په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٧\٢٠١٢

پشتیوانیی لە کەمپینی داواکاری ئازادکردنی پەنابەرە عێراقییەکانی نێو گرتووخانەکانی سوێد.

 


بە پێی ئەو زانیارییانەی لە گروپی دژ بە ناردنەوەی پەنابەرانەوە (Aktion mot deportation) بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی گەیشتووە، چەندین پەنابەری عێراقی لە پێنج گرتووخانەی دەستبەسەریی سوید ڕاگیراون لەبەردەم ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان.


ڕاگرتنی پەنابەرانی عێراقی لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی سوی، زەخت و زۆرھینان بۆ پەنابەران لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەمە بەرواری ٢٣-٦دا بە زۆرینەی دەنگ سەبارەت بە دۆسیەی کێشەکانی پەنابەران لە ھەندەران بڕیاریدا کە ‌بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی ڕەتکردوەتەوە و داوای لە حکومەتی عێراقی کردوە کە پەلە بکات لە دەسکاریکردنی یاداشتی لێک تیگەیشتنی(مژکرە التفاھم) نێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی سوید.


سەرباری ئەوەی ئەم بڕیارەی پەرلەمان لەلایەن رێکخراوە پەنابەریو ئینسانیەکانەوە پێشوازی لێکراو و بوە مایەی ئەوەی حکومەتەکانی ئەوروپای تووشی شۆک بکات چونکە چیتر ناتوانن بە ئاسانی پەنابەران دیپۆرت بکەنەوە، بەڵام حکومەتی سوید ڕایگەیاندوە تا ئێستا ھیچ ئاڵۆگۆرێک بەسەر یاداشتی لێک تێگەیشتنی نێوان حکومەتەکەیان وحکومەتی عێراقی نە ھاتووە، بەو ھۆیەوە گرتن و ڕاونانی پەنابەران لە ووڵاتی سوید بەردەوامە. بە پێ ئەو زانیاریانەی بە فیدراسیۆن گەیشتووە لە ساڵی ٢٠٠٩وە ١٦٩٠ پەنابەر دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە. بۆیە پێویستە پەرلەمانی عێراق فشارەکانیان بۆ سەر حکومەتی عێراقی توند بکەنەوەو تا حکومەتی عێراقی پەلە بکات لە پیاچوونەوە بەو رێکەوتننامەیە وبەڕەسـمی بۆ دەرەوە ڕایگەیەنێت کە ئامادەنیە پەنابەری بەزۆر نێراوە وەربگرێتەوەو بە عەمەلێش نیشانی بدات. ھاوکات ئەم شێوازەی حکومەتی عێراق نەک ھەر سووکایەتیە بە پەرلەمان، بەڵکو سەنگی حکومەتی عێراقیش ئەوەندەیتر سووکتر ئەکات.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەوەی کە تەواوی ئەو کردەوە دژە ئینسانیانەی دژ بە پەنابەران ئیدانە ئەکات، ھاوکات ڕایدەگەیەنین کە بە تەواوی تواناوە پشتیوانی لە کەمپینی گروپی دژ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران (Aktion mot deportation) بۆ خواستی ئازادکردنی سەرجەم پەنابەرانی عێراقی لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی سوید دەکەین و داوای دادگاییەکی نۆیی ئەو پەنابەرانەیە تا بتوانن بەڵگەنامەی مانەوەیان بەدەست بێنن. داوا لە رێکخراوە مرۆیی و پەنابەری، لایەنە سیاسی، پەرلەمانتار و ئازادیخوازان و تەواوی پەنابەران دەکات واژوی خۆیان بدەن لە کەمپەینی دژ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران (Aktion mot deportation).

 

لەم لینکە واژوی خۆتان ئاراستە بکەن:

www.avaaz.org/en/petition/Release_all_Iraqi_refugees_from_detention_centers_in_Sweden_1/?tta


سەرکەوێت خەباتی رێکخراوە پەنابەریەکان.. بژی مافی نیشتەجێبوون.

 

١٨\٧\٢٠١٢

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک