پتر له (چل) خێزانی کوردی ئاهه‌نگێکی خنجیلانه‌یان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له (هودرسفێلد)ی به‌ریتانیا ساز کرد.
ئه‌مساڵ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ( کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردی هودرسفێلد) له به‌ریتانیا به ئاماده‌بوونی پتر له (چل) خێزانی کوردی ئاهه‌نگێکی خنجیلانه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ساز کرا.. ئه‌وه‌ی شایانی باسه که ساڵانی رابردوو ئه‌م یاده به‌وپێیه‌ی که یادێکی گشتییه و ده‌بێ به چاوێکی یه‌کسان ته‌ماشای هه‌موو کوردێک بکرێ و جه‌ژنێکی گشتییه بۆ ژنان و پیاوانی تێکڕای کورده‌کانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناوچه و ره‌گه‌ز و ... هتد ئاهه‌نگێکی گشتیی ئه‌نجام ده‌درا ، به‌ڵام به داخه‌وه ساڵانه جۆره‌ها گرفتی وه‌ک شه‌ڕه قسه و بۆکس وه‌شاندن و شه‌ڕه چه‌قۆی لێده‌که‌وته‌وه . به‌ڵام ئه‌مساڵ (کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردی هودرسفێڵد) که تا ئێستاش به شێوه‌ی فه‌رمیی هه‌ر سه‌ر به ( کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی کوردی - کێرکلیس ) ه و - هیوادارین له‌مه‌دوا بتوانێ به‌سه‌ربه‌خۆیی کار بکا و له تێکۆشانی یه‌کسانیخوازانه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێ - به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه و به‌بێ به‌شدارییکردنی ئه‌و پیاوه پیاوسالارانه‌ی که واده‌زانن هه‌ر خۆیان هه‌موو شتێکن و به‌بێ ئه‌وان هیچ شتێک ناکرێ .. به‌بێ هیچ شه‌ڕوشۆڕێک و به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه و له‌نێو که‌ش و هه‌وایه‌کی پڕ شادمان‌و ئاسووده ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز
پایزه ئه‌حمه‌د، نیان ئه‌حمه‌د، ڤیان حه‌سه‌ن، ژیان موخلیس کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردی هودرسفێڵد ٢٨/٣/٢٠٠٨ هودرسفێڵد - به‌ریتانیا
|