژماره ‌(٢٢) ساڵی (٢٠١٤)ی كانتۆنی جه‌زیره‌، كه‌چه‌ند بڕگه‌یەکی ئه‌و یاسایه‌ دژو ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئاینی ئیسلام" و داوا دەکەن لە " به‌رپرسانی‌ جزیره‌ به‌و یاسایه‌دا بچنه‌وه‌ و داوای‌ لێبوردن له‌ موسڵمانان بكه‌ن و ئه‌و بڕگه‌ و ماددانه‌ی‌ دژی‌ ئیسلامن هه‌مواریان بكه‌نه‌وه‌".


ئەم دەستەیە لە زانایانی ئاینی ئیسلام لە کوردستان ، دەیانەوێ لەڕێگەی سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمەوە فشار لەسەر دەسەڵاتی خۆبە ڕیوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان دابنێن تا لەم یاسایە پاش گەزبێتەوە.


یاسای کانتۆنی جەزیرە راستەوخۆ لەدژی دەسەڵاتی داعش و دەوڵەتە ئیسلامیەکەیەتی ، سەرکەوتنێکی تری دەسەلاتی خۆبەڕیوەبەری ڕۆژئاوا و ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئەوی بوو لە دوای شکستی داعش لە کوبانی . هەر هیز و لایەنێک لە دژی ئەم یاسایە بوەستێتەوە ئەوا دەچێتە خزمەتی یاساکانی داعش و دەولەتی ئیسلامی.


دەستەی زانایانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بە قسەو و فەتوای ئەوان دەسەلاتی خۆبەڕیوەبەری ڕۆژائاوا هەروەک دەسەڵاتی هەرێملایەنی کەم هەڵاواردن لە دژی ژنان و دژایەتی بە مافی یەکسانی ژن و پیاو لە یاساکەیاندا جێگر بکەن ، واتە دەیانەوێت لە یاسای باری کەسێتی ڕۆژئاواشدا دەقەکانی فرەژنی و مارەیی و بەشودانی مناڵان و نیوە شایەتی ژنان و نیوە بەشی میرات بۆ ژنان جێگیر بکەن ،دەیان ساڵە ژنانی هەرێمی کوردستانلە توند تیژی و بێ مافی و پلە دووییدا دەژین بە دەست ئەم یاسایانەوە کە سەرچاوەیان لە شەریعەتی ئیسلامەوە وەرگرتوە . دەست و دیاری زانایانی ئیسلامی بۆ ژنانی شۆرشگێری کوبانی و رۆژئاوا هەمان گیرۆدە بوون و پلە دوویی یە.


ئەم بڕگانە لە یاسا کە زانایانی ئیسلامی داوای دەکەن کە بە پێی شەریعەتی ئیسلام جێگیر بکریت لە رۆژئاوا بەشێکن لە هەمان ئەو یاسایانەی کە داعش و دەوڵەتە ئیسلامیەکەی شەڕ و کوشتاریان لەپێناودا ڕاگەیاندوە . کۆپیەکی نەرمترن لەو یاسایانەی کە داعش لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا ژنانی پێ بەردەباران دەکات ، حوکمی خەتەن کردنی ژنان دەردەکات ، بە هەزاران ژنی غەیرە موسوڵمانی کردۆتە کۆیلە و کەنیزەک ،بە هەزاران ئینسانی کوشتوە و بووەتە نمونەی دڕندەترین هێزی ئەم سەردەمە.


بەڵام ئەم زانا ئیسلامیانە لە کوردستان پیویستە ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەن کە ئەم هەنگاوە پێشڕەوانەیەی داڕشتنی یاسای کانتۆنی جەزیرە کە پشتی نەبەستووە بە حوکمەکانی شەریعەتی ئیسلام ،دەستکەوتی خەبات و ئەو بەرگریەیەکە ژنان و خەڵکی یەکسانی خوازی ڕۆژئاوا لەبەرامبەر داعش و دەوڵەت و یاسا ئیسلامیەکانی کردیان.یاسای کانتۆنی جەزیرە بەرهەمی سەرکەوتنی ئەو بەرگریەیە.


ئەم یاسایە ئەمڕۆ سەرنج و پشتیوانی ئازادیخوازانی زۆربەی جیهانی ڕاکێشاوە و وێنایەکی مۆدێرن وپێشکەوتوی لە کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی کوردستان پیشان داوە بەوەی کە بەها و یاسا کانی داعش و ئیسلامیەکانی هەڵوەشاندۆتەوە. ئەگەر یاسای کانتۆنی جەزیرە بۆ ئەم پیاوە ئاینیانە بوەتە مایەی شۆک ، ئەوە نیشانەی ترسی ئەوانە لەوەی لە هەرێمی کوردستانیشدا ژنان و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی هەمان یاسای یەکسانی بەدەست بێنن و ئەومادانەی بەپێی دەقەکانی شەریعەتی ئیسلامە لە یاسای باری کەسیدا نەهێڵن.


بەپێچەوانەی خواستی زانایانی ئیسلامی لە کوردستان کە داوا لە کانتۆنی جزیرە دەکات یاسای باری کەسی بەپێی دەقەکانی ئیسلام هەموار بکەنەوە ئیـمە ئەم دەستکەوتە بە ئومێدێک دەبینین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەوڵ و تێکۆشانی ٢٣ساڵەی خەباتی یەکسانیخوازی لە هەرێمی کوردستانی باشور بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە ڕێگەی یاسایەکی لەو جۆرەوە.


ئێمە پشتیوانانی ئەم کەمپینە لە بەرامبەر بەم راگەیاندنەی کۆمەڵیک زانایانی ئیسلامی دوبارە جەخت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە:


١- پشتیوانی تەواو لە یاسای کانتۆنی جەزیرە دەکەین وبانگەوازی هەموو ئازادیخوازانی کوردستان و حزب و ریکخراوەی جەماوەری وکەسایەتیەکان دەکەین کە چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام بدەن بۆ پشتیوانی لەم یاسای "یەکسانی"یە.
٢- داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە یاسای باری کەسێتی چیتر لەسایەی شەریعەتی ئیسلامیدا نەمێنێتەوە و هەمان هەنگاوی کانتۆنی جزیرە هەڵبگیرێ بۆ سەپاندنی یاسای مافەکانی ژنان و دانان و جێبەجێکردنی یاسای یەکسانی ژن وپیاو.


هەر لێرەوە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازان دەکەین کە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم کەمپینە فراوان کەنەوە و با هەموومان پێکەوە هێرش و هەڕەشەی کۆنەپەرستانە بۆ سەر ئازادی ژنانی کوردستان ڕاگرین و پاشەکشەی پێ بکەین.


سەرکەوتن بۆ بەرەی یەکسانی خوازی لە کوردستان!


واژۆیەکان:


