په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٥\٢٠١١

پشتیوانیی لە خەباتی خەڵکی کوردستان

لە پێناو ئازادیی و یەکسانیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.

 

 


خەڵکی کوردستان هاوشانی خەڵکی تونس و میسر و وڵاتانی تری ناوچەکە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەیان دەستپێکرد بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی، نەهێشتنی گەندەڵی، بەدەستهێنانی ئازادییه‌ سیاسییه‌کان و بۆ ژیانێکی باشتر. دەسەڵاتدارانی کوردستان، کە بریتین لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ینک) و پارتی دیموکراتی کوردستان (پدک)، دوو رێکخراوی چەکدارن وەڵامی خەڵکیان بە سەرکوت و بەکارهێنانی توندوتیژیی بەرامبەریان داوەتەوە. تا ئێستا ١٠ کەسیان کوشتوە و سەدان بریندارکراوە و سەدان کەسیان گرتوە کە تا ئێستا زۆریان لە زینداندان. فڕاندنی قسەکەرانی خۆپیشاندانەکان هێشتا دەبینرێ. خۆپیشاندانەکان بە توندیی قەدەغەکراوە لە شارەکانی کوردستاندا و شارەکان کراونەتە ناوچەی سەربازیی.


ئێمە پشتیوانیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکەین کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن دژ بە دەسەڵاتدارانی کوردستان و پشتیوانیی داوا سکۆلار و مرۆییه‌کانیان دەکەین. ئێمە ئەم توندوتیژییه‌ سه‌ربازییه‌ی دژی خۆپیشاندەران مەحکوم دەکەین و داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین بە ده‌موده‌ست رایگرن. داوا لە دوو حیزبی دەسەڵاتدار دەکەین کە مافی خەڵکی کوردستان بۆ خۆپیشاندان بە فه‌رمیی بناسن و کۆتایی بێنن بە سەربازگەکردنی شارەکانی کوردستان.


واژۆکان بە ناوی نوێنەرانی ئەو حیزبانەی خوارەوەیە کە بەشداربوون لە (کۆنفرانسی شۆڕشی وڵاتانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست) که‌ لە رۆژانی ٧ و ٨ ئایاردا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا سەبارەت بە شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسترا:

 

  1. حیزبی نوێی دژی سەرمایەداری (فەرەنسا)(NPA).

  2. حیزبی سوسیالیستی میسر.

  3. حیزبی کریکارانی کۆمۆنیستی تونس.

  4. بزوتنەوەی نوێبونەوەی سوسیالیست (میسر).

  5. پارتی پەیڕەوی دیموکراتی (مەغریب).

  6. یەکێتی لاوانی دیموکراتی حیزبی شیوعی لوبنان.

  7. بەرەی ڕزگاریخوازی فەلەستین.

  8. پارتی ڕزگاریخوازی دیموکراتی (تونس).

  9. پارتی قوبرسی نوێ (YKP).

  10. پارتی کاری نیشتمانی دیموکراتی (تونس).

  11. ڕەوتی چەپی ڕەخنەگر (ئیتالیا).

  12. ئەلتەرناتیڤی سوسیالیست( مەغریب).

  13. پارتی چەپی دژی کاپیتالیست (ئیسپانیا).

  14. ڕێکخراوی کۆمۆنیستی ئەنتەرناسیونال(یۆنان).

  15. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق.

  16. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک