په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٤\٢٠١٢

پتر لە ١٠٠٠ بیانی، کە لە ناویاندا گروپی ئەننانیۆسی ھاکەر و داگیرکردنی ھیومان رایت ۆچ ھەیە،

پشتیوانی لە چاودێری کوردۆساید دەکەن بۆ دادگایی تاوانبارانی ئەنفال.
 


چاودێری کوردۆساید لە ھەڵمەتێکی کەموێنەدا دژ بە جێبەجێنەردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان و داڵدەدانی تاوانبارانی ئەنفال لە لایەن ھەندێک وڵاتی ئەوروپیەوە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی وێنە نەبووی دەستپێکرد ،تا ئێستا پتر لە ١٠٠٠ کەس کە زۆربەیان بیانی و چالاکڤانی سیاسی و مافی مرۆڤن لە سەرتاسەری جیھان پشتیوانیان لە بانگەوازەکەی چاودێری کوردۆساید کردووە بۆ رزگار نەبوونی تاوانباران لە سزادان ، لە ریزی پشتیوانیکەراندا ھەردوو گروپی ناسراوی جیھانی گروپی ئەنەنۆسی ھاکەرو ئەکۆپی ھیومان رایت ۆچ و چالاکڤانانی ناسراوی دژ بە جینۆساید و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە جیھاندا ھەیە .

لینکی واژۆ کردن و لایککردنی داخوازییەکە:
http://www.gopetition.com/petitions/support-to-take-genocide-committed-to-justice.html

 


دەقی بانگەوازەکە بە زمانی کوردی:


تاوانبارانی جینۆسایدی گەلی کوردستان نابێ لە سزا رزگاریان بێ.

 


بۆ سەرجەم رێکخراوەکانی تایبەتمەند بە پرسی دادگایی تاوانبارانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جینۆساید..
بۆ سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیھاندا..

ھەرچەندە ئێمە پێمان وابوو تاوانبارانی جینۆساید لە عێراق لە دادگایەکی نێو نەتەوەییدا دادگایی بکرابایان ، بۆ ئەوەی بڕیارەکانی دادگا رەھەندێکی نێو نەتەوەیی ھەبوایا و بە پێوەرە جیھانییەکان حەقیقەتی تاوانەکان بسەلمێنرایە و سزاکانیش وەک خۆیان جێبەجێبکرابایە ، رزگار نەبوونی تاوانباران لە سزا رێگایەکی لەبارە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم تاوانە گەورانە .


لە یۆلی ٢٠٠٧ ەوە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بڕیاری گرتن و دادگایی کردنی ٤٢٣ تۆمەتباری دەرکردووە، جارێکی دیکە دادگای باڵای تاوانەکان بە بڕیارێکی نوێ لە بەرواری ١٠-٨-٢٠١٠ بەژمارەی (رس/١٠/٨٣) بڕیاری دەستگیر کردنی ٢٥٨ تۆمەتباری دەرکردووە کە لە سنووری ھەرێمی کوردساندا دەژێن ، ھەرچەندە ھەندێک لەو تۆمەتبارانە ئێستا لە وڵاتانی (( ھۆڵەندا ، ئاڵمانیا ، نەمسا ، سویسرا ، بەریتانیا ...) نیشتەجێن .


ئێمە لێرەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین :


١-پشتیوانی بکەن لە دادگاییکردنی سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە ،بۆ ئەوەی تاوانباران سزا بدرێن و بێ تاوانیش بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا.
٢-داوا لەو وڵاتانە بکرێت کە تاوانباران و تۆمەتباران لە وڵاتەکانیان نیشتەجێن ، نابێت ولاتانی دیموکراسی ببێتە ناوچەی ئارام و پارێزەری تۆمەتباران و تاوانباران جینۆساید ، ئەرکی ئەو وڵاتانیە دادگایی ئەو تۆمەتبار و تاوانبارانە بکەن.

لە کۆتایدا سوپاسی پشتیوانیتان دەکەین و ئامادەی پێدانی ھەر بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتێکین .
 


چاودێری کوردۆساید - چاک

www.kurdocidewatch.net
www.kurdocide.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک