په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١١\٢٠١٤

پشتیوانی لە یاسای “یەکسانیی”ی کانتۆنی جەزیرە دەکەین

 لە بەرامبەر بە هێرشی کۆنەپەرستان!

 


لە رۆژی ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤ کانتۆنی جەزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان یاسای “یەکسانیی” دەرکرد کە تیایدا بەشێکی گرنگ لە مافەکانی ژنانی تێدا هاتوە و بۆ یەکەم جار نمونەی یاسایەکی پیشکەوتنخوازی باری کەسێتی کە ڕەچاوی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامیە نەکردوە لە ناوچەکەدا ڕاگەیەندراوە.


ئەم یاسایەی پاراستنی ژنان و خەباتی ژنان لە کۆبانی و ڕۆژئاوا دژ بە داعش و دەوڵەتە ئیسلامی و یاسا ئیسلامیەکان ئەمڕۆ سەرنج و پشتیوانی ئازادیخوازانی زۆربەی جیهانی ڕاکێشاوە و وێنایەکی مۆدێرن وپێشکەوتو لە کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی کوردستانی پیشان داوە کە بەها و یاسا چاخەکانی ناوەڕاست وداعش و یاسا ئیسلامیەکان هەڵدەوەشێننەوە و تێکدەشکێنن.

ئەم هەنگاوە پێشڕەوانەیە ڕوبەڕوی هێرشی کۆنەپەرستانی کوردستان بوەتەوە و لە نامەیەکدا کە مەلا کامەران وەک نوێنەرێکی ئیسلامیەکانی کوردستان بۆ”ێالح مسلم”هاوسەرۆکی پەیەدەی ناردوە هەڕەشە لە کانتۆنی ڕۆژئاوا دەکا بەهۆی ئەو یاسایەی سەبارەت بە مافەکانی ژنان دەریانکردوە و دەڵێ “هێشتا کات زووە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لە سەلامەتی و سەقامگیری حوکومەتەکەت و بێ منەتیت لە ئیسلام و هاوسۆزی موسڵمانان و زانایانی ئاینی ” ..” هەم کاتیش ماوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بکەن بە بڕیار و هەڵوێست و بیروباوەڕەتان بەرامبەر خودی ئیسلام و یاساکانی، بەتایبەتیش یاسای باریکەسێتی لانی کەم بەکۆی گشتی نابێت ڕۆڵی ئاین لەو کانتۆنەی ڕۆژئاوادا کەمتر بێت لە ڕۆڵی ئاین لە هەرێمی کوردستانی باشوردا، ئەگەرنا هەڵوێستمان زۆر لەوەش توندتر دەبێت ئەوکات لۆمەی کەس نەکەن خۆتان نەبێت”.


لە هەنگاوی یەکەمدا ئەم نامەیەی مەلاکامەران هەڕەشەیە لە سەلامەتی و سەقامگیری حکومەتی ڕۆژئاوا و بە ئاشکرا هاندانی ئەم مامۆستایەیە بۆ دژایەتکردنی ئیدارەی ڕۆژئاوا ئەگەر لە یاسای ” یەکسانی” پەشیمان نەبنەوە ، یاسایەک کە بە دەرچوونی یاسای باری کەسێتی هەرێمـی کوردستانی سەرچاوە گرتووی لە دینی ئیسلامەوە خستۆتە ژێر پرسیار و ڕەخنەی توندەوە و پرسیاری گەورەی لەسەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دروست کردوە کە بۆچی ٢٣ ساڵە ئەوان نەیانتوانیوە مافەکانی ژنان لە یاسایەکی لەوجۆرەدا دەستەبەر کەن.


٢٣ ساڵە لەهەرێمی کوردستانی باشوردا یاسای باری کەسێتی کە بەدڵی مەلا کامەران و هاوەلەکانیەتی ” بەنیو ئینسان حسابکردنی ژنان لە شایەتی و میرات ” و “فرۆشتن و مامەڵە بەژنان بەناوی مارەیی ” و “چوارژنە” و ” دەسەڵاتی ڕەهای پیاوان لە تەڵاقدا ” ی بەسەر ژنانی کوردستاندا سەپاندوە و بەهۆی ئەم یاسایەوە هەزاران ژن لە کوردستاندا کوژراون و سەدان هەزار لەژێر سایەی هەڕەشە و توندوتیژیدا دەناڵێنن . مەلا کامەران داوا دەکات کە یاساکەی کانتۆنی جەزیرە با هیچ نەبێت بەقەدەر ئەمەی هەرێمی کوردستان دەوری دینی پیوە دیار بێت و ژنانی رۆژئاوا کۆیلە بکات لە کار و باری خێزاندا.

