١\٣\٢٠١١
پشتیوانیی لە راپەڕینەکانی خەلکی کوردستان و
بانگەوازێک بۆ ژنان.
ژنانی ئازادیخواز، خەمخۆرانی مافەکانی ژنان..
وەک دەزانن لەماوەی یەک هەفتەی رابردوودا تەواوی چپنو تویژەکانی
کومەلگا لەمەیدانەکانی شارو شەقامەکاندان بۆ دەربرینی نارەزایەتی
پەنگخواردووی چەندین سالە لە دژی گەندەلی، بیکاری، نەبوونی خزمەتگوزاری،
نەبوونی ئازادی بیرورا دەربرین کە رۆژ لەدوای رۆژ کەلەکە بووەو بەدوای
هەل و دەرفەتەوە بوون کە دەریبرن. بزووتنەوەی نارەزایەتی خەلک هەمیشە
زوو یان درەنگ دیتە مەیدان و داوای مافەکانی خۆی دەکات، ئەو
خۆچیشاندانانەی ئیستا شایەتی حالی خەلکە بۆ باشتر کردنی ژیانیان داوای
ئال و گۆر دەکەن. نایەکسانی و جیاوازی چینایەتی گەیشتۆتە ئەوپەری،
لەبەرامبەریشدا کۆشک و تەلاری دەسەلاتداران و مەسئولین بەرزترو گەوروتر
دەبیت. لەم نیوەدا کەس وەک ئیمەی ژنان گورزی ئەو نایەکسانی و
نارەوایەتیەمان نەخواردووە لەماوەی ئەم 20 سالی حکومەتی کوردیدا. هەر
لەکوشتن و تیرۆری ژنانەوە بگرە کە ئیتر بینە قاقای کومەلگای گرتووە تا
دەگاتە سوکایەتی کردن بە کەرامەت و حورمەتی ژیانی ئینسانیمان بە یاسای
نووسراوو نەنوسراو، بە داپلوسینی دەنگمان لەلایەن دەسەلاتەوە وە غەرق
کردنی کوردستان بە وەهم و خورافەی مەزهەب کە ژنان گەورەترین زەرەرمەندن
لە ئاوەها سیستمیکدا.
ئەمرۆ رۆژیکە کە دەبیت بیینە مەیدان و هاوشانی پیاوانی نارازی و وەدەنگ
هاتوو برژیینە نیو شەقامەکان و داوای مافی ئینسانی خۆمان بکەین. تەنهاو
تەنها خۆمان دەبیت داوای مافەکانمان بکەین و نابیت چاوەریی هیچ چین و
تویژیکی تر ببین کە بومان بیننە دی. ئیمەی ژنان کە قوربانیەکی
زۆرمانداوە وە ئەیدەین لە ملنەدانمان بە عورف و عاداتی دواکەوتووانەو
پیاوسالاری، مەزهەب و یاساکانی دژە ژنی، دەبیت ئەمرۆش ئەو تەکانەو ئەو
هەلویستە لە خۆمان نیشاندەین کە مافی یەکسانی ژن و پیاو جیانەکراوەیە
لە مافەکانی خەلکی نارازی و وەدەنگ هاتووی کوردستان.
ریکخراوەکانی ژنان:
هەتاکەی بیدەنگ دەوەستن لەئاست قەتل و عام کردنی خەلکی خرۆشاوی
کوردستان؟ هەتا کەی مەسلەحەتی حیزبایەتیتان دەخەنە پیش مەسلەحەتی
مافەکانی ژنان؟ بۆچی وە تاکەی وەک تەماشاکەری رووداوەکان دەبن؟ مەگەر
ئیمە هەموومان گیرۆدەی هەمان دەستورو یاسا نین کە مافی ئینسانی بوونمان
ئەخاتە ژیر پرسیارەوە؟ مەگەر هەموومان بەبی جیاوازی نالینین بەدەست
هەرەشە و توندو تیژیەوە؟ مەگەر هەموومان نەمانبینی چۆن دەسەلاتداران
هەولەکانی بزووتنەوەکەمانی بەهەدەر دەداو هەمیشە بەربەستی
کاروچالاکیەکانمان بوون بە بەهانەی جۆراوجۆر؟ ئایا ئیتر کاتی ئەوە
نەهاتووە خەیال پلاوی و خۆشخەیالیتان وەلانین بەرامبەر دەسەلات؟ میژوو
لیتان خۆشنابیت کە لە وەها دەورانیکی دژواردا نەتوانن هەلویستی
مەسئولانەو بەقازانجی ژنان هەلنەگرن.
ئیمە هەموومان کۆیلەی هەمان دەسەلاتی پیاوسالارو دژە ژنین بەبی جیاوازی،
کەواتە با دەنگەکانمان یەکبخەین وە برژیینە نیو شەقامەکان تا بەس خۆمان
نوینەرایەتی خۆمان بکەین وە داوای مافی یەکسانمان بکەین.
ریکخراوی ئازادی ژن بە هەموو توانایەوە هاتۆتە مەیدان وە هەمیشە باوەری
بەوە پتەوە کە ماف دەسینریت وە نابەخشریت، وە هیچ لایەنیک ناتوانی
نوینەرایەتی پرسی ژن بکات بیجگە لە ژنان خۆیان.
بۆپیشەوە بەرەو بەدەستهینانی مافی یەکسانی ژن و پیاو، سەرکەویت خەباتی
خەلک بە ژن و پیاوەوە بو دونیایەکی باشتر.
رێکخراوی ئازادیی ژن لە
عێراق - نوینەرایەتی دەرەوە
رێگا رهووف، هۆزان
مهحمود، گوڵزار عهلی
27\2\2011
|