١- گۆنا سەعید - هەڵسورای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٢- ئاسۆ کەمال - جالاکی سیاسی
٣- کەژاڵ نوری - چالاکی بواری ژنان و شاعیر
٤- بەهار مونزیر - ‌هەڵسورای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٥- لاوژە جەواد - هەڵسورای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٦-حەمە غەفور - چالاکی سیاسی
٧- قادر نادر - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٨- گۆنا عەلی - سوید
٩- کەژاڵ عەلی - شاعیر و چالاکی بواری ژنان
١٠- بەڵێن ساڵح - ئەمریکا
١١- ڕۆژ عەزیز - جالاکی سیاسی
١٢- ڕووناک ئەمین - سوید
١٣- جه‌زا حه‌مه‌صالح والی‌ - كۆمه‌لناس- كوردستان
١٤- سەرکەوت شەریف - خوێندکاری ماستەر لە میسر
١٥- هێمن ڕەئووف - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی - کەنەدا
١٦- مەرزی ئەمین - توێژەری کۆمەڵایەتی لە سوید
١٧- عەبدول قەرەغۆلی - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی لە سوید
١٨- شەهلا عەبدوڵا رۆستەم-فنلند
١٩- بەهرۆز جەعفەر - نوسەر
٢٠- نەگین شێخ ولئیسلامی - جالاکی بواری ژنان
٢١- ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمیهر - کوردستان
٢٢- یاسین رۆستەمی - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٢٣- نەجیبە مەحموود - جالاکی بواری ژنان
٢٤- کامیار سابیر - ئوسترالیا
٢٥- ئەنوەری ڕەشەی ئەوڵا-بەریتانیا
٢٦- عمری خگاگ-نەرویج
٢٧- دکتۆر سالار باسیرە- پرۆفیسۆری یاریدەدەر و لیکۆڵەری سیاسی
٢٨- گوڵزار علی- هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان
٢٩- نالیا ئیبراهیم -سوید
٣٠- ئالان ئەحمەد- سیاسەتمەدار - دانمارک
٣١- رێناس عارف -شێوەکار و کارتونیست - هۆلەند
٣٢- خدیجە ڕەشید -لندن
٣٣- بەسۆز زاهیر - سلێمانی
٣٤- بەختیار نادر- هەلسوراوی سیاسی - سلێمانی
٣٥- بەکر عبدالکریم - سلێمانی
٣٦- نیاز علی - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی و ئەندامی گروپی ژیان
٣٧- بەناز فەرەج- یاریدەدەری پزیشکی - ئەڵمانیا
٣٨- ڕەنجدەر گراوی - هەلسوراوی کۆمەڵی مەدەنی
٣٩- موزەفەر عەبدوڵا -هەلسوراوی سیاسی - ئوسترالیا
٤٠- چرۆ ئەحمەد- ئوسترالیا
٤١- چیمەن عارف - ئوسترالیا
٤٢- حسن مارف - ئوسترالیا
٤٣- جەبار مستەفا- ئوسترالیا
٤٤- شیرین موراد- ئوسترالیا
٤٥- عێ‌مر سابیر- ئوسترالیا
٤٦- ماردین عبداللە- ئوسترالیا
٤٧- زاریا عبداللە - ئوسترالیا
٤٨- دلاوەر محمد- ئوسترالیا
٤٩- محسن کریم- هەلسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان - سلێمانی
٥٠- کامەران لەتیف-بەریوەبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان
٥١- ئەرسەلان پیرۆت - ئۆسلۆ
٥٢- شوان بورهان
٥٣- چیمەن قەرەداغی- شاعیر
٥٤- ناهید موکری - چالاکی بواری ژنان
٥٥- ئاسیا مجید -تورنتو
٥٦- شەمال زاهیر - سوید
٥٧- هیوا ناسیح - ریکخراوی چاک
٥٨- سەرکاو هادی گۆرانی- ئەکتەر و نوسەر
٥٩- ڕۆزا پور - کۆمۆنیستی کرێکاری - بەریتانیا
٦٠- جەمال شەریف - فنلند
٦١- هەورامان عەلی - نوسەر - فنلند
٦٢- میدیا زەهاوی - لندن
٦٣- سورەیا تاهیر- لندن
٦٤- ئاراس رەشید- کەنەدا
٦٥- ئاراس گەلاویژ هەڵسوراوی سیاسی سلیمانی
٦٦- رێناس ڕامان
٦٧- عدنان گلی ، چاودیری سیاسی ، سوید
٦٨- سارا عومەر -مافناس - دانیمارک
٦٩- میهرەبان کەریم
٧٠- کەژال حەمە ڕەشید-کەنەدا
٧١- میهرەبان عەلی - فنلند
٧٢- هێمن زاهیر- سلێمانی
٧٣- شه‌ماڵ زاهیر-سوید.
٧٤- سوسن سلیم - چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی
٧٥- ریکخراوی ژنانی کوردوخۆرهەڵاتی ناوەراست لە بەریتانیا
٧٦- کامیل ئەحمەد- شێوەکار - ئەڵمانیا
٧٧- ئیخلاس جەبار - سلێمانی
٧٨ - بێریڤان محه‌مه‌د - هه‌ڵسوراو له‌ بواری‌ مافی‌ ژنان، رۆژنامه‌وان
٧٩- توفیق پیرخچری، هه لسواراوی سیاسی له بواری یه کسانی خوازی
٨٠- ئاکۆ سەمەد- ئەندازیاری شارستانی-سلیمانی ٨١-کامەران داود- بەریتانیا
٨٢- عادل ئەحمەد هەڵسوڕاوی کرێکاری و کۆمۆنیستی
٨٣- دیلمان عبداللە صالح .چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٨٤- پەخشان مستەفا - فەرمانبەر
٨٥- شلێر باپیری- رۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ-کوردستان
٨٦- شەهلا دەباغی-کوردستان
٨٧- گەزیزە باپیری-کوردستان
٨٨- بەختیار هەلەبجەیی-کوردستان
٨٩- حەمید ناسر-کەنەدا
٩٠- هەنارە قادر- شاعیر-
٩١- هادی رەحمان- راگەیاندکار -سلیمانی
٩٢- شۆرێ مایی ، ژنێكی كوردپه‌روه‌ر
٩٣- شۆڕش نامۆ - لەندەن
٩٤- پەروین حەسەن سادق - جالاكوانی‌ بواری‌ زنان - كوردستان
٩٥- ئیبراهیم حوسەین - جالاکی سیاسی
٩٦- شەماڵ ڕەئووف - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٩٧- ئاراس ڕەشید - کەنەدا
٩٨- ئاراس ڕەشید عه بدوالسلام - مامۆست- نه رویج
٩٩- سه ردار مه حمود - خویندكاری زانكۆ-زاخو
١٠٠- مهاباد سالح - مامۆست-دهۆك
١٠١- وارڤین سالح- مامۆست- دهۆك
١٠٢- لاله ش حه جی‌ - خویندكار- سوید
١٠٣- ڤیان سالح - خویندكار - سوید
١٠٤-سه ربه ست خالد - خویندكار- عفرین
١٠٥- نزار گلعت-چالاكه وان
١٠٦- لاڤه حاجی-خوێنكار-سوید
١٠٧- خالد عكید عیسی‌-ۆسلۆ
١٠٨- دیار سۆزدار-نوسه ر
١٠٩- سامان رێكانی‌-خویندكار
١١٠- نگین شیخوالیسلامی - چالاک سیاسی و روژنامەوان
١١١- گۆنا عبدالله محمد-ئه ندامی ڕێخراوی ئازه رمهیر
١١٢- رۆژین محمەد پور- ئه ندامی ڕێخراوی ئازه رمهیر
١١٣- په‌رێز محمد-ئه ندامی ڕێخراوی ئازه رمهیر
١١٤- شه یدا قه وامی-ئه ندامی ڕێخراوی ئازه رمهیر
١١٥- نادیا سالح -خوێنكار-سوید
١١٦- ڕوناك فه رهه نگ-ئه ندامی ڕێخراوی ئازه رمهیر
١١٧- حمه ی كاكه عه به-چالاكه وان
١١٨- بیلال سه نگه سه ر
١١٩- سارا عبدالسلام -مامۆستا -نەروج
١٢٠- سورکێو زەکی - سوید
١٢١- گەلاوێژ رامان
١٢٢- ئارێز ئەندریاری
١٢٣- عەدنان کەرکوکی - لەندەن
١٢٤- سێوە ئەحمەد ساڵح - خوێندکاری زانکۆ
١٢٥- رووناک فەرهەنگ
١٢٦- جه مال محمد پور- هۆلندا
١٢٧- ئاڵا کەمال عەلی - چالاکی بواری ژنان
١٢٨- ئیسرا حەسەن هەمزۆ - سوید
١٢٩- عومەر چاوشین - ڕۆژنامەنوس - کوردستان
١٣٠- قاسم شێروانی - شاعیرو یاساناس -هه‌ولێر
١٣١- ئیبراهیم محەمەد - لەندەن
١٣٢- مەلا تەحسین گەرمیانی - کوردستان
١٣٣- فه‌ریده رزایی - هه لسوراوی بواری ژنان ، بواری سیاسی
١٣٤- ناسیح جەمیل - سویسرا
١٣٥- دەریا عەلی - سوید
١٣٦- دەروون عەلی - هونەرمەند
١٣٧- کەمال پشتیوان
١٣٨- هەلالە رافع- جالاکی بواری ژنان
١٣٩- سەنتەری نینا بۆ داڵدەدانی ژنان - سوید
١٤٠- کامەران عوسمان
١٤١ - نیاز عەلی - چالاکی بواری ژنان
١٤٢- ئارام حەمە سەعید - بەریتانیا
١٤٣- عبدالالە توفیق-مامۆستا لە بریتانیا
١٤٤- ئومێد سەرحەد -مامۆستا-هەولیر
١٤٥- سوهام حمە ئەمین- ئوسترالیا
١٤٦- عدنان کەرکوکی -لندەن
١٤٧- نەغەدە شێخ عوسمان

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک