١٥\٢\٢٠١٠
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری:
پشتیوانیی له که‌مپنی
ڕاسیستی مه‌زهه‌بیی و دژایه‌تیکردنی کرێکارانی بیانی وه‌ک تاوان.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی عێراق و کوردستان..
خۆپیرۆزکردن و نه‌فره‌ت له‌وانی دی له‌سه‌ر بنچینه‌یی ئایینی، به
که‌م ته‌ماشاکردن، به نه‌زان و به خه‌ره‌فا و و به کافر له‌قه‌ڵه‌مدان،
له نێو کلتووری هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆدا نابێت جێگا بگرێت. کۆمه‌ڵگه و
داموده‌زگاکانی به‌رپرسیارن له راگرتنی پیرۆزیی مرۆڤه‌کان و رق
هه‌ڵنه‌گرتن یه‌کتر.
له‌لایه‌کی دییه‌وه، کریکارانی هیندی و به‌نگلادیشی و ئه‌سیوبی ... و
چه‌ندین ووڵاتی دی له بازاری هه‌رزانی کاری ئه‌مڕۆی عێراقدا به
شێوه‌ی کۆیله‌ی سه‌رده‌مه‌کانی به‌ندایه‌تی ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه. هه‌ندێک
له میدیاکانی ده‌سه‌ڵات وه‌ک په‌ره‌پێده‌ری بێکاریی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر
کرێکارانی سه‌رکار ده‌یانناسێنن .ئه‌م پێناسه ئامانجداره ده‌یه‌وێت
بێگانه دوژمنی بچێنێت له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دییه‌وه خه‌ڵک وه‌ک
دیارده‌یه‌کی ئاسایی و قه‌بووڵکراو و وه‌ک کاڵایه‌کی هه‌رزان و
بێکه‌س به‌کاریان ببا.
دیارده‌ی راسیزم و بێگانه دوژمنی ته‌نها دیارده‌یه‌کی ئه‌وروپایی
نییه، یان ئه‌مه‌ریکایی نییه. به‌ڵکه عێراقی و ئێرانی و تورکیایی و
جیهانیشی هه‌یه. خه‌ڵکی عێراق، که به‌سه‌راسه‌ری جیهاندا
بڵاوبوونه‌ته‌وه، رۆژانه رووبه‌ڕووی ئه‌م سووکایه‌تی پیکردنه
ده‌بنه‌وه.
سه‌رمایه‌داره ده‌به‌نگه‌کانی عێراق، خۆیان هێنده بچووکن
له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داره‌کانی دی‌دا، به‌ڵام لووتبه‌رز و بی ویژدان
له‌به‌رامبه‌ر هاولاتیان و کرێکاره بیانیه‌کاندا.
له به‌ره‌ی دژی ڕاسیزم و به‌رگریکردن له‌کریکارانی بیانی و
په‌نابه‌ران ، له جه‌ماوه‌ری عێراق داوا ده‌که‌ین که پشتیوانی ئه‌م
که‌مپینه بکه‌ن و چۆنتان پێده‌کرێت هه‌لسوڕاوی بن. لینکی
که‌مپینه‌که.
http://www.emrro.com/rasismim.htm
سکرتاریه‌تی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
12.02.2010
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆن خۆی بۆ
دەورەیەکی تری ناڕەزایەتی ئامادە دەکات.
لەڕیزى نارەزایەتیەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا
ڕادەوەستین و بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی بەزۆری ناردنەوەی پەنابەران
دێینەمەیدانەوە.
ڕۆژی هەینی رێکەوتی ( 12/2-/2010) کاتژمێر (2) ى پاش نیوەڕۆ فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان، کۆبوونەوەی دەورەی خۆی سازدا
لە هۆڵی هونەر جوانەکان لەشاری سلیمانی بە بەشداری (دەشتی
جەمال)سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و ژمارەیەک
لەنۆینەرانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە شار‌و شارۆچکەکانی کفری و کەلار
و رانیە و حاجی ئاوا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەو پەنابەرانەی
لەڕێگای ژیانی پەنابەریدا گیانیان لەدەستدا، دەستى بەکارەکانیکرد،
پاشان دەشتی جەمال لەووتەیەکدا وێرای گەیاندنی پەیامی نارەزایەتی بە
حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندو بەو ئیتیفاقیانەی
بەژیان و چارەنووسی پەنابەرانەوە ئیمزایان لێدراوە، هاوکات ووتی "ئێمە
دەمانەوێت لەم کۆبوونەوەیەدا خۆمان بۆ دەورەیەکی تری ناڕەزایەتی
ئامادەبکەین لە پاڵ حزب و ڕێکخراوە سیاسی و پیشەیى و ناڕەزایەتیەکانی
کۆمەڵگای کوردستاندا... کێشەی پەنابەران کێشەی ژیانە.. کێشەی سەرجەم
کۆمەڵگای کوردستانە... و یەگرتوویی ڕیزەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
لە پاڵ بزووتنەوەی ناڕەزایەتیەکانی دیکەی خەڵکی کوردستاندا مانا پەیدا
دەکات و بەهێز دەبێت.." هەروەها ووتیشى "ئێمە پێویستە فشارەکانمان
توندتر بکەینەوە، دەیان پەنابەر لەدەرەوەی ووڵات چاوی ئومێدیان بڕیوەتە
هەوڵەکانی ئێمە.. دەیان خێزان و دایک و باوک لەچاوەروانی لە
ئامیزگرتنەوەی مەرگی ئازیزانیان ئەوانەی لەڕێگای ژیانی پەنابەری
ژیانیان لەدەستدا".
لەبەشێکی تری ووتەکانیدا دەشتى جەمال پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و
کەسوکاریانی دڵنیاکردەوە کەخەباتی پەنابەران لەهاوپشتیەکی بێ ووچانی
رێکخراوە پەنابەرى و ئینسانی و یەکیتی کریکاریەکانى جیهان بەهرمەندو
بەردەوام دەبن لەپێناو بەشکتکێشانی سیاسەتی دژی پەنابەری، تاکیدیشی
لەسەر دامەزراندنی لقی فیدراسیۆن کردەوە لەکوردستان.
پاشان (ئامانج عبدوڵا)بەپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی راپۆرتی کاروچالاکی و هەڵسورانەکانی یەک ساڵی
ڕابردووی لقی کوردستانی فێدراسیۆنی بۆ ئامادەبوان باسکرد.
پاشان دەرگا کرایەوە بەڕووی قسەوباس و پێشنیارەکانی بەشداربوان لەوانە
ژمارەیەک لەپەنابەرە دیپۆرتکراوەکان کە زۆربەیان زیاتر لە 10ساڵ لە
وولاتە ئەورپیەکان ژیانیانکردوە بەدور لە هەموو پرەنسیپێکی ئینسانی و
بەگیرفانی خاڵی دیپۆرتی کوردستانکراونەتەوە و دەوری سلبی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەپەیوەند بەخراپی رەوشی پەنابەران دایە بە ڕەخنە.
هەروەها دایکی ژمارەیەک لەپەنابەری وون بوو و ئەو پەنابەرانەی بەدوای
ناردنەوەیان کۆتای‌یان بەژیانی خۆیان هێنا کار‌و هەڵسورانەکانی
فیدراسیۆنیان بەرز نرخاند.
لە کۆتایشدا کۆبوونەوەکە چوە سەر کارەکانی داهاتووی فیدراسیۆن و تاکید
لەسەر وەرگرتنی ئیجازەی فیدراسیۆن و دامەزراندنی ئۆفیس و ڕاکیشانی
پشتیوانی بۆ خواستەکانی پەنابەران لەدەرەوە و بەدیهێنانی خواستەکانی
پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لەدەسەڵات، هەروەها لەسەر توندکردنەوەی فشار
بۆ حکومەتی هەرێم و گرتنەبەری شیوازی نارەزایەتی دیکە لەپێناو وەڵام
دانەوە بەخواستەبەرهەقەکانی پەنابەران، راوەستان لەپاڵ خەباتی کرێکاران
و ژنان و خۆێندران و لاوانی بۆ کردنەوەی کۆمەڵگا بەرووی ئازادیی و
ئینسانی و خۆشگوزرەانی بەردەوام دەبێت.
شایەنی باسە هەوڵنێران و ژمارەیەک لەدەزگاکانی راگەیاندن راپۆرتی خۆیان
لەو کۆبوونەوەیە ئامادەکرد.
بـــــۆ هەر زانیاریەک سەبارەت فیدراسیۆن-
لقى کوردستان، پەیوەندی بکەن بە ئـــامــانج
عه‌بدوڵا (بـــەرپــرسی لقی فیدراسیۆن
لە کوردستان) بە ژمارەی :07702204844
یان به‌م ئیمایله:
abdullaamanj @yahoo.com
ئارى بە ژمارەی(07708647440)، بەختیار سالح(07709424949)
فه‌لاح کەلارى لە کەلار
بەژمارەی(07708935350) موته‌لیب
پشدەری(07703641706) جەبار لە رانیە (07701528739
www.federationifir.com
www.csdiraq.com
dashtyjamal@googlemail.com
Tele:07856032991
Fax:08712664391
|