ئـێمە کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و چالاکی بواری یەکسانی ژن و پیاو ئیمزاکەرانی ئەم نامەیە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی مەلا کامەران ، پشتیوانی بەرفراوانی خۆمان لە ئیدارەی کانتۆنی جزیرەی کوردستانی ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنین بۆ دەرکردنی یاسای پاراستنی مافەکانی ژنان و ئەم هەنگاوە بەدەستکەوتی خەباتی ژنان و خەڵکی یەکسانی خوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەزانین.


. بێگومان ئەم یاسایەی پاراستنی مافەکانی ژنان بەرهەمی سەرکەوتنی شەڕی دژی داعشە و ئەم سەرکەوتنە مۆرکی خۆی دەدات لە یاسا و بەها و فەرهەنگ و نەریتە ئیسلامیەکانی داعش و وەلامێکی تێکشکێنەرە بە بیر و باوەڕی داعش کە کۆیلایەتی ژنان و کوشتاری ناموسوڵمانەکان حەڵاڵ دەکا.

هەروەها ئێمە ئەم دەستکەوتە بە ئومێدێک دەبینین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەوڵ و تێکۆشانی ٢٣ساڵەی خەباتی یەکسانیخوازی لە هەرێمی کوردستانی باشور و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە ڕێگەی یاسایەکی لەو جۆرەوە . پشتیوانیمان لەم یاسایە پەیامێکە بە دەسەڵات کە دەبێ یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستانیش چیتر لەسایەی شەریعەتی ئیسلامیدا نەمێنێتەوە و هەمان هەنگاوی کانتۆنی جزیرە هەڵبگیرێ بۆ سەپاندنی یاسای مافەکانی ژنان و گۆڕینی یاسای باری کەسێتی و دانان و جێبەجێکردنی یاسای یەکسانی ژن وپیاو. مەلا کامەران و ڕەوتەکانی ئیسلامی سیاسی پشتی قسەکانی دەبێ پەشیمان ببنەوە لەهەر هەڕەشە و هاندانێک کە دژ بەئازادی و یەکسانی خەڵکی کوردستان دەستیان داوەتێ ئەگینا ئەوانیش بەدەردی داعش دەچن و دەکەونە بەر نەفرەتی هەموو کۆمەڵگە.

ئێمە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازەکانی کوردستان و حزب و ریکخراوەی جەماوەری وکەسایەتیەکان دەکەین کە پشتیوانی لەم یاسای “یەکسانی”یە بکەن و داوا لە پەرلەمانی کوردستان بکەن کە یاسای باری کەسێتی بگۆڕێ بە یاسایەکی یەکسانی ژن و پیاو کە هاوشێوەی ئەم یاسایەی کانتۆنی جزیرە بێت و یەکگرتوانە بەرپەرچی هەڕەشەی کۆنەپەرستان ببنەوە. هەروەها بانگەوازی هەموو ڕیکخراوە جیهانیەکان دەکەین کە لەم سەروبەندەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان پەیامی پشتیوانی بۆ ئەم پێشکەوتنەی کانتۆنی جەزیرە بنیڕن و بە پراکتیکیش پشتیوانی خەباتی یەکسانیخوازی لە کوردستان وناوچەکەدا بکەن.


واژۆیەکان:


١- گۆنا سەعید - هەڵسورای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٢- ئاسۆ کەمال - جالاکی سیاسی
٣- کەژاڵ نوری - چالاکی بواری ژنان و شاعیر
٤- بەهار مونزیر - ‌هەڵسورای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٥- لاوژە جەواد - هەڵسورای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
٦- حەمە غەفور - چالاکی سیاسی
٧- قادر نادر - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٨- گۆنا عەلی - جالاکی بواری ژنان
٩- کەژاڵ عەلی - شاعیر و چالاکی بواری ژنان
١٠- بەڵێن ساڵح - ئەمریکا
١١- ڕۆژ عەزیز - جالاکی سیاسی
١٢- ڕووناک ئەمین - سوید
١٣- جەزا حەمەێالح والى / کۆمەلناس/ کوردستان
١٤- سەرکەوت شەریف - خوێندکاری ماستەر لە میسر
١٥- هێمن ڕەئووف - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی - کەنەدا
١٦- مەرزی ئەمین - توێژەری کۆمەڵایەتی لە سوید
١٧- عەبدول قەرەغۆلی - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی لە سوید
١٨- شەهلا عەبدوڵا رۆستەم-فنلند
١٩- بەهرۆز جەعفەر - نوسەر
٢٠-نەگین شێخ ولئیسلامی - جالاکی بواری ژنان
٢١- ڕێکخراوی ژنانی ئازەرمیهر - کوردستان
٢٢- یاسین رۆستەمی - جالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٢٣- نەجیبە مەحموود - جالاکی بواری ژنان
٢٤- کامیار سابیر - ئوسترالیا
٢٥- ئەنوەری ڕەشەی ئەوڵا-بەریتانیا
٢٦- عومەری خەتات - نەرویج
٢٧- دکتۆر سالار باسیرە- پرۆفیسۆری یاریدەدەر و لیکۆڵەری سیاسی
٢٨- گوڵزار علی- هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان
٢٩- نالیا ئیبراهیم -سوید
٣٠- ئالان ئەحمەد- سیاسەتمەدار - دانمارک
٣١- رێناس عارف -شێوەکار و کارتونیست - هۆلەند
٣٢- خدیجە ڕەشید -لندن
٣٣- بەسۆز زاهیر - سلێمانی
٣٤- بەختیار نادر- هەلسوراوی سیاسی - سلێمانی
٣٥- بەکر عبدالکریم - سلێمانی
٣٦- نیاز علی - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی و ئەندامی گروپی ژیان
٣٧- بەناز فەرەج- یاریدەدەری پزیشکی - ئەڵمانیا
٣٨- ڕەنجدەر گراوی - هەلسوراوی کۆمەڵی مەدەنی
٣٩- موزەفەر عەبدوڵا -هەلسوراوی سیاسی - ئوسترالیا
٤٠- چرۆ ئەحمەد- ئوسترالیا
٤١- چیمەن عارف - ئوسترالیا
٤٢- حسن مارف - ئوسترالیا
٤٣- جەبار مستەفا- ئوسترالیا
٤٤- شیرین موراد- ئوسترالیا
٤٥- عآمر سابیر- ئوسترالیا
٤٦- ماردین عبداللە- ئوسترالیا
٤٧- زاریا عبداللە - ئوسترالیا
٤٨- دلاوەر محمد- ئوسترالیا
٤٩- محسن کریم- هەلسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان - سلێمانی
٥٠- کامەران لەتیف-بەریوەبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان
٥١- ئەرسەلان پیرۆت - ئۆسلۆ
٥٢- شوان بەرهەم
٥٣- چیمەن قەرەداغی- شاعیر
٥٤- ناهید موکری - چالاکی بواری ژنان
٥٥- ئاسیا مجید -تورنتو
٥٦- شەمال زاهیر - سوید
٥٧- هیوا ناسیح - ریکخراوی چاک
٥٨- سەرکاو هادی گۆرانی- ئەکتەر و نوسەر
٥٩- ڕۆزا پور - کۆمۆنیستی کرێکاری - بەریتانیا
٦٠- جەمال شەریف - فنلند
٦١- هەورامان عەلی - نوسەر - فنلند
٦٢- میدیا زەهاوی - لندن
٦٣- سورەیا تاهیر- لندن
٦٤- ئاراس رەشید- کەنەدا
٦٥- ئاراس گەلاویژ هەڵسوراوی سیاسی سلیمانی
٦٦- رێناس ڕامان
٦٧- عدنان گلی ، چاودیری سیاسی ، سوید
٦٨- سارا عومەر -مافناس - دانیمارک
٦٩- میهرەبان کەریم
٧٠- کەژال حەمە ڕەشید-کەنەدا
٧١- میهرەبان عەلی - فنلند
٧٢- هێمن زاهیر- سلێمانی
٧٣- شه‌ماڵ زاهیر/سوید.
٧٤- سوسن سلیم - چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی
٧٥- ریکخراوی ژنانی کوردوخۆرهەڵاتی ناوەراست لە بەریتانیا
٧٦- کامیل ئەحمەد- شێوەکار - ئەڵمانیا
٧٧- ئیخلاس جەبار - سلێمانی
٧٨ - بێریڤان محه‌مه‌د - هه‌ڵسوراو له‌ بوارى مافى ژنان، رۆژنامه‌وان

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک