په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٤\٢٠١٧

پتر لە ٣٥٠ میوانی بیانی لە ٦٦ وڵات لە فیستیڤاڵی جیھانیی فەجر بەشداریی دەکەن.

 

مەنسوور جیھانی


پتر لە ٣٥٠ میوانی بیانی لە ٦٦ وڵاتی جیھان لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر لە شاری تاران بەشداریی دەکەن.


لەم بارەیەوە "عەلیرەزا شوجاع نووری" وتەبێژیی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر رایگەیاند: میوانانی بیانی ئەم فیستیڤاڵە لە ٣١ وڵاتی کیشوەری ئاسیا، ٢٣ وڵاتی ئەورووپی، ٦ وڵاتی کیشوەری ئەفریقی، ٥ وڵاتی کیشوەری ئەمەریکا و ئوستوڕاڵیا پێکدێن کە لەم ناوەندەدا لە ٢٤ وڵاتی ئیسلامیش میوانمان ھەیە.


گوتیشی: میوانانی بیانی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر چەند گرووپ، لەوانە: دەرھێنەران، سیناریۆنووسان، ئەکتەران، دیمەنە تایبەتە وێنەییەکان، بەرھەمھێنەران، بەرپرسانی فیستیڤاڵەکان و ھەروەھا کڕیاڕانی فیلم لە خۆدەگرن.


ئەم ئەکتەر ناودارەی سینەمای ئێران ئاشکراشیکرد: بەشێک لە میوانانیش لە بەھرەمەندە فیلمسازییەکان پێکدێن کە تەمەنیان لە خوارووی ٢٧ ساڵدایە کە نیوەی ئەم ڕێژەیە لە وڵاتی ئێرانن واتە ٥٥ کەس لە ھەموو پارێزگاکانی ئێران و ٥٥ کەسی دیکەش لە وڵاتانی موسوڵمانی ناوچەکە و کیشوەری ئاسیا و وڵاتانی دیکە دەستنیشان کراون کە لە بەشی "دارولفنوون" بەشداریی دەکەن.


"عەلیرەزا شوجاع نووری" لە کۆتاییدا سەبارەت بە دوایین باروودۆخی یانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجریش گوتی: تا ئێستا پتر لە ١٥ ھەزار کەس لەم یانەیەدا ناونووسییان کردووە، ئەم ڕێژەیە روو لە زیادبوونە و پێش بینی دەکرێت ئەندامانی یانەکە لە رزێرڤکردنی بلیت و داشکان و ھەروەھا لە بەرنامەکانی فیستیڤاڵ بە شێوەی تایبەت کارئاسانیان بۆ بکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک