٢\٤\٢٠١١
پشتیوانی له
پلاتفۆرمی چه‌پ، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه.

ئازاد به‌کر
چونکه ده‌زانین له کوردستاندا چ قه‌یرانێک هه‌یه، چونکه ده‌زانین
ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ره‌ڕای دزی و تاڵانی و سوکایه‌تی به‌خۆمان و
چینه‌که‌مان، مل به داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه ناده‌ن، چونکه
به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکار و ئایینده‌ی جوڵانه‌وه‌که مه‌ترسی
له‌سه‌ره. چونکه به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانی سیاسی، واته سپاردنی
بزووتنه‌وه‌که به‌هێزی بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رستی، پاشه‌کشه‌ی
بزووتنه‌وه‌که. هه‌ربۆیه پشتیوانیکردن له "پلاتفۆرمی چەپ بۆ
بەسەرکەوتن گەیاندنی خۆپیشاندانەکانی کوردستان" ئاسۆیه‌که بۆ چوونه
پێشه‌وه‌ی خه‌باتی کرێکاران له‌م قۆناغه و سه‌رخستنی ڕاپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ری ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان، به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
سته‌م و سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ی کوردی‌دا. تێکۆشانه بۆ
بردنه‌پێشه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازی و پێشکه‌وتنخوازی، هه‌وڵدانه
بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه. خڕبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی چه‌پ له‌ده‌وری پلاتفۆرمێکی
شۆڕشگێڕانه‌دا، زیاتر ڕێگاخۆشکه‌ره تا به‌کرده‌وه به‌جه‌ماوه‌ری
چه‌وساوه و پێکهاته‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌وه په‌یوه‌ست و تێکه‌ڵاوبیت و
له‌گۆشه‌گیری و په‌رته‌وازه‌یی دووری بکه‌ویته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌که، خۆی له‌فراوانبوون و باڵاکردنی
هێزی سکولار و چه‌پ و کۆمۆنیستی و ئازادیخوازیدا ده‌بینیته‌وه،
ده‌رکه‌وتن و ئاماده‌یی چینی کرێکار له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌که‌وێته
سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ڕێکخراوه‌ییه‌وه، به جیاوازی بیربۆچوون
و تێڕوانینیمان له زۆر مه‌سه‌له‌ی ووردی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و
به‌رنامه‌یی. هه‌ڵوێستی مێژووییانه داوای کاری هاوبه‌شمان لێده‌کات،
چونکه ته‌نها کاری هاوبه‌شی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان، ئامڕاز و
چوارچێوه‌یه‌که بۆ ئه‌کتیڤکردنی چالاکی چینایه‌تیانه له‌واقیعی
ئه‌مڕۆی کوردستاندا. له‌وانه‌شه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزی چه‌پی
کۆمه‌ڵگا دا‌بنێت بۆ ڕزگاربوون له چه‌قبه‌ستویی و له‌پڕۆسه‌یه‌کی
پێشکه‌وتوتردا ئاستی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوه‌یی و سیاسی، گونجاو و
ته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری ئه‌م واقیعه‌دا بێته کایه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیستی زۆر هه‌لی گرنگی له‌مێژوودا له‌ده‌ست
چووه، جا یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه به‌ربڵاوی و خه‌مساردی ئه‌و هێزه
خۆی بووه، چونکه گه‌ر گشت گروپ و حیزب و ده‌سته‌وتاقمی چه‌پ و
کۆمۆنیستی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایدیۆلۆژی مارکسیزم هه‌نگاویان بنایه
ئێستا ڕۆڵ و نه‌خشێکی دیار و زیاتریان ده‌بوو. کاتێک به‌ره‌ی چه‌پی
کۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ بردنه پێشه‌وه‌ی ئاستی ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری
و مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگادایه، ده‌بێت خۆی بۆ ئه‌و گۆڕانکاریه
ئاماده‌بکات، ده‌بێت خۆی ببێته ڕابه‌ر و پێشڕه‌و و هه‌ڵسوڕاوی
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و خه‌باته. له زه‌مینه‌ی واقیعدا ئه‌مه‌ش به‌کاری
هاوبه‌ش و ئه‌کتیڤکردنی به‌رنامه و پلاتفۆرمی چینایه‌تیانه ده‌کرێت.
بڕوا بوونمان به کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی کوردستان، کارکردنه له‌سه‌ر
به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراوی چینایه‌تی و هه‌ڵوێست و هه‌نگاونانی به‌ره‌ی
چه‌په به‌پێی ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم و ڕێکخستنی هاوبه‌ش و کاری سیاسی
هاوبه‌شی هێزی چه‌پ و کۆمۆنسیتیه له به‌دیهێنانی ئامانجی هه‌نوکه‌یی و
ستراتیژی قۆناغه‌کان که دوا ئامانج دامه‌زراندنی سۆسیالیزمه.
ئێستا ئه‌رکی سه‌رشانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیستیه ببێته
پێشه‌نگ، له ئاڕاسته‌کردنی په‌رچه‌مێکی مۆدێرن و سکولار به
جوڵانه‌وه‌که، وه‌ڕاکێشانی چینی کرێکار و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و
یه‌کسانیخوازان به‌ده‌وری ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌دا، له‌پێناوی به‌هێزکردن
و به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌که و جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری و یه‌کگرتوویی چینایه‌تیانه له به‌ره‌ی بۆرژوازی و
کۆنه‌په‌رستی کۆمه‌ڵگه. هزری چه‌پی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه له‌گه‌ڵ
گۆڕانکاری و گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن و خواست و داواکاریه ڕه‌واکانی
جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه و به ئه‌نجام گه‌یاندنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی،
به‌مانای یه‌کسانی چینایه‌تی له‌ڕووه یاسایی و مافه
ئابوریه‌کانه‌وه دژی سیسته‌می نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
سه‌رمایه‌داری.
له‌م بارودۆخه قه‌یراناویه سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی
تێدایه، ڕیفۆرم و نوێکردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و دامه‌زراوه‌کانی زۆر
لاوازه، به‌هۆکاری بێباوه‌ڕی خه‌ڵکی چه‌وساوه به‌ده‌سه‌ڵات و
ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌دژی نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ر‌ی، واته هه‌لومه‌رجی نوێ پێویستی به به‌ره‌یه‌کی
چینایه‌تی نوێش هه‌یه بۆ بردنه پێشه‌وه و فراوانکردنی خه‌باتی
چینایه‌تی. ساڵانێکه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نه‌یتوانیوه وه‌ک
ئه‌لته‌رناتیڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌ربخات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌توانێ
به ئامڕازی خه‌باتی چینایه‌تی خۆی له‌کێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا
هه‌نگاو هه‌ڵگرێ و ڕۆڵی مێژوویی ببینێ. ئه‌م هێزه کۆمه‌ڵاتی و سیاسیه
جێ پێی له واقیعدا دیاربێ و به‌ئه‌زموونی شۆڕشگێڕانه و پێشڕه‌وانه،
جه‌ماوه‌ر ڕێکخراو و ئاماده‌بکات و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بنچینه و
سه‌رتاپای جوڵانه‌وه‌که دا‌بنێت.
هه‌ڵسوڕاوان و ڕابه‌رانی چه‌پ و کۆمۆنیستی ووزه و توانای ئه‌وه‌یان
هه‌یه که‌ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌که و پێدانی ئاسۆیه‌کی ڕۆشن
ئاڕاسته بکه‌ن، وه هاوئاهه‌نگی خه‌باتیان پێکه‌وه له
هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی جوڵانه‌وه‌که‌دا. ئه‌م
قۆناغه سیاسیه سه‌ره‌تایه‌که بۆ کاری هاوبه‌شی گه‌وره‌تر، گرنگی
کۆبوونه‌وه‌ی هێزی چه‌پ و کرێکاری و کۆمۆنیستی، دژی ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوازی و چاره‌سه‌ری ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی، کارێکی پێویست و
هه‌نوکه‌یی یه. قه‌یرانی سیاسی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌رده‌م،
جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌دا به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زاێتیه‌کی به‌رین بۆته‌وه،
وه هه‌لومه‌رجێکی له‌باری بۆ گه‌شه‌کردنی هێزی ئازادیخواز و چه‌پی
شۆڕشگێڕ هێناوه‌ته کایه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌گره‌وی ئه‌و هێزه
سیاسیه‌دایه تابتوانێ کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کانی ناڕازی له
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی، له‌ژێر په‌رچه‌م و دروشمی ئه‌م
ئه‌لته‌رناتیڤه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیخوازانه نوێیه‌دا
کۆبکاته‌وه بۆ چاره‌سه‌رێکی ڕیشه‌یی.
به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تی هاوگونجاندنی سیاسی نوێ، بزووتنه‌که له ڕووی
چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه ده‌باته پێش، که ئه‌مه‌ش به قازانجی
چینی کرێکار و توێژه بێبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه، له تێکۆشانی
ئازادانه‌ی جه‌ماوه‌ریدا له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و
مافه‌کانیاندا. ئیتر ئه‌م هێزه ده‌بێته به‌رگریکاری ماف و
ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵ و تاک، پشتگیری له خواست و داواکاریه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کات و هه‌وڵی باشکردنی هه‌لومه‌رجی کار و ژیان و
تێکۆشان و ڕێکخراوبونێکی نوێ ده‌دات، متمانه بۆ جه‌ماوه‌ری سته‌مکێش
بۆ کاری کۆمه‌ڵاتیانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. کاری ئه‌م هێزه‌شه خۆی
بخزێنێته ناو ڕێکخراوه کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کان و کراوه‌نه‌یه‌کی
سیاسی له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا له‌ڕووی کێشه‌ی چینایه‌تیدا بکاته‌وه و
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بنکه فراوانی هۆشیار به‌ده‌ست بهێنێ و بتوانێ
له‌و ڕێیه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری ئازاد دابمه‌زرێنێ.
له‌ئه‌نجامی شکست و هه‌ره‌س و بارگرانی ڕابردوودا نه‌وه‌یه‌کی نوێی
پێشکه‌وتنخواز به ئه‌زموونی خۆیه‌وه هاتۆته مه‌یدان و به‌شداری له
کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌کات، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ
له ئامڕازی حیزب و سه‌ندیکا کلاسیکیه‌کان. وه کاری هێزی چه‌پ و
کۆمۆنیستی یه ڕۆڵی سه‌ره‌کی خۆی له بزواندن و کارتێکردنی ئه‌م توێژه
گرنگه‌ی کۆمه‌ڵدا ببینێ و به‌ئاسۆی سۆسیالیستی و یه‌کیه‌تی چینایه‌تی
ده‌وڵه‌مه‌ندی بکات. له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م بارودۆخه شۆڕشگێڕانه‌یه‌دا
ده‌بێ هێزی چه‌پ و کۆمۆنیستی و کرێکاری هه‌وڵبده‌ن تابتوانن جڵه‌وی
بزووتنه‌وه‌که به‌ده‌سته‌وه‌بگرن و پێشڕه‌وی بکه‌ن. تادرێژه و
به‌رده‌وامی به‌و جوڵانه‌وه‌که بدرێت، بۆ گه‌یشتن به خواست و
داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی، ئه‌مه‌ش له گره‌وی یه‌کگرتوویی
کرێکاران و باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگه‌دایه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تێکی چینایه‌تی
سه‌ربه‌خۆ و ئازاد. به‌وجۆره ده‌توانرێت بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بچێته‌پێش و له چه‌واشه‌کاری و هه‌ڵخڵه‌تاندن و
سازش بپارێزرێ.
ئه‌م ده‌ستپێشه‌خه‌ریه زۆر واقعیانه‌یه و سه‌رنجی زۆرێک له
ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان و چه‌پی کۆمه‌ڵگای به‌حیزب و گروپ و
که‌سایه‌تی سیاسی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه، به‌هیوایی به‌سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنی خۆپیشاندانه‌کان و به‌دیهێنانی خواسته‌ئابووری و سیاسیه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان. له‌م که‌شه شۆڕشگێڕیه‌دا خه‌باتی کرێکاری و
جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له‌پێناو خواست و داواکانیدا ڕۆشنتر ده‌بێت و
هێزی له‌بن نه‌هاتوویی کرێکاران و ژنان و لاوانیش سه‌رقافڵه‌ی
بزووتنه‌وه‌که ده‌بن. به‌هیوایی چوونه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م بزاوته
یه‌کگرتووه و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی دیدی شۆڕشگێڕانه و ڕزگاربوونی
کۆمه‌ڵگه له‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و بۆرژوازی کوردی و دامه‌زراندنی
حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی ئازادانه‌ی خه‌ڵک.
1\4\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|